پەرلەمەنتارێکی عێراقی داوای لێپێچینەوە و دادگایی مەسعود بارزانی دەکات

Wednesday, 05/08/2015, 14:22

4510 بینراوە


ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە دەیبینیت، راپۆرتێکی کەناڵی (الجزیرة)ی عەرەبییە کە لە دوورەوە ئەو رێگایە پیشان دەدات لە نێوان موسڵ و سوریا، لەوێوە بە  تەلەعفەر و سەنجاردا بەرەوە شاری (الرقة)ی سوری دەچێت. رەقە ئەو شارەیە کە داعشەکان دەیانەوێت وەکو پایتەختی خۆیان بیناسێنن.
پەیامنێری الجزیرة لە شوێنێکی بەرزەوە کە هێزەکانی پارتیی لێیەو بەسەر ئەو جادەیەدا دەڕوانێت و چەند کیلۆمەترێک لەو رێگایە دوورە، دۆش داماون نازانن بۆچی لەوێن و کاریان چییە، چونکە لەلایەن سەرکردایەتی پارتیەوە فەرمانیان پێدراوە کە نابێت توخنی جادەکە بکەون، پێیان دەڵێن ئەوانە سەیارەی مەدەنیین، کە لە راستییدا وا نییە.
ئەو ئۆتۆمبیل و سەیارانە کە دەبینرێت بریتییە لە گواستنەوەی نەوت و چەک و کۆمەڵێک کەلوپەلی سەربازیی و شتی پێویستی دیکە، رێگایەکی ستراتیژی گرنگە بۆ داعش. پاش بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە لە کەناڵی الجزیرة ئیستا لە پەرلەمانی عێراقدا دەنگی ناڕەزایی بەرزبۆتەوە یەکێک لەپەرلەمەنتارە عێراقییەکان داوای دادگایی و لێپێچینەوەی مەسعود بارزانیی دەکات، ئەمە بە خیانەتێکی گەورەی دەزانن کە مەسعود بارزانی بەرامبەر بە دەوڵەتی عێراقی کردووە،  هەروەها پێشێلکردنی سەروەرییەکان وڵاتە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە