جاشەکانی ١٩ ئاب تەواوکەریی جاشەکانی ٣١ ئابی پارتین

Saturday, 22/08/2015, 13:33

3806 بینراوە


کێن ئەوانەی لە ١٩ ئابدا خەنجەرێکی ژەهراویان لە پشتەوە لە دیموکراتی و ئایندەی هەرێمی کوردستان دا و بە کردەوە چوونە بەرەی دیکتاتۆری بارزانی و ئەردۆغانی سوونی داعش؟
کێن ئەو نووسەرە بڕوا چڵکن و موراڵ پیسانەی،  کە لە ناو خوێناوی جامانەی سووردا، لە زەرداوی کێم و پیسایی حیزبی بنەماڵەدا خۆیان دەگەوزێنن و کەسایەتیی و کەرامەتیان دەخەنە ژێر پێی بنەماڵەیەکی خائینەوە؟!
یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی لە ١٩ ئابدا  بوونە جاش ئیسلامی بنەماڵەی بارزانی ، سووتاندنی قورئان و بارەگاکانیان لە بیرچوو، بۆ چەند ملیۆن دۆڵارێک خوا و دنیا و شەرەفیان فرۆشت، پێم سەیرە ئەم دەستگڵاوانە کە دەست بۆ قورعان دەبەن، خەڵکی رەجمیان ناکەن!؟.
هەر بەپێی بنەماکانی ئیسلامیش ئەمە بەرتیلە و پێغەمبەری ئیسلام دەفەرموێ(لعن اللە الراشی والمرتشی فی الحکم) واتە نەفرەتتی خوا لە بەرتیلبدەر و بەرتیلخۆر. باشە ئەگەر پێغەمبەر بەم حەدیسە نەفرەتتان لێ بکات، ئەی دەبێ خەڵکی کوردستان و جەماوەرەکەتان چەند نەفرەتتان لێ بکەن؟! ئەی نەفرەت لە ریشی درێژ و لە باڵای بۆگەنتان کە هەنگاوی بۆ دەنێن بۆ سەری رەش و ئەنقەرە!
تۆ بڵێی جارێکی دیکە ئەگەر زیارەتی کەعبە بکەن و رووتان بێت خۆتان لە تاوان و ناپاکی بشۆنەوە، پێتان وابێت ئیتر لەو هەموو تاوانە شۆراونەتەوە و کە ئێوە و بنەماڵەی بارزانی بەرامبەر بەو میللەتە رەش و رووتە کردووتانە!؟  ئایا ئەگەر ئێوەی یەکگرتوو و بزوتنەوە ئیسلامی بچنەوە بۆ حەج و لە کاتی رەجمکردنی شەیتاندا، شەیتان خەنی نابێت، ئەو رەجمی ئێوە ناکات!؟ لێتان راناپەڕێت و نەیاتە دەنگ، بڵی کەس ئەی ئومەتی ئیسلام ئەمانە هاوکاری منن و زیندوون ئەمانی ش رەجم بکەن!؟
ئێوەی یەکگرتوو ناسراون بە مرۆڤە دوو رووەکانی ناو جۆگا، لەم بەر و ئەوبەریش دەخۆن، لە ئیسلامبوون و لە تاوانەکانیشتان دەخۆن! ئێوە دوورووترین و درۆزنترین مرۆڤە ئیسلامییەکانی ئەم سەرزەمینەن، دڵنیابن لە دوای ١٩ ئابەوە وەک جارانتان بۆ ناچێتە سەر. پیرۆزتان بێت مۆرکی جاش ئیسلامی ئۆردوغان و بنەماڵە.

حیزبی شیوعی سەردەمانێک بوو یەکەم حیزبی گەورەی عێراق بوو، بەڵام چونکە ئەوانیش وەکو ئێوە وابوون، لەگەڵ هەموو بار و زروفێکدا خۆیان دەگونجان، لە لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسمدا، مارکسیی و لینینی و قاسمی بوون، دوایی بوون بە هاوکاری بەعس و کوردیان بە گرتن و بەکوشت دەدا، دوایی بوون بە مەلایی و پاراستن،  ببینە چۆن ئیستا سووک و ریسوا بوون، تەنیا یەک کورسییان هەیە، کەس نازانێت رەنگەکەی چۆنە، هەر جارەی بۆیاخی سووری دەکەنەوە، کەچی لای میللەت هەر زەرد و رەشە! ئەم حیزبە هەمیشە بەرەو پوکانەوە دەچێت، هاکا ئەو تاکە کورسییەیان تەنیا چوار قاچەکەی دەمێنێت کەڵکی رۆیشتنیشی پێوە نامێنێت!.
کەمال شاکر و عەزیز محمەد و سەرۆ قادرو ئەبو کاروان لە ١٩ ئابدا  ئازار وخوێنی دەیان و سەدان شیوعی زیندان  و شەهید ی حیزبی شیوعیان بیر چۆوە کە لە زیندانی دەربەندی ڕایات و شوێنەکانی تر لەسەر دەستی پارتی و پاراستن و بنەماڵەی بارزانی کوژران و شەهیدکران.
ئەی ئەبو کاروان پاساوەکانت دوای دانیشتنی پەرلەمان لە ١٩ ئاب جێی  بروای منداڵیکی سەر پێشکە نییە بڕۆ بۆ حەلاوی بگێڕەوە.
حەمەی حاجی مەحمودی تەلی کارەبا دز و ئیتلاعاتی ئێرانی بە درێژایی تەمەنی نە خێری هەبووە  نە هیچ دەورێکی  بووە، ئەو بیروباوەڕ وەکو گۆرەوی لە پێ دەکات، خۆشی نازانێت قاچی لە کوێدایە، بۆیە زۆرجار بە پێخاوسی وەکو بیروباوەڕی بە بەتاڵی و رووتی دەمێنێتەوە، هیچ شەرمیش ناکات، کە کوڕەکشتی شەهید دەبێت دەچێتە لای بارزانی و دەڵێت کوڕەکەم شەهیدی رێگای بارزانییە، هەر بۆیە لە هەڵبژاردنی پەرلەمان ٢٠٠٠ دەنگی نەهێناو پێشمەرگە و زێرەڤانی پارتی لە دەوروبەری شەقڵاوە  بە ئەمری بنەماڵە دەنگیان بۆ دابوو بۆ ئەوەی کورسییەک خێری پێ بکەن، چونکە عەبدوڵلای برای بۆ دەزگای پاراستن کار دەکات. حەمە  پێنج پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی گرت و  تەسلیمی ئیتلایاتی ئێرانی کرد، ئێرانیش هەر هەموویانی لە سێدارەدا، ئەمە جگە لە تەلی کارەبا دزیین و ئاودیو کردنی بۆ ئێران، هەقە ئەو خەڵکە کە بە تاریکی دادەنیشن حەمەی حاجی مەحمودیان لە بیر نەچێتەوە وەکو جنۆکە و شەیتان لە تاریکییدا بێتە بەرچاویان، کە ئێستاش حەمە بۆتە جاشیکی  بنەماڵەی بارزانی و بازرگانی دەکات بە زمان لووسی کوردایەتی بۆ هەندێ گەنجی  نەخوێندەوار.
ئەو کوڕەشی کە بەکوشتی دا تەنها بۆ پارە وەرگرتن بوو لە مەسعود و بەرەو رووبوونەوەی ئەو نەیارانەی بوو، لەمەشدا ماوەیەک پێی خۆش بوو کە خەڵکی سەرخۆشیان لێدەکرد و بە شەهیدبوونی کوڕەکەی خۆی بادەدا و وای دەزانی ئیتر هەرچییەکی لە رابردوودا کردووە سڕایەوە و ئیتر دەبێت باوکێکی قارەمان و خاوەن بنەماڵەیەکی شەهید، نەیارەکانی لە ناو حیزبەکەیدا ناتوانن بەرەنگاری ببنەوە! من کەوتوومەتە گومانەوە، ئایا ئەمە رێکەوتە، یان دەستی سروشتە کە کەسی باش شەهید دەبێت و پیسەکانیش لە تەنیشتییەوە بە زیندووی دەمێننەوە! بۆچی حەمەی حاچی مەحود گوللەیەک نەیپێکا و کەچی کوڕەکەی کوژرا و ئەمیش خوێنەکەی کرد بە قوربانیبنەماڵەی بارزانی!؟ ئەمە پرسیارێکە لە ئێوە و لە پەروەردەگار کێ وەڵامم دەداتەوە؟! شاڵا خۆی بوایە لە جیاتی کوڕەکەی ئەوکاتە دەمان موویەک لە بەرازی دەسەڵات کەمبۆوە بۆ کورد.
لە کۆتاییدا بە یەکگرتوو ، بزوتنەوە،شیوعی و ئەوانی تر دەڵێم لێدوانەکانتان بۆ میدیاکان دوای کۆبوونەوەکەی پەرلەمان لە ١٩ ئابدا و تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی کە بە ٣ پەرلەمانتار کورتی ‌‌هێنا لە سایەی سەری جاش بنەماڵە و بەرتیل خۆری وەك ئێوە، وەک خۆتان پاساوێکی زۆر سووک بوو، کەس بڕواتان پێ ناکات.
هیچ رێزێکیشیان بۆ دەنگدەرەکانی خۆتان نەهێشتەوە، سەلامندتان کە ئێوە زۆر بێڕێزن!.
بەم کارەشتان لە بەرەی گەل و یاساوە چوونە بەرەی دیکتاتوری و دزسالاری (کلیپتۆکراتی) بنەماڵەی بارزانێ، مێژووش قەت لێتان نابوورێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە