مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هیوای گه‌وره‌ و هه‌نگاوی بچووکی نه‌وشیروان موسته‌فا!

Sunday, 23/01/2011, 12:00

1345 بینراوە


ده‌ڵێن گوایه‌ کۆنە جەلالییەکانی ناو گۆڕان، هۆکارن و نایانه‌وێت، که‌ نەوشیروان مسته‌فا گۆڕانکاریی و کاری گەورە بکات له‌ ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆراندا، ئایا ئه‌مه‌ راسته‌، یان نه‌وشیروانیش بۆ خۆی وه‌کو ئه‌وان بیر ده‌کاته‌وه‌؟
سەرەتا دەمەوێت بەو بەسەرهاتە دەست پێبکەم، کە وەک پەندێکی کوردیش وایە، دەگێرنەوە لە گوندێکی کوردستان کاتێک پێاوێک دەمرێت دوو کوڕی لەدوای خۆی جێ ده‌هێڵێت، بچووکەکەیان ئازا و چاو نەترس دەبێت، گەورەکەشیان گێل و ترسنۆک ، کوێخای دێکەیان زۆر هاتوچۆی ماڵیان دەکات، تا رۆژێک کوڕە بچوکەکە بە برا گەورەکه‌ی دەڵێت: کاکە لەناو دێ ئابڕومان چووە، کوێخا زۆر دێت و هاتوو چۆی ماڵمان دەکات ، وەرە با شتێک به‌رامبه‌ر به‌ کوێخا بکه‌ین. برا گەورەکەش کە هیچی لەده‌ست نایە و بۆ خۆ دزینەوە دەڵێت: واز بێنە بیده‌ره‌وه‌ ده‌ست خوا، خوا دەیکوژێت.
تا دێت ڕ ق و توڕەیی برا بچوکەکە پەرە دەستێنێت، تا ڕۆژێک دەبینێ، کوێخا بەدزییەوە بەره‌و ماڵی ئەوان دەڕوات، لەکاتێکا کە لاوانی دێکەیان لەسەربان سەرگەرمی یاری هەڵماتێن دەبن، برا بچوکەکە فرسەت دەهێنێت و سوک باگردێنێک ئه‌دات بەسەر کوێخادا دەکێشێت.
پاشان ڕادەکات بۆ لای برا گەورەکەی و دەڵێت، دەزانی کوێخایان کوشت ئەویش دەڵی نەم ووت خوا دەیکوژێت و تٶڵەی ئێمەی لێ دەکاتەوە.
برا بچوکەکەش تٶرە دەبێت و دەڵێ: ناپێاوی بێ غیره‌ت، ئەگەر بەتەمای خوا و تۆبوومایه‌ هەتا هەتایه‌، کوێخا هه‌ر باوه‌پیاره‌ی ناشه‌رعیمان ده‌بوو.
ئەم پەندەش ڕێک بۆ ئێستا دەشێ ئەگەر بەتەمای گۆڕان بین، کە نەوشیروان مستەفا لەلوتەکەی ئەو بزوتنەوەیە دایە، دەبێ چاوەڕێ بین لانی کەم بیست ساڵی تریش یەکێتی و پارتی هه‌روا که‌ڵه‌گا بن بەسەرمانەوە، ئەوەتا لە دوا پەیامی مەسعود بارزانیدا لە کۆنگرەی ١٣ دا دەڵێت ، کوڕەزاکه‌م (کوڕی مەسرور) پێی ووتم کەرکوک مەدەن بەکەس هی خۆمانە، واتە خەڵکی کوردستان دەبێت تا ئەوکاتەی ئەو بێچوە بارزانیەش گەورە دەبێت حوکم دەکات هەر لە ژێر ڕەحمەتی جامانەی سوردا بێت!
سەرەتای دروستبوونی گٶران، خەڵکی ناڕازی و دەیان لاوی گۆڕانخواز لە ده‌وری ئەم بزوتنەوەیە کۆبوونەوە، هێنانی ئەوە 25 کورسییە کە خودی نەوشیروانیش لەو بڕوایەدا نەبوو، که‌ ئەو هەموو ده‌نگە بهێنن.. هیوایەکەی گەورەی بەخشی، بەڵام هەر لەسەرەتاوە بوونی نیو ملیۆن دەنگ کە لە زیاتر لە سەدا بیست و پێنجی خەڵک بوو.. بەشەرمەوە ئاڵای ئۆپۆزیسیۆنیان بەرز کردەوە، که‌چی کەوتنە پاڕانەوە لەبارزانی بۆ پرسی نانبڕاوه‌کان، لەهەمان کاتیشدا بە بابەتێک وەک ئاگادار کردنەوەی گۆڕان ووتم (پارانەوە لەبەر ده‌م بارزانی بۆ پرسی نانبڕاوەکان سوکایەتی کردنە بە دەنگی ئەو ملیۆن کەسەی کە دەنگیان پێ داون)
پرسی نانبڕاوەکان چارەسەر نەبوو، لە بارزانی یەکەمەوە بۆ بارزانی دووەم، واتە نیچیر ئەویش هیچی بۆ نەکردن، ئەمجارە پەنا بردن بۆ تاڵەبانی دەنگ پێدانی لە بەغدا بۆ هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک کۆمار لەهەمان کاتیشدا له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ بابەتێکی ترم نووسی لە ژێر ناو نیشانی (هەشت پاڵەوانە دۆڕاوەکەی بەغد)
دوا شت کە دەمەوێ قسەی لەسەر بکەم لە مەڕ پرسی نانبڕاوەکان ئەوەیە، لەم ڕۆژانە گوایە تاڵەبانی وعارف تەیفور لەسەر داوای گۆڕان بانگ هیشت دەکرێن بۆ پەرلەمانی عێراق ، هەڵبەتە ئەگەر بێن؟
کاتێک هەواڵەکەم خوێندەوە بینیم دیسان بۆ سزای سیاسی و پرسی نانبڕاوەکانە
لەبەر خۆمەوە بە زەردەخەنەوە، دیسان له‌ خۆم پرسی: ئه‌رێ پرسی نانبڕاوەکان نەبڕایەوە؟!

گۆڕان و خەباتی جەماوەری و ڕابەرایەتی دەنگی ناڕەزایی شەقام!
دوای گۆڕان بە پیلانی بارزانی لە وەرگرتنی وەزارەت بێ بەش کرا، هیچ چارەسەر نەما لەبەردەم گۆڕان جگە لە وەزارەتی ناڕەزایی شەقام، دیسان لەیەک ڕۆژی بێ بەش بوونی گۆڕان بابەتێکی ترم نوسی لە ژێر ناو نیشانی (باشترین وەزارەت بۆ گۆڕان وەزارەتی ناڕەزایی شەقامە)
ئەمەشیان نەکرد، کەواتە گۆڕان بەبەرنامە نایەوێت ئەم هەنگاوە بنێت، کە تاکە چاره‌سەر بۆ کۆتایی هێنان بە حوکمی هەردوو بنەماڵە ڕژانە سەر شەقام و نارەزایی دەربڕینە دروشمیش دەبێ ڕوخانی ئەم دەسەڵاتە بێت نەک ریفۆرمی ناو ده‌سه‌ڵات و هاریکاری کردنی بنه‌ماڵه‌ی و مانه‌وه‌یان له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
دوا بە دوای شۆڕشی گەلی تونس، نەک هەر خەڵکی کوردستان تەواوی ناوچەکە چاوەڕێن که‌ له‌ پڕدا ڕاپەڕینن دژ بە دیکتاتۆرکانی ناوچه‌که‌ ببێت، بەڵام تا ئێستا ئەوە له‌ گۆڕان چاوه‌ڕوان ناکرێت، به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ساردکردنه‌وه‌ی توڕه‌بوونی خه‌ڵکه‌‌، نه‌ک هیچی تر. گۆڕان هیچ بکرێت و ئەم هەنگاوە بهاوێژێت، کە ئێستا لە هەموو کاتێکدا دۆخەکە لەبار ترە.
من ئه‌م پرسە هەڵدەگرم بۆ خوێنەرانی کوردستانپۆست بە تایبەت گۆڕانخوازەکەنی ناو بزوتنەوەی گۆڕان، که‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بخه‌نه‌ به‌ر ده‌می لێپرینه‌وه‌ و به‌رپرسیارێتی.

تێبینی بۆ بینینی ئەو بابەتانەی پێشوو تکایە کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0857

چاوەڕێی بابەتی تازە بن لەسەر گۆڕان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە