ڕەخنەیەکی زۆر توڕە . تورت . تیژ لە سیاسەتی نەوشیروان

Friday, 12/06/2015, 21:30

5409 بینراوە


نەوشیروان گلەی لەگۆڕان هەیە . منیش دەڵێم گۆڕان بەم هەنگەشەلییە ناگاتە هیچ ئەنجامێک.  
هەموومان . گەورە بین  یان کچکە . هەژاربین یان دەوڵەمەند . لەبەردەم دادگای میژوودا یەکسانین  ئەوە بەڵگەکانە تاوانبار و بێ تاوان دادگای دەکات . 
کەرەکتەری زوربەی  زۆری مرۆڤەکانی  ڕۆژهەڵات وایە . کە دەوڵەمەند بوون . بڕوایان بە مردن نامێنی.کە پلەیەکی باڵایان هەبوو . گۆی لەکەس ناگرن . وا هەستدەکەن تەنیا ڕاستیەکان لای ئەوانە . مرۆڤەکانی تر میرۆلەن . مافیان تەنیا خواردنی پاشماوەی ئەوانە.
جەستەی سیاسی دوو رۆحی هەیە :
١: تۆژینەوەی سیاسی .
٢: مەزەنەی سیاسی .
دوای تێگەیشتن لەم دووانە بڕیاری سیاسی دەدرێ. تۆژینەوەی سیاسی و مەزەنەی سیاسی ئەرکی سەرکردەی سیاسی نیە . بەڵکو ئەرکی ڕۆشنبیری سیاسیە( ڕاویژکار و تۆیژەرەوەی سیاسی)لەتەواوی
ئەو ووڵاتانەی کەرامەتی جوانی نیشتمانی و نەتەوەیان هەیە.تەنیا میشکی سەرۆکی ئەو وڵاتانە نیە ئەو جوانیەی بە سیاست بەخشیوە. بەڵکو ڕۆشنبیرانی سیاسیە . سیاسیەکان بێ رۆشنبیرە سیاسیەکان. وەک ئەکتەری فانتۆمیم وان.   
بڕیای جەنگ بڕیاری سیاسیە . لەسەر هەمان ئەو دوو رۆحەی سەروە بڕیاری جەنگ دەدرێ.
١: تۆژینەوە لەسەر توانای دوژمن.
٢: مەزەنەی سەرکەوتن و شکستی جەنگ . دواجار بڕیاری هیرش دەدرێ.
سیاسەت کۆهزرییە نابێ بڕیاری سیاسی یەک کەس بیدا .  لێ لە جەنگدا دەکرێ جەنەڕاڵ دیکتاتۆر بێ.
شکستی هیتلەر وسەرکەوتنی ستالین :
هیتلەر : دکتاتۆر بوو بەسەر بڕیاری سیاسی و بڕیاری جەنەڕاڵەکانی سوپاسی ئەڵمانیادا.
ستالین : لە هەموو کونجێکی یەکیتی سۆڤیەتدا وێنەیەی دیکتاتۆرێکی تۆقێنەر بوو. لەبەرەکانی جەنگدا. تەنیا جەنەڕڵەکان و سەرباز و ئەفسەرەکان بڕیاریان دەدا نەک ستالین.  بۆریس ڕۆنۆڤ . سەبازێکی لاوی رووس . بەبێ تەقە . بێ کوشتنی سەربازیکی روسی و ئەڵمانی . بێ بڕیای ستالین وجەنەڵەکەی  بەیەک زرێپۆشەوە ، لە نزیک شاری بەرلینەوە 800 سەبازی ئەڵمانی بەدیل گرت.
 گۆڕان لە رۆحی ڕەخنەدا زمانی پژا . بێ رێزگرتن لە ڕەخنە ئیفلیج و لاڵ بوو.
کۆمپانیای ووشە . بوو بە گۆڕان . گۆڕان بوو بە کۆمپانیای مۆچەخۆر ومشەخۆر و نووسەری چەنەباز. 
خوێنەری بەریز . گۆڕانخوازە ڕەسەن و پاکەکان . لەسەرتادا باسی دادگای میژوو و هیزی بەڵگەم کرد. فەرموون ئەم بەڵگانە . 10ساڵ لەمەوبەر. زوربەی زۆری مشەخۆرە و موچەخۆرەکانی ئێستای  گۆڕان لەقۆناغی نووسینی شیعری دڵداری و هەرزەکاریدا بوون . من پێشینی ئەم  ڕۆژەم بۆ گۆڕان کرد. ئەمە جادوو نیە  پێش 10 لەسەر بنەمای توژینەوەی هوشیاری و کەسایەتی داتەپیووی مرۆڤی کورد پێابینی ئەم رۆژەم بۆ گۆڕان کرد . پێش دەساڵ من چێم مەزەنەکرد . چیم نووسی . هەمان شێوە ئیستا کاک نەوشیروان .ڕەخنە و گلەیی لە ئەندام پەرلەمانتارەکانی گۆڕان دەگرێ . 10ساڵ زۆرە بۆ سیاسەت 10 ساڵێ تر کاک نەوشیروان توانای سیاستی نامێنێ. ئەنجام ئەگەر گوڕان لەو مشەخۆرە سیاسیانە پاکنەکرێتەوە. هیچ ئەنجامێکی نابێ . با تائیرە بەس بێ . فەرموون لەتەک . دوو بەڵگەی من و بەڵگەیەکی کاک نەوشیروان بەراورد بکەن . بزانن . ئەندام پەرلەمنتارەکانی باغداد و هەولیری گۆڕان . لە چ ئاشێک باراشی بەرژەوەندیان دەکەن .  گۆی لەم ووتارەی نەوشیروان بگرن .لەگەل ئەو دوو ووتارەی مندا بەراوردی بکەن .
 

2005/11/30..     لیستی 730  لیستی دۆڕاو ... لیستی فشە..... پێش 10 ساڵ 
2009.05.27        لیستەكەی نەوشیروان زۆر لاوازە .       پێش 9  ساڵ
 
ووتارەکان : 
--------------------------------------

لیستی 730  لیستی دۆڕاو ... لیستی فشە 
جەزا چنگیانی
بۆچی لیستی 730 لیستی دۆڕا و فشەیە ؟ جوانترین ڕێگە بۆ گەیشتن بە ئامانجێكی باش بۆ گرفتەكانی نێوان مرۆڤەكان ڕێگەی ( دیالۆگ ) یانی پێكەوە دانوساندن و گۆێ لەیەكگرتنە .وەلی گەیشتنی مرۆڤ بە ئاوزانێك كە بتوانێ گۆی لە بەرامبەرەكەی بگرێت و ڕێز بۆ ویستەكانی دابنێ سەرچاوەی ڕۆشنبیری و هەستی مرۆی تاكی بەرامبەرە وەكی سۆكرات دەڵێ ( دیموكراسیەت پێویستە بەڵام سەركەوتوونابێت بەبێ فراوانی ڕۆشنبیری ) گەیشتنی مرۆڤ بەم بڕوایە ئاسان نیە و ئاسان نەبووە .ئەو كۆمەڵگایانەی كە تێدا مرۆڤەكانی ڕێز لە ویست و بۆچون و گفتی بەرامبەرەكەی دەگرێ . لە ئەنجامی كۆمەڵە گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لە مۆڕاڵی مرۆی و هوشیاری تاكی كۆمەڵەوە بووە كە ئەمانەش كۆمەڵە فاكتەرێكی گەلێك گرنگی هەیە .كە تائیستا تۆزی ئەو فاكتەرانە نە گەیشتۆتە كۆمەڵگا گەوجە ئیسلامی و سوسیالیستی كۆن و جیهانی سێهەم .واتە ئاوزانی دیموكراسی كەئیستا لە جیهانی سەرمایەداری بوونی هەیە بەری خەباتێكی سەخت و درێژخایانی میژووە كەتێدا(  ڕۆشنبیران . كەپیتال .پیشەسازی . پاراوی ئاینی مسیح ) لە میكانیزمی كۆمەڵگادا بە تۆخی ڕۆڵیان هەبووە . ئەم فاكتەرانە لە كۆمەڵگای كوردی و عیراقی و ئیسلامیدا بوونیان نیە .ئەركی ئەم وتارە قسەكردن نیە لەسەر فاكتەرەكانی دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگاماوەیەك لەمەوبەر لەم بارەیەوە ووتاریكم نووسی*1. بەڵكو ئاوڕدانەوەیەكە لەو بازییەی كە ئیستا لە باشوری كوردستان وعیراقدا بە چارەنووسی كوردەوە دەكرێت .ئەركی كورد لە ئێستادائەركی دیموكرتیزەكردنی كۆمەڵگایەكی پرَێمتیفی وەك كۆمەڵگای عەرەبی عیراقی نیە.كێشەی كورد كێشەی نەبونی شەرەف و كەرامەتی نەتەوەی یە واتە(دەوڵەتە كە كورد نیەتی) چۆن ڕاستە هەموو نەتەوەیەكی خاوەن دەوڵەت دیموكراتی نیە. ئەواش ڕاستە هەموو خەباتی لەپێناوی كەرامەتی نەتەوەدا ( دەوڵەت) لە كرۆكدا خەباتێكی دیموكراتیانەیە.هەردوو پێكهاتە سەرەكێكەی عیراق(كورد و عەرەب) كە ئیستا ڕیكڵامە بۆ هەڵبژاردن دەكەن لە پراكتیكی ژیان وسنوری دەسەڵات و هوشیاری وكولتوری سیاسیاندا دیموكراتی نین ویژدان ودەستپاك نین بەرامبەر بە تاكی كۆمەڵ و هەستی لێپرسینەوەی میژووی لای ئەوان نەك كاڵە بەڵكو بوونی نیە چونكە بەدرێژای میژووی سیاسیان هەزارەها تاوانیان كردووە تاكی كۆمەڵگاش چونكە گەوجە بێ لێپرسینەوە دوایان دەكەون. ئەگەر كەسێك لە ژیانی خودی خۆیدا دیموكرات نەبێ ناتوانی نەقسە لەسەر دیموكراتی كۆمەڵگایەكی گەوجی وەك كورد و عەرەب بكات نە دەتوانی كێشەكانی تاكی كۆمەڵگا چارەسەر بكات.كۆمەڵگای ئیستای عیراق لە گەندەڵی نقوم بووە .پۆخڵاواتی گەندەڵی گشت كەناڵەكانی كۆمەڵگا لە زیرابی دەسەڵاتی سیاسیەوە وەرگیراوە.لە كۆمەڵگای سەقامگیردا یاسامافی تاكی كۆمەڵ و ڕێز لەدەنگی مرۆڤ دەگرێت یاسایەك كە پێش هەڵبژاردن سەقامگیر بووبێ . ئیستا لە عیراق و كوردستاندا یاسایەك نیە كاری پێبكرێت وداكۆكی لە مافی تاك و دەنگدانی بكات. بەڵكوو ڕژیم ڕژیمی (میلشیایە) میلیشیاش یانی كۆمەڵە چەكدارێكی بێ جڵەو . چۆن وانیە كێ هەیە لە باشوردا لە ملیشیاكانی یەكیتی و پارتی زیاتر دەسەڵاتی هەبێ سەرۆكی هەردوو ملیشیاكە (جەلال و مەسعود)قسەكانیان لە هەموو یاسا وڕسیایەك بەهێزترە. *2لە باشوری كوردستاندا هیچ دەسەڵاتێكی یاسای نیە ئەودووانە بخاتە ژێرپرسیاری تاوانێكەوە.هیچ مامۆستایەكی زانكۆكانی كوردستان نیە بوێرێ نامەی لێپسراوێكی ئەو دوو پارتە دیكتاتۆرە (یەكیتی وپارتی)پشتگۆی بخات و قوتابیەكی تەمەڵ بە نمرەی باش دەرنەچینێ.*3هیچ دەزگاو یاسایەیەكی ئابوری نیە ڕووناكی بخاتە سەر سامانی دزراوی (جەلال و مەسعود) *4ئەو دەسەڵاتەی ئیستا لە عیراقدا بوونی هەیە و لە ئەنجامی هەڵبژاردن و ئیتلافی دوو لایەنی زەبەلاحی عیراقی ( كورد وشیعە )بێ لایەنی سونە دروست بووە ئایا لایەنی عەرەب لە تەمەنی دەسەڵاتیدا بەرامبەر بە ویستەكانی كورد ڕاستگۆو دیموكمرات بووە ؟لە عیراقدا شیعەكان و سونییەكان وەكی ئەیاد عەلاوی*5 ئاشكرایكرد ملیشیاكانیان زیندان ویاسای تایبەتی وئەشكنجەی مرۆڤ لەسەردەمی صدام خراپتر دەدەن.سەرۆك وەزیرانی هەڵبژاردەی عیراق الجعفری (شیعە)بێ هیچ یاسایەك ئەو 100 ملوین دۆلارەی بۆ كەركوك دانراوە دەستی بەسەراگرتوە . بحر العلوم وەزیری پتڕۆڵ ( شیعە ) بەبێ پرس و ڕای پەرلەمان و میری (كوردوعەرەب) زەوی دابەشدەكات بەسەر كریكارانی عەرەبی كۆمپانیای پتڕۆڵی كەركوك بەبێ ڕێز لێنان لە لایەنی كوردی لە میری و پەرلەماندا.ئەمانەو هەزارەها پۆخڵاواتی تر كوردی باشور لە ساڵی 1919 تائیستا لە ژیر فشاری تۆاندنەوەی نەتەوەی و كۆلۆنیالیكردنی نیشتمانەكیدا سوكایەتی پێدەكری.ئەگەر هەڵبژاردن وپەرلەمان شێوەیەك بێ لە مۆدیرنترین شێوەی دەسەڵات .ئەوە ئەو شێوە دەسەڵاتە مۆدیرنە نایەتەدی بەبێ ویستە ناسیونالیستەكان .
( لە سەردەمی نۆێدا ناسیونالیزم هێزی گەورەی بزوێنەری سەرەكی ڕووداوەكانە . میللەت كاتێك پێدەنێتە ناو دونیای مدنیەتەوە كە بەگیانی ناسیونالیزمی چەكدار بێت . خۆیان بەو ئایدیایە تەیاركردبێ ....H.Kunh) بەپێ ئەم پێوەرە كورد لە هەڵبژاردندا دۆڕاوە بۆ:
1- لیستی كوردی لیستێكی ڕەسەن نیە گوتاریان گۆتاری نەتەوەی نیە . وتاری سیاسی كوردی(فشەیە)تائیستا پارتی ویەكیتی لەشەری ساردان.بە هیچ شێوەیەیك ڕێزیان بۆ ئەو خەڵكە نیە بۆیە ( داوای خەڵك یەك میری یە ) پەسەند ناكەن.
2- بە پێ یاسای پەرلەمانی وسیستەمی دیموكراتی و ڕۆڵی دەنگی ناو هۆڵی پەرلەمان كورد هەر ڕێژەیەیكی دەنگ بە دەست بهێنی ناگاتە ڕێژەی دەنگی عەرەب.لە ترسی لە دەستدانی كەركوك وشارەكانی تری كوردستانیش زۆر نزیكە( شیعە وسنە) ئیتلاف بكەن . ( شیعە وسنە) ئەگەر گرژی مەزهەبیشیان هەبێ لە ئاستی بەرنامەو گۆتاری ناسیونالیستی عەربیدا گرفتی كەركوكدا خاوەن یەك گوتارن .
یەكیتی و پارتی خۆیان چاك دەزانن لەم بازییەشدا دۆڕاون وەلی بۆ ئەوەی تاوانی دۆڕاوییەكەیان بخەنە پاڵ تاكی كوردی بۆیە داوای دەنگدانیان لێدەكەن . بەرنامەی ناسیونالیستی كوردی لە لایەن( جەلال ومەسعود) بە چەند ملیارد دۆلار فرۆشراوە.هەروەك بەرنامەكەی فرانسۆمیترانی سەرۆكی فرنسای كۆچكردوو و فرۆشتنی بە ڕژیمی توركیابە 50 ملوین دۆلار لە لایەن هوشیار زیباریەوە 

سان پیترسبۆڕگ 2005/11/30
----------------------------------------------

سەرچاوەكان :
*1  پەیوەندیە بنەوییەكانی كەپیتالیزم بە پڕۆسێسی دیموكراتەتیزەكردنی كۆمەڵگاوە 2004/06/04 
*2 بڕوانە نامەكەی هاوڕی بەڕێزم نوسەر كاك حەمە سەعید حەسەن بۆ مەسعود لەو نامەیەدا كاكە حەمە سەعید داوا لە مسعود دەكات كە ( بەچاوی سۆزەوە ) بڕوانیتە كیشەكەی دكتور كمال . كە كاكە حمە سەعید بەو هەموو هوشیاریەوە دەزانی دەسەڵاتی یاسا لە كۆمەڵگای دیموكراتی و خاوەن یاسادا لە دەسەڵاتی سەرۆكی ووڵات بەرزترە  .
*3 ( ئاڤا هیچی لە عودەی كەمتر نیە ) ئاڤا كچی سەرۆكی میری سلیمانی كە لە زانكۆی سلیمانیە و تەمەبڵەو باشترین نمرەشی بۆ دادەنرێت ...
زۆزك بەرزنجی ( كوردستان نێت ) 2005/09/21
    *4 ژەهری ڕاستەقینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .. مایكڵ ڕۆبڵ وەرگیرانی  بەختیار كریم . بە پێ ئەم ڕاپۆڕتە سامانی مسعود لە ماوەی 14 ساڵی دەسەڵاتدا گەیشتۆتە 2 ملیارد دۆلار....
  *5 تەلەفزوینی ئەڵمانی كەناڵی ZDF
..........................................................
لیستەكەی نەوشیروان زۆر لاوازە 
د.جەزا چنگیانی 
جیاوازی لەنێوان هەڵبژاردنی پەلێ چەكداربۆبەرنگاربوونەوەی هێزیكی نەیار.جیاوزەلە هەڵبژاردنی پەلێ فیگۆربۆبەرنگاربوونەوەی پەلێ فیگوری نەیاری نێوباڵەخانەی پەرلەمان.یەكەمیان هونەری جەنگ وشارەزای لەچەك وفرۆوفیلی سەنگەربەزینی گەرەكە.دووهەمیان زانستی سیاسی وهوشیاری كۆمەڵایەتی وجەربەزیی وزمانی ڕاڤەكردنی پیویستە.ئەوەی دەبێتە ئەندامی پەرلەمان دەبێ كەسانیك بێت پیشكات لەبۆاری تیگەیشتینی گرفتە كۆمەڵایەتی وسیاسی وئابووریەكانداچالاك ببوبێتن.بەڕێزەكانی نێولیستەكەی كاك نەوشیروان.خودی خۆی لێدەرچی كەسێكی تیدا نیە لەبۆاریكدا چیپەنجەی بەكاریكەوەدیاربێت یان تیشكی هزری خستبیتە یەكیك لەگرفتەكانی كۆمەڵ وسیاسەتی كوردوجیهان و توژینەوەیكیان لەمەڕكاریكی سیاسی بەرچاوكربێت یانی گشتیان خاوەن دونیابینینیكی تەسكی ناوچەیەكی تەسكی پڕیمتیفی سیاسی باكگراونی سیاسی هیچكامێكیان ئاماژەیەكی تیدانیە بۆوەرگرتنی ئەركی ئەندامی پەرلەمانی كۆمەڵگایەكی یفلیج ودژی دەسەڵاتی دووخێزانی مافیا.ڕمانی دەسەڵاتی تاكڕەوی جەلالی ومەلایی بەهۆی هەركەسیك وبەهەرهۆیەكەوبیت(بیجگە خوینڕشتن)كاریكی چاكەچونكەزیادلەپیویست ئەودووخیزانەتاوانیان بەرامبەربەگەلی كوردلەباشورونەتەوەی كوردلەكوردستانی گەورەداكردوە.بۆیەخۆڕاپسكاندنی نەوشیروان چوڵكردنی پۆستەكەی لەسەركردایەتی جەلالییەكان كاریكی ئافەریناوی بوو.لیستی جیاوازیش هەمان شیوە زللەیەكەبوو لەبناگۆی جەلالیدا.جەلال لە زللە وتف ونەعلەت زیاترهەڵدەگرێ بۆیە دەبوایەزللەكەی كاك نەوشیروان بەدەستی ئەندامانی لیستەكەی هێندە بەهێز بوایە دەسەڵاتی جەلالی  لەبنەوەووشك بكردایە.لێ ئەوبەڕێزانە هێندە هێزی بازووی هزریان بەهێز نیەبۆبەرنگاربوونەوەی هێزی دووخێزانی مافیا وملیاردەری پریمتیفی كورد.

ئایندەی لیستی گۆڕان 
پرینسیبی سیاسی وئیستراتیج وزمانی ئۆپۆزیسوین دەبێ لەئاستی قەبارەی گرفتی سیاسی وكۆمەڵایەتی وئابوری ودەسەڵاتی دیكتاتۆرومافیادابێت ئەگەروانا ئەوەلەگۆرەپانی پەرلەماندا دۆڕاوی یەكەم لاوازی یەكەم ئۆپۆزیسوینی لاوازە.هەمووشكستخواردنیكی ئۆپۆزیسوینی لاوازبازووی دكتاتۆربەهێزوخۆینی پیسی جەستەی سیاسی بەگوڕدەكات.كۆمەڵگاش بێئومێددەبن.من دڵنیام لەوەی كاك نەوشیروان قەبارەی كیشەناوخوییەكانی ماڵی سیاسی كوردی چاكدەزانی.لێ ئەوەی پرسیارومن وەڵامی دەدەمەوە دوای ئەو ئەزموونە تاڵەی كاك نەوشیروان ودوای ئەو بڕیارە جەربەزەیی وخۆڕاپسكاندنی لەدەسەڵاتی دیكتاتۆری پیسی تاڵەبانی.دوای ئەو هەموو كۆمەكە لەدەرەوەی گۆڕەپانی سیاسی ولە ناوەی گۆڕەپانی سیاسی بۆ پڕۆژەكەی كاك نەوشیروان بۆ لیستیكی بەهیزی دانەبەزاند؟
نهینی ئەم لیستەلاوازە چیە؟
1. ئەگەركەسێك ویستی گۆڕان لەسیستەمی سیسایدا بكات.پیشكات دەبێ هزری سیاسی خۆی بگۆڕی.وەك لەسەرەتادانوسیم هەڵبژاردنی پەلێ چەكدار جیاوازەلەتەك هەڵبژاردنی پەلێ فیگوربۆ پەرلەمان.دەكری نەوشیروان بەئەنقەست ئەوكەسایەتیانەی هەڵبژاردبێ پشتیكردۆتە سوپایەك ڕۆشنبیری خاوەن میژوو وتواناوبەرهەمی بەپیزی سیاسی وهوشیاری و ڕۆشنبیر. مەبەستیشی ئەوەیە لە نێولیستەكەیدا كەسێك نەبێ وزاتی ئەوەی هەبێ لەقسەوبۆچون ونەخشە سیاسەیەكانی نەوشیروان دەربچێ.یانی لەئەڵتەرناتیفیك دەترسی كەجێگەی پێلیژبكات.ئەم مەزەنەیەم لەچاوپیكەوتنیكدالەگۆڤاری(نیوەندا)ژمارە 58باسكرد. بۆڕاستیش لەچاوپیكەوتنەكەی ئاوینە لەتەك بەڕێز دڕەیی دا ئەوە ئاشكرادەكات كە(هزری كاك نەوشیروان)هیزی هزری گشت ئەولیستەیە.ئەمە پیچەوانەی ئاوزانی سیاسی سەردەمە.باكاك نەوشیروانیش تەمەنیكی زۆری لەسیاسەتدا بەختكردبێت باكۆمەڵی بەرهەمی بەپیزی خستبیتە پەرتوكخانەی سیاسی كوردیەوە.لەتەك ئەمانەدا تاكەڕەوی هەمیشە ئەدموسفیری دیكتاتۆرلەرەحمی مرۆڤدا دەخەمڵینێ.یانی كاك نەوشیروان پیویستی بەدەرویشی سیاسی هەیە نەك هزروانی سیاسی نۆی لەم خاڵەدا كتومت وەك جەلال بیردەكاتەوە.جەلال هەمیشە ئەوداڵی دەرویشی سیاسیەوەك(د.بەرهەم..وهتدەكانی تر)نەك سیاسی هوشیارونەتەوەی ئەگەر وانەبوایە كاك نەوشیروان پەیوەندیكی فراوانی لەتەك دەرەوەی كوردستان هەیە.ئەودەزانی سوپایەك ڕۆشنبیروئەكادیمی نەتەوەی هەیە(بیجگەلەمن)ئامادەبوون ببن بەشێك لەلیستەكەی وجەلالی ومەلاییەكانیان لەپەرلەماندا للودەدا.كەسانیك هەن لەمبارەیشەوە لەتەكیدا دوواوون.
2. دەكری نەوشیروان هەوڵیدابێت لەتەك كۆمەڵی ڕۆشنبیران لەوباریەوە پەیوەندی كردبێت؟ئەوانیش لەبەرباكگڕاونی سیاسی ئامادەی كۆمەكی نەبووبێتن . 
هیوای دوای لیستی گۆڕان :
هیوا نەما كەڕێكخراویكی سیاسی چمكی گۆڕان بگرێت تەنیا ڕۆژنامەنووس ونووسەروڕۆشنبیرانی جەربەزە نەبێ.دوای ئاشكرابوونی ئەم لیستەلاوازە دەبێ دەسەڵاتی چۆارەم(میدیای جەربەزەی كوردی)لەساختومانی پەرلەمانی بێساختومانی(كوردستانپۆست وگۆڤار وڕۆژنامە جەربەزەكانەوە)زیاتربەهیزبكەین چونكە دڵنیام ئەولیستە لاوازەناتوانی وەك ئۆپۆزیسوینیكی بەهێزدەسەڵاتی دووخیزانی مافیا بلەزرینی.كەواتەبالەسەرەتاوە ئامادەبین بۆڕەخنەی تیژلەلیستی گۆڕان.چۆنكە لیستی گۆڕان ناتوانێ گۆڕان بكات.
* گۆڤاری نیوەند ژمارە 58 
تكایە بڕواننە ووتاری (كاك نەوشیروان توشی شۆكمان نەكەیت) .كوردستانپۆست .
سان پیترسبۆرگ2009.05.27



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە