ئێکس پایه ر

Tuesday, 21/04/2015, 19:47

2453 بینراوە


له هه ڤاڵێکم پرسی
چ باسه بۆ ڕا پرسی
شوکر ووڵات  ئازاده
به گشتی خه ڵك شاده
ووتی کاکه گوێ بگره
ووڵاتمان وه ك و قه بره
ووڵات مه بینه خۆشه
سه ر تاپایه ڕه ش پۆشه
ئه و ئازادی یه ی به جۆشه
وه ك ده هۆڵ له دوور خۆشه
چیت بۆ باس که م له ووڵات
ڕاوه ڕووت بۆته خه بات
جاش و خۆفرۆشی دوێنێ
خۆی به سه ر تا ئه نوێنێ
کوردایه تی من و تۆ
نامه ردی هێناوته گۆ
قسه ئه که ن به ده فته ر
ڕۆله ی خۆفرۆش و به د فه ڕ
نیشتمان دابه ش کرا
کوردایه تیش قاو درا
کاڵاو به ر پرس و سه رۆك
دزو برسی و چاووچنۆك
په رله مانی ناکاراش
وه ك و باراشه ‌ له ئاش
مرۆڤ و کاڵا به زۆری
له کامه یا ن ئه بووری
داوو ده رمان و خۆراك
یاخود به روبوومی خاك
کاره باو نه ووت و به نزین
به ڵێن و درۆو یان وه ڕین
یاخود جاده و ڕێگه و بان
مه ڕو مێگه لی بێ شوان
قوتابخانه و دانیشتگا
نه خۆشخانه ی بێ پێگا
له خۆراك تاکو پووشاك
داو ده رمانی سامناك
مامۆستا و قوتابی هیلاك
پیاده و گه نده ڵی سوارچاك
مووچه و بژێوی هه ژار
له نێو قوڕگی بن دیوار
یان پێشمه رگه ی بێ مووچه
کرێ گرته و مایه پووچه
شیرنی و بودجه و ده رماڵه
بۆ ڕه ش و ڕووت مه حاڵه
بۆ سیمینارو ئاهه نگ
واژۆ ئه کرێ به کۆی ده نگ
مۆڵ و سوپه ر مارکێتیش
نه سمێڵی ماوه نه ڕیش
عه قل و وویژدانیش که مه
مایه ی گریان و خه مه
دام و ده زگاش له و لایه
له باوه شی سه رمایه
دادو دادگاش بێ وێنه
هه ڤاڵی ده ست به خوێنه
سه رۆك و ڕیبه ریشمان
نه دینیان ما نه وویژدان
وه ك مراوی ته ڕ نابن
وه ك و به حریش پڕ نابن
تا خاوه نی ئه وان بین
زوونی ئێکس پایه ڕین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە