سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


مەهاباد قەرەداغی و چنار سەعد و بەرپرسە دزەكان له‌ ژێرپای ئه‌و ژنه‌ فه‌رمانبه‌ره‌دان!

Tuesday, 26/05/2009, 12:00

6695 بینراوە


بەهەزارانی وەك مەهاباد قەرەداغی و چنار سەعد عبدوالله و بەرپرسە دزەكان بەكەم بە قوربانی ئەوكچە فەرمانبەرەی سلێمانی كە یەك مللوێن دیناری دابە برای 3 شەهیدەكەی كفری
پاش بڵاو كردنەوەی ڕاپۆرتە هەواڵێك لە كوردستانپۆست كە هاواری برای 3 شەهیدی یەكێتی بوو، كە ئەمەی خوارەوە لینكی هەواڵەكەیە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5ce23653
كەسێك لە شاری سلێمانیەوە داوای ژمارەی تەلەفۆنی لێكردم لەڕێگای ئمێڵكەمەوە، منیش ژمارەی تەلەفۆنم بۆ نارد و پەیوەندی پێەوەكردم ئافرەتێك بوو وتی : ئەو هەواڵەم خوێندووەتەوە لە سایتی كوردستانپۆست تكایە ئەگەر هاتیت بۆ سلێمانی سەردانم بكە من یارمەتی برای ئەو 3 شەهیدە دەكەم، ڕۆژی یەك شەمە 24/5/2009 چۆم بۆ سلێمانی تەلەفۆنم بۆ كرد وتم من لە سلێمانیم، ئیتر دوای ئەوە لەگەڵ برادەرێكمدا بە ئۆتمۆبیلەكەی چوین ئافرەتەكەمان بینی كە كچێكی تۆزیەك بەساڵا چوو فەرمانبەر بوو، وەلی زەرفێكی دامێ كە یەك مللوێن دیناری چاپی عیراقی تێدا بوو وتی: ئەم یارمەتیە لە منەوە پێشكەشە بە برای ئەو 3 شەهیدە، وتیشی تكات لێ دەكەم ناوم بە هیچ شێوەیەك نەهێنیت.
خوێنەرانی كوردستانپۆست هەمووومان باش دەزانین كەسێكی وەكو چنار سەعد عبدوالله كە بەناوە كچە بە ئەقڵ پیاوە، ئەوكچە پیاوسالارە زۆربەی جار دەیبنم لە تیڤیەكانەوە دەردەچێت بە شان و باڵی خۆیدا هەڵدەدا كە خزمەتی كەس و كاری ئەنفال و شەهیدی كردووە، كە ئەو پرۆژانە پارەی میللەتە هیچ منەتێكی تێدانیە تا جەنابی خۆی پێ بابدا و بیكاتە منەت بەسەر خەڵكەوە، ئەو چنارە ماوەیەكە لە سایتی چاوخێلی مەلای 1 عیلم بەختیار بەشان و باڵی خۆیدا هەڵدەدات و هێرش دەكاتە سەر ڕۆژنامەنوسانی بوێر، لە لایەكی ترەوە كەسێكی وەكو مەهاباد قەرداغی كە بە پارە خۆی كردووەتە دەروێشی دختۆرنێچرڤانی جەردە، ئەم ژنە زەلیلە زۆر ئابڕوبەرنە دەبینم شانی لە زۆربەی ماڵپەڕەكاندا داوەتەوە خۆی كردوتە پارێزەری ژنان و كچانی كورد، ئەم ژنە داماوەی دۆلاراوا ئەو هەموو ژنە لەلایەن بەرپرسانی یەكێتی و پارتی ئەتك دەكرێن و ژن دەهیننە سەری ژنەكانیان و ئەو هەموو ژن كوشتنە هەیە ىقەی لێوە نایەت، بەرامبەر بە دەسەڵاتی ژن كوژی پارتی و یەكێتی، بۆیە دەڵێم هەزاری وەك ئەم دوو كچ و ژنە كۆیلانە و بەرپرسانی شەرواڵ پیس و دزو جەردانە بكەم بە قوربانی ئەو كچە فەرمانبەرەی شاری سلێمانی.
لە ناخەوە دەست خۆشی لەو كچە مرۆڤ دۆستەی شاری سلێمانی دەكەم كە دڵی برای 3 شەهیدی كفری و خێزانەكەی خۆشكرد، هیوادارم نمونەی زۆر بێت كە بە ئارەقەی ناوچاوانی خۆی ئەو پارەی پیدا كردووە ئاوا دەیبەخشێت بە كەسانی هەژاری وڵاتەكەی، بەڕاستی دڵم زۆر خۆش بوو كە هێشتا كەسی وەك ئەو كچە مرۆڤ دۆستە لە وڵاتەكمدا ماوە، سەرشۆڕیش بۆ ئەو ژنە زەلیلانەی دەسەڵاتی مافیای كورد كە خۆیان و ئەقڵیان بە پارە فرۆشتووە.
ئیوارەی ڕۆژی سێ شەمە بەرواری 26/5/2009 لە گەڵ برادەرێكی ڕۆژنامەنووسمدا چوین بۆ ماڵی برای ئەو سێ شەهیدە پارەكەمان تەسلیم كرد، زۆر دڵیان خۆش بوو خۆی و خێزانەكەی لە خۆشیدا نەیان دەزانی چێ بڵێن و چۆن سوپاسی ئەو كچە قارەمانەی شاری سلێمانی بكەن، برای سێ شەهیدەكە وتی زۆر زۆر سوپاسی ئەو خوشكە بەڕێزەدەكەم كە ئەم كارە مرۆڤانەی كردووە، ئەم وێنەیەش كە دەیبینن ئەو كاتەیە كە پارەكەم تەسلیم كردن.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە