ئەوەش کۆڕەوێکی خەڵکە

Saturday, 18/04/2015, 22:54

3825 بینراوە


لە ئێستادا بەهەزاران کەسان لە باشووری کوردستان دا بەهۆکارەکانی هەژاری و نەداری و بێکاری و قەرزداری و کرێنشینی یەوە ڕویان کردونەتە چیایان و دۆڵان و گردان و دەشتان و بەشەوانیش تێیاندا ماونەتەوە و منداڵانێکیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردوون وە بە هۆکارەکانی تاریکی و ڕەشەباو هەورە تریشقەوە منداڵانێک ترسان و تۆقین و وەکو بێزار بوونیش دایکان و باوکانیان هەستەکانیان بە ئازارەکانیان نەکردن و پێیان گوتن دوامان کەون و لەگەڵماندا (کنگر و کاردو و ڕێواس و دۆرێ و ترشۆکە و بارێزە و لوشە و سورەبنە) بکەن بەشێک لە ئەوان منداڵانە ناوەکانی هەمان ڕوەکانی خۆرسکانەیان نەبیستبوون وە منداڵانێکم دیتن تەڕ و پیس و قوڕاوی ببون، تەواو توڕە و بێزار و ناڕازیش بوون، لەو جیهانە دۆزەخیەی دژ بە خۆیان و ڕەخنە و لۆمە و گلەیی و پێشنیار و ئامۆژگاریم ئاراستەی دایکان و باوکانیان کردن و گوتیان قات و قڕییە و ناچارین، با لە ئێستاوە فێری بەرگەگرتنی ناخۆشیەکان ببن وە ئەوانە بە کۆڵ و بە وڵاخ و بە ئۆتۆمبێل هەمان خواردەمانیان هێناون بۆ شارەکان و بۆ فرۆشتنیان و بۆ ماڵەکانی خۆیان وە کەسانێک گوتیان دیارە منداڵانت نین، بۆیە بەتەنیا هاتووی، گوتم: بەڵێ هەمن و دوو کوڕان و پێنج کچانن، لەیەک دایکن و شەشیان خوێندکارانن و یەکیان بێکارە، وە لە ماڵی ئێمەدا فەرهەنگی "گەواد" سالاری و "قەحبە" سالاری نین ، وەکو جیاوازیەکان لەنێوان نێر و مێ دا وە کەسانێکی  گەلە چەتانی گەواد سالاران و قەحبە سالارانی دزی و تاڵان و داوێن پیسی و تیرۆرستی و چەواشەکاری و فریوکاری و فشەکەری و خۆهەڵکێشەریش، بەناوەکانی سەیران و گەشت و پیاسە و گەرانەوە هاتبوون بۆ بێ ڕێزی کردن و سوکایەتی کردن بەو خەڵکە وەکو گاڵتە و پێکەنین و ڕابواردن پێیان، منیش پێیانم گوتن ئێوەش لێ یان مەترسن و مەتۆقن و ڕووی گەشی ڕێز و خۆشەویستیان پێ مەدەن، گوتیان ئەوانە چەکدارانن و دەتوانن بمانگرن و ئەشکەنجەمان بکەن و بمانکوژن تۆش چەکت پێیە، گوتم چەکی من چەکی پاراستنی ئێوەیە و لە بەرامبەر هەموو گەواد و قەحپانی کوردستان خۆران و خۆفرۆشان دا بەکاری دێنم، وە چەکەکانی من بیر و زمان و پێنوسی توند و تیژانەن دەی فەرموون پێشم کەون و من لەچواردەورانتان دا دەخولێمەوە و ناویشم باپیریش و ڕەنجدەریشە و کەڵەکای دژە چەتانم و کە ئەوان گەلە چەتانەش لێتانیان پرسین پێیان بڵێن لەگەڵ ئەودا هاتووین و منداڵەکانیشتان ماندوو مەکەن ئازاریان مەدەن، گوڵان و بولبولانی کوردستانن، ئینجا بە سەرسوڕمان و گومان و دودڵیەوە سەرنجەکانیان دام و لەدوای دڵنیابوونیان شاد و دڵخۆش بوون و دڵنەواییم دانەوە و گوتیان کەسی بێکەسان هەر خودایە و خوداش کوڵاوی بۆ  بەڕووش کردووە و خدری زیندەی لێقەوماوانیش هەرماون و ماموەستا ڕەنجیش هەوە و ڕووخۆش و ئیش خۆش و قسە خۆشە وە لەکاتی پشوو دانەکانماندا هەڵبەستانێکم بۆیان خوێندنەوە و گۆرانیانێکم بۆیان گوتن و کارەکانیان بە منداڵەکانیان نەکردن و وەکو ئەو کارانەی کە لەتواناکانی ئەواندا نەبوون وە ئەوان ناوەکەمیان لەناو ناسیاوانێکیان دا بڵاوکردبوونەوە کەسانێکی لە نزیک و لەدورەوەی من ناسیانیشیان گوتبوویان ئەوە زۆر بەنامووس و بەحەیا و بە ئابڕوو و دەست و داوێن پاکە و زۆریش بە غیرەتە و لەدز و جەردانیش ناترسێ و ناتۆقێ، زۆریش لاسار و سەرەڕۆ و زمان شڕ و زگ دڕاوە.
ڕەوەز ورد نابێ
زەوی! ئێستاش لەڕووت هەڵدێ بدەی سووڕ؟
نەڕووخای ئاسمانی پیری پشت کووڕ؟
کە حاڵی زارمان ئاوا دەبینن
کە ماڵی زاڵمان ئاوا دەبینن
کە مەرگی کاوەکانی چاک دەبینن
کە جەرگی کیژەکان پڕ چاك دەبینن
کە کۆڕی شین، بەهاری سوور دەبینن
((ئەمین))ی نا ئەمین مەئموور دەبینن
کە بووکی سووری بێ زاوا دەبینن
کڕووزەی بێ گۆنای ساوا دەبینن
کە سۆمایی لە چاو باوکان بڕاوە
بەرۆکی پیرە دایکان دا دڕاوە
کە کوندی شووم لە گوندی کورد دەخوێنێ
کە گەنجی کورد دەگەوزێنێ لە خوێنێ
کە تەختی بەختی کورد بێ خێو دەبینن

((سولەیمانی)) ئەسیری دێو دەبینن
بناری لێژ و ناهەمواری هەڵگورد
دەبینن بۆتە دەشتی کەربەلای کورد
بە ناحەق خوێنی تێکۆشەر دەڕێژن
شەهیدی بێ سەر و بێ شوێن دەنێژن
بەڵام با تێ بگا ئەو دوژمنەی پەست
ڕەوەز ورد ناکرێ هەرگیز بە دار دەست
دەبێ کوند هەر بەرەو وێرانە بفڕێ
هەڵۆ لەو کێوە سەربەرزانە نەبڕێ
- مامۆستا هێمن –

بەهـــــــــــــاری زەرد
                                                         بۆ ((لەیلا قاسم)) نوسراوە
هەمیشە دەرد دەبینم، دەرد دەبینم
درۆی دوژمن، دەهۆی نامەرد دەبینم 
مەگەر زەردایی ناکەن چاوەکانم
کە ڕەنگی نەوبەهاری زەرد دەبینم
بەسۆزەی باک کەسکڵی دڵ گەشاوە
دەروون پڕ سۆز و فرمێسکم خوناوە 
لە دووی لەیلا بە واوەیلاو و شیوەن
دەڕۆم و پۆلی شینگێڕیم بەدواوە
بزەی هاتێ گووتی: ڕووناکە ئاسۆم
وەرە جەلاد پەتت باوێژە ئەستۆم
ئەوە پەت نیە مێداڵی ئیفتیخارە
کەبوومە قارەمانی میللەتی خۆم
ئەوەی بیست شاعیر و گریا بەزاری 
گەرچی بەسترابوو لێوو زاری
گوتی: لەیلا هەمیشە پایەداری
لەژێر خاکا لەبەر چاوان دیاری
کە تۆ تۆرای لە چاوان وەک خەوی من 
لە بسکت ڕەشترە مانگە شەوی من
بڕۆ مەجنون! بە لەیلای خۆت مەنازە
کە ناوبانگی پتر ڕۆیی ئەوی من
- مامۆستا هێمن -

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە