شەش جۆر بوونەوەری هەسارەکانی تر شەڕیانە لەسەر کۆنترۆڵکردنی زەوی (بەشی یەکەم)

Thursday, 27/08/2015, 21:11

24572 بینراوە


پاش سەدەها جار بینینی کەشتی ئاسمانی(UFO)  و فڕاندنی خەڵک لە زۆرینەی وڵاتەکان توانرا ئەم زانیاریانە لە دەستی یەکەمەوە کۆبکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا  کەسانێک هەن بە ڕێکخراوەیی لە پشتی پەردەوە بە ناوی هەموو مرۆڤایەتییەوە ڕێکەوتن دەکەن لەگەڵ بوونەوەری هەساراەکانی تردا(Alien)  و بۆ دانیشتوانی سەر زوەی هیج شتێک ئاشکرا ناکەن 

ئەم بابەتەکە پێک هاتوە لە زانیاری گشتی و ناتوانرێت بە ئیسپاتەوە باسی لێوە بکرێت ، ئەمەش هەروەها ئەمەم پەیوەندی هەیە بەوەی، کە ئەمریکا دەستێکی باڵای هەیە لە شاردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە پەیوەستە بەم باسەوە.

شاردنەوەی زانیاریەکان لە لایەن ئەمریکاوە دوو هۆکاری هەیە:

هۆکاری یەکەم:  هۆکاری ئاینیە: ترسی ئەوە هەیە ئەگەر راستییەکان بڵاوبکرێتەوە پێکدادانێکی گەورە دروست ببێت لە نێوان خەڵکانی ئاینی (هەموو ئاینە ئاسمانیەکان) و کەسانی بەرپرس لەم زانیارییانە.

هۆکاری دووەم: خۆبەهێز کردنی پەیوەندیدارانە بەم باسەوە لە بواری سەربازیدا، ئەو وڵاتانەی پەیوەندیان هەبووە بە بوونەوەری هەسارەکانی ترەوە هەمیشە بەهێز و باڵادەست بوون. مێژوو سەلماندویەتی ئەو نەتەوانەی لە ڕابردودا پێشکەوتنی خێرایان بە خۆیانەوە بینیوە یارمەتی دەرەکییان هەبووە، ئەوانیش فیرعەونەکان، مایاکان، هیندییەکان و ڤاکینگەکان لە ئێستاشدا ئەوروپی وئەمریکییەکانن.


جۆرێک لەو بوونەوەرانە (Alien) ناسراون بە سیریانس(Sirians) کە دانیشتوی هەسارەکانی سیستمی بین (B) .  ئەمانە زۆر پێشکەوتون لە بواری تەکنەلۆژیادا و لە مێژودا دەستیان هەبووە لە پڕ زانیاریکردنی مرۆڤ بە هەڵبژاردەی خۆیان، نمونەش بۆ ئەوە فرعەونیەکانن کە زانیاری پزیشکی و گەردونناسی لێوەرگرتوون  و یاریدەدەربوون لە دروست کردنی هەڕەمە گەورەکاندا.

مایاکانیش کە دانیشتوی خواروی ئەمریکا بوون بە هەمان شێوە پەیوەندییەکی تایبەتیان هەبووە لەگەڵ سیریانسەکان و زانیارییان لەگەڵدا گۆڕیونەتەوە. ئەم نەتەوەیە زانیاریی  و شتی زۆر  سەرسوڕهێنەریان لە پاش خۆیان بە جێ هێشتووە، یەکێک لەوانە، کە زۆر سەرسوڕهێنەرە ١٣ کەللە سەری کرستاڵە کە جیاوازن لە قەبارە و شێوەدا. سەرەڕای ئەم پەیوەندییانەش دەنگۆیەک هەیە کە دەڵیت کۆتایی هاتنی حوکمی مایاکان لەسەر دەستی ئەماندا بووە.

ئەتڵانتیەکانیش (atlanteans) یەکێک بوون  لەو نەتەوانەی، کە توانیویانە سودمەند بن لە زانیاری وەرگرتن و فێربوون لە سیریانسەکان، بە پێی زانیارییە مێژوویەکان ئەم نەتەوەیە بە کارەساتی سروشتی لەناوچوون و ژێرئاوی دەریاکەوتون.

نمونەیەکی تر خێڵی دراگۆنە لە ڕۆژئاوی ئەفریقا کە پەیوەندیان هەبوە  لەگەڵ سیریانسەکان.


سیریانسەکان ناسراون بەوەی کە چەکی سەرسوڕێنەر بەرهەم دێنن و توانایان هەیە لە دروست کردنی ئامێری گەشتکردن بە کاتدا  (Time Travel) کە ئەتوانیت بەکاتددا بگەڕێیتەوە بۆ ڕابردو یان بڕوات بەرەو داهاتوو.


کۆتایی بەشی یەکەم


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە