نهێنی سازان بۆ درێژکردنەوەی سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی

Sunday, 23/08/2015, 10:05

8875 بینراوە


ئەمڕۆ  سێ رۆژ بەسەر تەواوبوونی سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانییدا تێپەڕیوە. بەپێی یاسای ژمارە (١٩)ی ساڵی ٢٠١٣ کە سەرۆکی پەرلەمانی پێشووی کوردستان دەری کردووە و لە خوارەوە وێنەکەی ببینە، تێیدا بە روونی باس لە ولایەتیی مەسعود بارزانی دەکات کە لە دوای (٢٠١٥/٨/١٩) ئیتر جارێکی دیکە بۆ مەسعود بارزانی درێژنکارێتەوە. ئەرسەلان بایز بۆ خۆی واژووی لەسەر ئەو بڕیارە کردووە، کە ئیستا جەنابی لە نێو ئەو کەسانەدایە کە لەبەر بەرژەوەندی خۆی و پاراستنی ماڵ و موڵکە دزراوەکەی دەنگ بە درێژکردنەوەی سەرۆکایەتی مەسعود دەدات، بە هەرحاڵ بە پێی ئەو بڕیار و بڕگە یاسایانە بکرێت، سازان فێڵ کردنی ئەو پارتانەی باشوورە بۆ ئەوەی رێگایەک بدۆزنەوە خەڵکی ساویلکەی کوردستانی پێ قایل بکەن، کەوا مەسعود بارزانی بەپێ فڵانە بڕگە و یاسا جارێکی دیکە دەنگی پێدەدەینەوە، خەڵکی ئیدی نابێت بەوە بادەی مەستی کۆبوونەوەکان بێت و پێی وابێت فڵانە لایەن دژی هەڵبژاردنەوەیە و پەرلەمان لەسەر سەبەتەی هێلکەی سازان دانیشتووە و کڕکەوتووە، هاکا بڕیارێکی یاسایی دەردەکات و یاسا سەروەر دەبێت، جارێکی دیکە ئەو یاسایەی خوارەوە بخوێنەرەوە هەموو شتێک روون و ئاشکرایە.
خوێنەرانی بەڕێز با من لێرەوە وەکو کارمەندێک لە دەستگایەکی هەولێرەوە کە ئاگاداری کۆمەڵێک نهێنیم لەو بارەیەوە و ئەو ناوە خواستراوەم هەڵبژاردووە، دەمەوێت هەندێک نهێنی هەیە بۆتان ئاشکرا بکەم، کە چی لە پشت هۆکارەکانی ئەو پێداگرییەی  پارتیی و مەسعود بارزانییە، ئەمەش بۆ چەند فاکتەرێک دەگێرمەوە کە ئەمانەن:
١- بنەماڵەی بارزانی هەزاران کاری نایاسایی و تاوانی گەورە و تیرۆریان ئەنجامداوە، بەتایبەتی دژی خەڵکی کوردستان لەسەر ئاستی پارت و خێڵ و تەنانەت بنەماڵەکانیش.  مەسعود یەکێکە لەو کەسانەی کە بەبەڵگەی بەهێزەوە دەستی هەبووە لە داگیرکردنی موسڵ و شەنگال. هەروەها لە ماوەی ساڵانی رابردوو بەهۆی دەزگای پاراستنەوە زۆربەی تەقینەوەکانی بەغداد و کەرکوک و شار و شارۆچکەکانی ئەنجام داوە، ئەو بەڵگانە لە سەر تۆمەتبارکردنی مەسعود لەلای حکومەتی عیراق پارێزراون، و دوور کەوتنەوەی مەسعود لە سەرۆکایەتیی هەرێم، واتە لابردنی حەسانەی دیبلۆماسی، کاتێکیش ئەمەی لەسەر لاچوو، ئەوا حکومەتی عێراق دەتوانێت وەکو هەر هاوڵاتییەک رووبەڕووی دادگای بکاتەوە، بۆ نمونە هەر کاتێک مەسعود چووە دەرەوەی وڵات، ئەو وڵاتەی کە مەسعودی لێیە دەتوانێت بیگرێت و رادەستی عێراقی بکاتەوە، نەمسا و ئیتالیا و ئەڵمانیا، ئەمەریکا هەروەها تورکیا و قەتەر و ئیمارات و شوێنی دیکە، کە مەسعود و بنەماڵەکەی لە بانکەکانی ئەو شوێنانەدا پارەیان داناوە و یان پرۆژەی ئابووریی و موڵکیان هەیە، هەمووی دەستی بەسەردا دەگیرێت، چونکە عێراق ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە، دەیان بڕیار و یاسا لەو بارەیەوە هەیە، هەمووی دەبێت دژی مەسعود جێبەجێ بکرێت.
٢- مەسعود بارزانی لەگەڵ دەیان وڵاتدا، سەدان مەلەفی سیخوڕیی و دەست تێکەڵکردنی هەیە، حکومەتی عێراق، ئەمانەی هەمووی بۆ زیندوو دەکاتەوە، لە هەموو ئەمانە گرنگتر ، ئەو دەست تیکەڵکردنەیەتی لەگەڵ تورکیا و داعش ، کە لەمەلەفی کەوتنی موسڵ دەیان بەڵگەیان لەبەردەستدایە، کە مەسعود بارزانی دەستی هەبووە لە پەلکیشکردنی داعش بۆ موسڵ و دواتریش بۆ ئەنفالکردنی کوردی یەزیدی لە شنگال، کە کارەساتی مرۆیی گەورەی لێکەوتەوە.
ئەم مەلەفە، لە مەلەفی ئەنفالی سەدام گەورەترە، کە لە دادگای بەغدا لەسەر ئەوە فەرمانی لە سێدارەدانی سەددامیان دا.
پێش گرتنی موسڵ ، بەرێککەوتنی ژێربەژێر لەگەل دەزگای موخابەراتی میت، زیاتر لە ١٥٠٠ لە کادیری پارتی لە تورکیا، راهینانیان کردووە، ئەمیش سەبارەت بە چۆنێتی تەسلیمکردنی موسڵ بەداعش، ئەو کادیرانە کاریان بڵاوکردنەوەی ترس و پرۆپاگەندەکردن بۆ هێز و توانای داعش و دلەراوکێ بوو، واتە لە تورکیا فێری شەڕی سایکۆلۆژی ا شکاندنی مۆڕالی سوپای عیراق بووە، هەر لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی داعش بۆ موسڵ، بەشێک لەو کادێرانە جل وبەرگی مەدەنیان بۆ سەرباز و فەرماندەییەکانی سوپا لە موسڵ ئامادە دەکرد بۆ راکردن، ئۆتۆمۆبێل و لۆریان بۆ گواستنەوەیان ئامادە دەکرد. ئەوە بوو پیلانەکە سەری گرت ، موسڵ داگیرکرا و  بەدوایدا شنگالیش گیرا و خەڵکەی کوژران و ئەنفاڵ کران. هەشت هەزار بەناو پێشمەرگە لە شنگال بە چەند سەعاتێک بەر لەهاتنی داعش بە خاک وخەڵکەکەیەوە  بەجێیان هێشت.
٣- گەڕانەوەی بابەکر زێباری و خۆ خانەنشینکردنی، ئەویش پێش دەرچوونی فایلی کەوتنی موسڵ لە پەرلەمان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پارتی نایەوێت تەسلیم بە دادگای عیراقی بکات، چونکە لە پەلکێشکردنی بابەکر زێباری فەرماندەکانی دیکە ، دەستی مەسعود ئاشکرا دەبێت کە چەندە رۆڵی هەبووە.
٤- ئێستا وەکو من ئەو زانیارییەم دەستکەوتووە، کە لە بەغداد هەوڵێک هەیە بۆ بە دادگایی گەیاندنی مەسعود، کە ئەمە مەترسییەکی زۆرگەورە لەسەر ئایندەی ئەو بنەماڵەیە دروست دەکات، ئەگەر کارەکە بە یاسایی بکرێت، ئەوا مەسعود بارزانی ناتوانێت بە ئاشکرا خۆی دەربخات، دەبێت بە قاچاخ لە ناوچەی بارزان بمێنێتەوە، یان بچێتە شوێنێکی دیکە و خۆی بشارێتەوە.
تاکە هیوایەک کە ئیستا مەسعود هەیبێت، مانەوەیەتی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، کە جۆرێک لەحەسانەی دیبلۆماسی دەبێت، بۆیە بۆ بە دادگاییگەیاندنی مەسعود وەک سەرۆکی هەرێم ، بە هەر نرخێک بێت دەیەوێت لەو پۆستە بمێنێتەوە چونکە ئەو پۆستە بەکار دەهێنێت بۆ پاراستنی گیانی خۆی.
سەبارەت بە چوار لایەنە بەشداربووەکانی حکومەتیش وەک هەست پێدەکرێت، دەیانەوێت یارمەتی مەسعود بدەن و لەو قۆرتە رزگاری بکەن، چونکە هەموو خۆیان لەناو ئەو بەلەمەدا دەبیننەوە. ئەم کۆبوونەوە داخراو و گفتوگۆ نهێنیانە، دیوێکی دیکەیە لە گەمەی پارتەکانی باشوور، من پێم وایە لە کۆتاییدا پەرلەمان و حیزبەکانی دەسەڵات، مەسعود بارزانی هەڵدەبژێرنەوە، چونکە کەسێکی دیکەی شیاو بۆ جێگاکەی دیاری نەکراوە، کەس وەکو مەسعود شیاوی ئەو پۆستە نییە، ئەو پۆستە پۆستی خیانەت و وڵاتفرۆشی و تاوانی گەورەیە، تا ئیستا کەس ناتوانێت لەو بوارەدا شان لە شانی مەسعود بدات.
ئەم هەواڵەی خوارەوەش بخوێنەرەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە