پاریزگاری تکریت کوشتنی عیزەت دوری راگەیاند

Friday, 17/04/2015, 22:13

4689 بینراوە





پارێزگاری سەلاحەدین کوشتنی عیزەت دوری  جێگری یەکەمی سەرۆکی عێراقی پێشووی راگەیاند، کەوا رۆژی هەینی واتە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایشی عێراق لە نزیک کێڵگەی نەوتی عەلاس  لە سەروی رۆژهەڵاتی ئەو شارە کوشتووە و  لەگەڵیشیا وێنەی کوژراوی عیزەت دوریان بڵاوکردەوە، بەڵام بۆ دڵنیایی دەیانەوێت لە رێگای (DNA) کەیەوە لەوە دڵنیابن کە ئەو کوژراوە عیزەت دوریە. ا!؟
بۆ ئەوەش تا ئیستا هیچ راگەیاندێکی فەرمی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەکراوە 
 شایانی باسە عێزەت دوری پەیوەندی لەگەڵ مەسعود بارزانییدا هەبوو، کەسوکارەکەی عێزەت دوری  لەلایەن بنەماڵەی بارزانییەوە دڵدە دراون و کچەکەی عیزەت دوری لەلایەن خودی مەسعود بارزانییەوە ماڵ و حالی لە سەڵاحەدین بۆ دابین کراوە، لە ماوەی ساڵی پاردا چەند جارێک عیزەت دوری چۆتە هەولێر و سەردانی کەسوکاری کردووە.

کلیکی ئەم لینکە بکە بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکە بە نیوۆرک تایمسەوە
 هەروەها لەسەر شوێنی کوشتنەکەی و نەخشەی دەسەڵاتی داعش لەو ناوچانە

بۆ خوێندنەوەی هەواڵەکە دیسان لە سکای نیوزی عەرەبی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە