گەریلا

Tuesday, 04/08/2015, 16:36

2936 بینراوە


کێ دیویه تی 
ئاسن به رگه و به رپه چی ئاگر بێ
پۆڵا نه بێ
کێ دیویه تی 
ڕووبار به رگه و به رپه چی لافاو بێ
ده ریا نه بێ
کێ دیویه تی 
گوڵ و خونچه  به رگه و به رپه چی
باوو زریان بێ
 دارستانی پته و نه بێ
کێ دیویه تی 
ده شت و بیابان
به رگه و به رپه چی  بوڕکان بێ
  قه ندیلی سه ر به رز نه بێ
کێ دیویه تی 
هات و هاوار به رگه و  به رپه چی
 گورگ و  سه گ بێ
نه ڕه ی شێرو پڵنگ  نه بێ
کێ دیویه تی 
خاکی دێم و  ووشکه کاری
به رگه وبه رپه چی تانك و فڕۆکه  بێ 
خاکێکی به خوێن ئاودراو  نه بێ
کێ دیویه تی 
خه ڵکێک به رگه و به رپه چی
ڕق و کینه و نامه ردی بێ
تۆڵه ی  پێشمه رگه و  گه ریلا نه بێ
کێ دیویه تی 
مومێك به رگه و به رپه چی
سووتان بێ
جه سته ی خوشکه زه کیه نه بێ
کێ دیویه تی 
شیر وه یا تیر
به رگه و به رپه چی تاریکی بێ
خه نجه ری ده بانی 
به ر پشتێنه ی کورد نه بێ
کێ دیویه تی 
دار و  به ردو قووڕ
به رگه و به رپه چی ئه تاتوورك  بێ
پێشمه رگه ی کوردو گه ریلا نه بێ
ئه وا ئیمڕۆش وه ك و دوێنێ 
هه مان گه ریلان 
هه ڵۆی قه ندیلی سه ر به رزن
له مه یدانی به رخۆدان دا  
چۆك ناده ن و  نا به زن 
 پۆڵان
ده ریان
دارستانی پته ون
به ژن و باڵای کێوو چیان
نه ڕه ی  شێرن
خاکن به خوێن ئاو دراون
تۆڵه و بیرو باوه ڕن
جه سته ی خوشکه زه کیه ن
خه نجه ری ده بانن
ده ست وه شێنی 
پڕ ئێش و بێ سنوورن
قاره مانی سه دان داستان و
پارێزه ری کوردستان و
گڕو بلێسه ی  باکوورن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە