لە باشووردا شەرم نەماوە، بۆیە رۆشنبیرەکانی بێشەرمییان لێدەتکێت

Tuesday, 04/08/2015, 9:20

5486 بینراوە


کۆمەڵێک نووسەر، هونەرمەند و مامۆستایانی زانکۆ و بەگشتی رۆشنبیرانی هەرێمی کوردستان بە رێکخستنی کەمپین و هەڵمەتی نیشتمانی ئیمزا کۆکردنەوە بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی و تەبایی لە کوردستان و زەروورەتی مانەوەی بارزانی مانەوەی سەرۆک بارزانی لە پۆستەکەی چالاکییەکاەکیان دەست پێکردووە، هەتا ئێستە نزیکەی 2250 کەس نامەی پشتگیریی مانەوەی بارزانی لە پۆستەکەیان واژۆ کردوو و کەمپینەکەش وێڕای بڵاوکردنەوەی ناوەکان راگەیەندراوێکیان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا باسیان لە هۆکارەکانی ئەم واژۆ کردنەوە و زەروورەتی مانەوەی بارزانی لە پۆستەکەی رووون کردووە.
 ئەمە لە ڕۆژنامەکەی دەزگا بەدناوەکەی پاراستندا بڵاو کراوەتەوە بەناوی ئەو ژمارە زۆرەوە کە ناوی سیانیان و پیشەیان ئاماژەی پێکراوە . دیارە کۆکردنەوەی ئەم ناوانە هەروا لە پڕێکدا نەبوە، بەڵکو ئەمە پلانێکی داڕێژراو بوە و لەم کاتەدا ئامادە کراوە، لەکاتێکدا کە خەریکی ئەم کەمپینە بوون ئەم ڕۆشبیرە ترسنۆکانەی کورد بۆ دانانەوەی ئاغا قەزمەکەیان، لەهەمان کاتدا غیرەتی ئەوەیان نەبوە هەمان کەمپین و هەمان واژۆ کۆکەنەوە و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ڕیسوا بکەن پێی . چونکە ئەم گەجەرو گوجەرانە کە زۆریان ناسراون و لەگەڵیاندا گەورەبووین هەمیشە ئاوا بوون، بێکەسایەتی .. دز ... ترسنۆک ... خۆفرۆش .. میللەتفرۆش وەک بارزانیی سەرۆکیان . 
 هەندێک لەو کەسایەتیانە دەخەمە بەر تیغی قەڵەمەکەم، کە من کێشەم لەگەڵ کەسیاندا نییە و بەڵکو کەسیشیان ناناسم، من خەم بەوە دەخۆم ڕۆژانێک بووە کتێبی ئەم کەسە سوکانەم خوێندۆتەوە، ئێستا لەجێگەی ئەوان من تەریق دەبمەوە .
 جەمال عەبدول: کۆنە پاریزگاری سلێمانی و پێشتریش لە ناوەندی ڕۆشبیر مامۆستای کیمیامان بوو ئەوکاتەی گیرا دەیان ووت لەسەر کێشەی ئیسلام گیراوە، ژنەکەی لە کارگەی جگەرەبوو، باسی کردبوو، کە جەمالی مێردی کەسێکی دیندارە، پرسیارەکە لەوەدایە، کەسێک لە ناو فیزیا و کیمیادا قووڵ بووبێتەوە، لە مەسەلەی ئاین تێدەگات، نابێت بە ئیسلامێکی سەلەفی؟ پاشان لە دوای راپەڕین لەڕێگەی نەوشیروان مستەفاوە کرا بە پارێزگاری سلێمانی، کەمالە شەلی پارتیی کە لە ژیاندا نەماوە، کەسایەتییەکی ئاست نزمی کۆمەڵایەتیی هەبوو، ژنەکەی بە کەمالە شەل دەڵێت: کاک کەمال خەم مەخۆ بەخوا جەمالی مێردم بە زارەکی یەکێتییە، ئەگینا بەخوا لە دڵەوە هەر لە خۆتانە و پارتییە. راستە ئێستا جەمال عەبولی کۆنە پارێزگاری سلێمانیی و بە ساختە یەکێتیی سەر ئاوکەوتووە، بەڵام ئەم پەپولەیە، پێش ئەوەی بکرێت بە پاریزگاری سلێمانی، ژنەکەی دەکڕوزایەوە و هەمیشە دەیووت جەمالی مێردم تا ماوە دەبێت بە سەریارەی ڕینۆی ١١ هاتوچۆبکات، ئیستاش لە سایەی سەری بارزانییەوە بەرماڵەکەیان بووە بە گەراجەکەی سەرداری پیاوەکەی عودەی، بۆیە لاتان سەیر نەبێت کە جامال عەبدول چۆن دەنگ بە درێژکردنەوەی وولایەتی بارزانی نادات، ئەی ئەوە نەبوو کوڕەکەی لە کولیەی کشتوکاڵ وەرگیرا، دوایی بە واستە بردیان کردیان بە دکتۆری ددان، ئێستا لەه ەموو پرسەیەکدا جەمال عەبدول دەبینرێت خۆی فەقیر پیشان دەدات، گوایە لەگەڵ ئێش و ئازاری خەڵکددایە و داشزانێ بارزانی خائینە و نیشتمانی هەراج کردووە، دەچێت دەنگی پێدەدات.
عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ: نازانم ئەم پیاوە فایلدارە کۆنە شیوعیە ترسنۆکە کە وەک حسێن عارف لە بیرەوەری ساڵێک لە تەمەندا بۆمان دەگێڕێتەوە ئەمیش چۆن دەنگ نادا بە بارزانی، ئاخر عێزەدین تۆ خۆت دەڵێ من خاوەنی ٨٠کتێبم باشە ٨٠کتێب لە تای تەرازویەکدا دابنێیت کێشی مەسعودە.. تۆ شەرم ناکەیت؟
کەمال مەزهەر: ئەو پیاوەی سەدام ڕێزی لێدەنا و ئاسودانە بیرەوەری خۆی لەگەڵ سەدامدا دەگێڕێتەوە ئێستاش هەر بەوە دەگات دکتۆرا بەو کەسە سوکانە بدات کە لە سەر مەلامستەفا دەنووسن، وەک ئەوەی مەلامستەفا هۆشیمین یان گیڤارا بووبێت! من لە جێی ئەم کابرای بەناو پرۆفیسۆرە بوومایە، تا ئەو رۆژەی دەچوومە ژێر خاکەوە، لە ئاوێنە خۆم نزیک نەدەکردەوە تا خۆم ببینم!ئاخر مرۆڤ لە ئاوێنەدا هەر تەنیا خۆی نابینێت، بەڵکو لەو کاتەدا دەچێتە ناو ناخی خۆیەوە و خۆشی دەبینێت دەزانێت بای چەندە،
د. کەمال مەزهەر مێژوو نووسێکی درۆزنی نەفرەت لێکراوە، ئەوانەی مێژوو بە قوڵی دەخوێننەوە دەزانن، لە خزمەتی کێدا بەشێک مێژووی کوردی شێواندووە، بە داڵغەلێدان و بیرکردنەوە مێژوومان بۆ دەنووسێتەوە، بۆ نمونە ژینۆسایدی ئەرمەنییەکان، کە لەلایەن عوسمانییەکانەوە ئەنجام دراوە، ئەم دەڵێت دەستی کوردی تێدا بووە، کورد دەبێت داوای لێبوردن بکات. ئا ئەمانەن دەنگ بە ولایەتیی مەسعود بارزانیش دەدەن.
 ڕەئوف حەسەن: بە ڕۆژ تا ئێوارە تاکسی دەگێڕێت، ئاخر کاتێک لەکاتی گرانییەکەدا بۆ سواڵکردن ڕووتان لە هەولێرکرد، ئێمە ووتمان لە ناچارییدا بووە، بەڵام ئێستا دەرتان خست کە لەگەڵ خانەنشینی مامۆستایی، پارەی تاکسیی، وا لە ژێریشەوە لە لقی چارەوە پارەتان بۆ دێت! بۆیە بارزانیت قبوڵە! من نامەوێت بچمە ناو کەسایەتیییەکانی نێو رۆشنپیسی کوردییەوە، چونکە رەئوف حەسەن هێشتا ئاهێکی تیاماوە، بەتایبەتی کاتێک پیسکەی تەرپیری کردە کوردی و خزمەتی دەکرد وەک سەربازێکی ون و بێدەنگ مەردایەتی لێدەباری، کەچی بەم پیرییەوە پارتی گۆڵیشیان لەم کرد، بەداخەوە .!
من قێزتان لێدەکەمەوە شێخەکان، مشایەخەکان، مامۆستایانی زانکۆ، شاعیرە ترسنۆکەکان! ئەی هەرچی پیسایی زێرابەکان هەیە بە تەپڵی سەرتان، ئاخر شیعر واتای جوانی، واتای پەیامی خۆشەویستی و عەشق، کەی شیعر و بیچمی بارزانیان ووتوە کە وەکو سەرۆک دایبنێیتەوە؟ مەسعود بارزانی واتە هەموو ناشرینییەک، ئەو ڕقی لە هەمووشتێکە خیانەتی لێدەچۆڕێت. ئەی ڕۆماننوسەکان، نووسەرە دەربارەکان، سیاسییە پوت و پوچەکان، مەلا چەنەبازەکان، کە خۆتان کردۆتە نمایندەی خوا و خەڵک فریو دەدەن. میللەتێک ئێوە ڕۆشنبیرەکەی بن، ئێوە شاعیرو ڕۆژنامەنووس و نووسەری گەورەی بن، ئێوە مامۆستای زانکۆی ین، هەش بەسەر ئەوانەی کە گوێ لە ئێوە دەگرن و ئێوە بەرهەمییان دەهێنن!
من ڕشانەوەم دێت پێتان، هێڵنج دەدەم بەناوەکانتان بەو پێشگرەی کە لە خۆتان ناوە، ( د.)ەکانی پێش ناوەکانتان داتان ناوە، قێزتان لێدەکەمەوە ئەگەر ئێوە شەریف بونایە ئاوا یەکتان بگرتایە و بکەوتنایەتە سەر شەقام، دەتانتوانی دەسەڵات بگۆڕن! هەی فایلدار و دز و ترسنۆکەکانخاوەنی ئێوەیە، ئێوەش ڕۆشنبیری ئەم وڵاتەن! ئێوە هیچ نین، هەمووتان ئەو کۆیلە سوک و سەلیمە بچوکانەن، کە لە سەر ئەژنۆ ژیان دەکەن و خۆتان لەبەر دەم بنەماڵەیەکی خائیندا چەماندۆتەوە! ئاپۆ بەرلە گرتنی ووتی ڕۆشنبیران و نوسەرانی باشور سوکن، ئێوە کەمپینتان لە دژی کرد و واژۆتان کۆکردەوە، ئێستا دەرکەوت ئەو پیاوە چەند راستگۆ بووە لە پێش هەموو خەڵکی باشوورەوە ئێوەی ناسیوە، لە کەسایەتی ئێوە گەیشتبوو! ئێوەی تێک شکاوی موچەخۆر! گوناحە مەسعود بارزانی هێندە خراوەتە گۆشەوە، ئەو داماوە پەنا دەباتە بەر پوشێک بۆ ئەوەی رزگاری بێت! چونکە ئێوە ئەو پووشەن.
کارێکی چاکتان کرد، لە کۆتایی ئەو دەسەڵاتەدا ئێوەش خۆتان ئاشکراکرد، ئەوە ئیتر گومانی نەهێشتەوە کە ئێوەی دووڕوو، هەلپەرستن. من دڵنیام ئەگەر سبەینێ پەکەکە باشوور کۆنتڕۆڵ بکات، ئەوە هەر ئێوەن وەک گەریلا جلدەگۆڕن و وێنەی ئاپۆ لە ئێخەتان دەدەن، یان داعش کوردستان داگیر بکات، ئێوە یەکەم کەس دەبن، پێش هەموو گەل دەچن بەپیریانەوە،  وەک مەلا عومەری حەزرەتان ڕیشێکی چڵکن دادەنێن و مزگەوتەکان پڕدەکەن لە زکرو بەرماڵ و نوێژ کردن و لەهەفتەیەکدا دەتان بینین ووتاری دینیمان بۆ دەدەن وگفتوگۆی دینیمان بۆ دەبەستن، هەرچی ئایەتەکانە لەبەر دەیڵێنەوە.
لە باشووردا شەرم نەماوە، بۆیە روناکبیر، هونەرمەند، گۆرانیبێژ، ئەکتەر شاعیر و نووسەر و مامۆستا و دکتۆرەکانی بێشەرمییان لێدەتکێت! لەو وێنەیەی سەرەوە بڕوانە! چۆن ئەو کۆیلانە دەستیان لەسەر ناوگەڵیان داناوە، دەیانەوێت بارزانی بکەنەوە بەسەرۆکی خۆیان ؟

ئەی گەنجانی نیشتیمانەکەم، ئێوە لەدەست مەسعود و بنەماڵە و دەسەڵاتی پۆخڵی کوردی دەتانەوێت وڵات جێبهێڵن، ئەمانەش دەنگ بە مانەوەیان دەدەن... تکایە ئەگەر هەر یەكێک لەو پیرە روناکبیرە خەرەفاوانە مردن، مەچنە سەر گۆڕەکانیان و بە پیرۆز رایان مەگرن، ئەمانەن کە سەرکردەی  وەکو بارزانی و تالەبانی و بنەماڵەکانیان بۆ دروست کردووین، لە ئیستاوە نەفرەت لە گۆڕەکانیان بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە