پێشنیارێک بۆ وەزارەتی خویندنی باڵا

Thursday, 01/10/2015, 17:23

2564 بینراوە


بە کۆتایی هاتنی دوا قۆناغی ئامادەیی خوێندکار لە بەردەم دوڕیانی وەرگرتنی یەکێک لە ناوەندە باڵاکانی (زانکۆ یان پەیمانگا) دا چاوەڕوان دەبێت هەموو پێوەرێکی هەڵسەنگێنراو بۆ خوێند کاریش ئەو نمرانەن کە بە دەستی هێناون، پاش ساڵێک کۆشش و دواتریش هەڵڕشتنی بە دوو سەعات لەسەر وەرەقەی تاقیکردنەوەدا، ئەم پێوەرە بە هەموو جۆرێک سەلمێنرا لەگەڵ زانستی سەردەمدا نەگونجاوە و نادروستە بەڵام کە بە نرخی ئەمری واقیع بەسەر خویندکاردا ساغ کرایەوە، واتە چەندێتی نمرە کرایە پێوەر بۆ زیرەکی و لێهاتووی ئیتر لێرەشەوە هاوکێشەیی عەقڵی تیژ تر کاری باشتر بۆ شوێنی چاکتر گوێزرایەوە بۆ نمرەی زیاتر شوێنی بەرز تر و پلە و دەسەڵات و لایەنی مادی زۆرتر، هەر ئەم پێوەرەش قۆپیەی کردە فریاد ڕەس لای خوێندکار، لە کاتێدا ئەم قوتابیە دەزانێت پاش چەند مانگێکی تر ئاخ بۆ چەند پۆینتێک زیاتر هەڵدەکێشێ بۆ بە دەست هێنانی ئەو کۆلێژ و بەشەی کە ئاواتی بۆ دەخوازێ، دواتریش حەز و ئاواتی بۆ ئەم چەند پۆینتە لە چاڵ دەنرێت، ئەو کات هەموو ڕێگەیەک بە ئاسان و ڕەوا دەزانێت بۆ بە دەست هێنانی نمرەیەکی بەرزتر بێ گوێدانە هیچ بەهایەکی ئینسانی و ئاینی، ئاخر چ هەڵسەنگاندنێکە بۆ جیاوازی ئەو دوو قوتابیەی کە یەکێکیان بەهەوڵ و کۆششی خۆی سەرکەوتو دەبێ و دەچێتە بەشێک و ئەوی دیکە بە ڕێگەی لابەلا و نەویستراو کە پتر بە دەست دەهێنێت دواتریش دامەزراندن و پلەی زیاتریش لە پێشتر دەبێت، هەموو ئەمانە دواجار پرۆسەی خوێندنی بە ئاقارەدا بردووە کە هەمووان بەدەستیەوە گیرۆدەین.
ڕەنگدانەوەی ئەم پڕۆسەیەش لە نێو کایەی کۆمەڵایەتی و کلتوری تاکەکانی کۆمەڵگەدا ڕۆژانە خۆی نمایش دەکات، هەر خودی ئەم ڕەنگدانەوەیە دواجار تاکێکی بێ ئیمتیما بۆ نیشتیمان و بێخەم بۆ داهاتوی کۆمەڵگەکەی بەرهەم هێناوە کە خوێند کارێک (14 یان 16) ساڵ دەخوێنێت و تێدەکۆشێت دواتر حکومەت خۆی بە خاوەنی نازانێت پاش چەندین ساڵ بێکاری دواتر لە  رێگەی بەرتیل و واسیتەوە دادەزرێت (ئەگەر هەیبوو)، دواتر هەرگیز  ئەم کەسەیان رونتر بڵێین ئەم (مامۆستا و فەرمانبەر و کارمەند و0000هتد)یە، ئامادەنیە دڵسۆزبێت بۆ ئەو ئەرکەی کە پێی دەسپێردرێت، ئەو سوێندەش لە ئاهەنگی دەرچونیاندا دەیخوات تا سەرزاری بری کردووە، گاڵتەشی بە عەقلی ئەو کەسانە دێت کە سوێندی دەدەن، چونکە باش دەزانی َسبەینێ بێکاری یان کرێکاری دەبێتە پیشەی یان هاورێکەی بە بەرتیل و خزم خزمێنە و حیزبایەتی لە باشترین شوێن و نزیکدا دادەمەزرێنرێ.
ئەی بۆ دەبێت پاش ئەم هەموو ماندووب و نە ئەم قوتابیە باجی ئەو هەموو لەشکرە فەرمانبەرە نەخوێندەوارە بدات کە بە فەرمانی حیزب و دوور لە هەموو پێودانگێکی یاسای و مرۆیی دامەزراون،
تۆ بڵێی ئەم خوێندکارە نەوەی ئەم خاکە نەبن، ئەی خێرە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنانەدا بوەتە نەوەی دوارۆژ و شەو رۆژ وەسفی گەنجان بوەتە وێردی سەرزمانتان، ئاخۆ تۆ بڵێی هەژدە ساڵ ئەم گەنجە تێبکۆشێ دواتر پەراوێز بخرێت ئێستا بە دوو بەڵێنی هەڵمەتی هەڵبژاردن بخەڵەتێنرێت و رابردوی خۆی لە بیر بباتەوە، هەموو ئەو قسانە مانای شکانەوەنین بە لایەنی نێگەتیڤدا هێندەی قسان گەلێکن بە ئاراستەی هەڵوێست وەرگرتن لەسەر ڕەهەندە خراپەکانی ئەم سیستەمە کە بوەتە بارێَکی زیادە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەنگدانەوەکانی لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە زەق تر دەبن، لێرەشەوە پێویستە ناوەندەکانی خوێندن و سیستمی خوێندن بە هزری هاوچەرخ بنیاد بنرێن واتە تاقیکردنەوە لە شێوازی پراکتیکی (عەمەلی) بەڕادەیەکی فراوان تێکەڵ بە وانە تیۆریەکان بکرێت و ناوەندی وەرگرتنیش تەنها نمرە نەکاتە پێوەر بەڵک و توانستی خوێندکار لە هەر کۆلێژێک کە ئاواتە خوازیەتی پاشان تاقیکردنەوەیەک بۆئاستی توانای خوێند کارەکە ئەنجام بدرێت ئەوکات بڕیار لەسەر وەرگرتن و وەرنەگرتنی بدرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە