سلێمانی پایتەختی سانسۆر

Thursday, 03/09/2015, 21:55

3609 بینراوە


 ٢١ ساڵ لەمەوبەر شاعیری هەژاران(بەکر عەلی) بەدەستی یەکێتیەکانی دوێنێ و گۆڕانخوزەکانی ئەمڕۆ دڵی لەلێدان و هەست و نەستی لە هەژان و زاری لەلێدوان خست. ئەم کوڕە هەژارەی شاری سلێمانی  کەبەدەستی کەسێکی خوێندەوار و چەپ و لیبراڵی وەك سالار عەزیر تیرۆر کرا، وا ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سانسۆر خرایە سەر بڵاوکراوەکانی شاعیر.
سلێمانی لەشاری شێخی نەمر و هەڵمەت و قوربانی لەژێر سایەی بنەماڵەکەی برایم ئەحمەد و تاڵەبانی کرا بە دۆزەخ بۆ خەڵکەکەی . لەوەتەی یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی هەن ، هیچ جۆرە سووکایەتیەك نەما بەم شارەی نەکرێت. سلێمانی و خەڵکەکەی شادەماری ئەو بزووتنەوەیەن کەوا هەنووکە هەریەك لە (هێرۆ و شاناز و کۆسرەت و مەلا بەختیار و کۆمەڵێک چەتەی تر) خێر و بێرەکەی ئەدزن بۆ خۆیان. سەرباری ئەو هەموو دزیی و فزیەی ئەوان، تیرۆری دەنگە ناڕەزاییەکان و ئازادیخوازنیش لەو لاوە بوەستێ. ئاخر سووکایەتی گەیشتە ئەو ئاستەی سلێمانی بکرێتە شاری پایتەختی ڕۆشنبیری و کەچی سانسۆر بخرێتە سەر بەرهەمی خەڵکانی ناڕازیی و نەتوانن جگە لەدەنگە نەشازەکانی خۆیان گوێیان لەدەنگی کەسانی تر بێ. ئا ئەمەیە پایتەختی ڕۆشنبیری کەوا بەڕۆژی ڕووناك پیاوەکانی شەلاتیەکی وەك مەحمود سەنگاوی هەڵ دەکوتنە سەر قەڵەمێکی ئازادی وەك کاوە گەرمیانی و لەباوەشی دایکیدا خوێنی سارد ئەکەنەوە. کوا کێ بەرپرسە لە تیرۆر کردنی عەلی بۆسکانی  و عیرفان و چەندینی تر؟ بەچ پێوەرێك لەپایتەختی ڕۆشنبیریدا ئەم هەموو تیرۆرە ڕووئەدا؟
کوا دەستگا و پەخشی سەردەم ؟ کوا ئەو هەموو میدیا بینراو بیستراوەکانی بەناو ئەهلی و کوا ڕۆڵیان لەم کارە قێزەوەنانەی یەکێتی و بنەماڵەی برایم ئەحمەد؟ کوا ڕۆڵی گۆڕان و کەی ئێن ئێن و تۆڕە ڕۆشنبیری و هزریەکان؟ کوا ڕۆڵی شاعیر و ڕۆمانووس و هونەرمەندان و کەڵە نووسەرەکانی ئەم شارە بۆ هیچ دەنگیان لەبەرانبەر ئەم سووکایەتیەی یەکێتی بە سلێمانی ئەکا؟
هەزارن سڵاو لەیادی ئەو کەسانەی دژ بەم مافیا و چەتانە دەنگیان بەرز کردۆتەوە و هەزاران ڕوو ڕەشی بۆ بنەماڵەی برایم ئەحمەد و نەفرەت لە خەڵاتی بلە و نەفرەت لە تاڵەبانی بۆ خۆی و مێژووە پیسەکەی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە