پەلامارەکانی ڕوسیا بۆ سوریا مەسعود و ئەردۆغانی شڵەژاندوە

Saturday, 03/10/2015, 22:04

9314 بینراوە


لە سەرەتای سەدەی ڕابردوودا،"مستەر همفر" سیخوڕی پسپۆڕی بەناوبانگی بەریتانی ، هەروەها لۆرانسی عەرەبی، پێویستیان بە شەش مانگ ڕێگا بڕین بوو، ، تا لە بەریتانیاوە بگەنە عێراق، چونکە ئەو کاتە فڕۆکە و شەمەنەفەری ئەو ڕێگا دوور و در‌ێژە نەبوو، ئەو کاتە. ناچار بەتایبەت همفر بە شەش مانگ دەگاتە باشووری عێراق، ئەوەش هەتا بەتەواویی فێری زمان و دیالێکتیکەکان دەبێت،کاتی و خەرجیشی زۆریشی دەوێت.
ئێستا،بۆ نانەوەی ئاژاواوە و پشێوی دوو فەتوای قەرەزاویی بەسە،کە لە هەر جێگایەکی ووڵاتانی ئیسلامی بیانەوێت،گۆمی خوێن هەڵبستێنن، وەک خۆیان دەیانەوێت و ئاواتیان بێت، هەر وەکوو لەو ڤیدێۆیەدا دەیبینیت، کە وەزیری هەواڵگری "سی،ئا،ئەی" "جێمس ولسی" باسی لێوە دەکات،یان ددانپیانانەکانی خودی هیلاری کلینتۆن لە بیروەوەرییەکانیدا بەناوی"الخیارات الصعبة". هەروەها دەبیینن کە سەدان کەناڵی ئاسمانی کە نیوەیان هەر لە سپیدەوە تا سپێدەی ئایندە،یەکێکیان،عومەری کوری خەتاب بەدزو ئایشەی هاوسەری محمەد، بە لەشفرۆش ناو دەبات،ئەو نیوەکەی تریشی،هەروەکوو گووتمان بەرزترین دەسەڵاتی ئاینی سنیەکان "یوسف قەرەزاوی" شیعەکان بە کافر ناو دەکات و ئەڵێ:کوشتنیان فەرزە.
ئیمپریالیزم هەرگیز نایەوێت کێشەکان چارەسەر بکرێ،ئەوان سودمەندی گەورەن لە کێشەکاندا، هینری کیسنجەر بە ئاشکرا،گووتوویە کە ئێمە لەکێشەکاندا سوودمەند دەبین. هۆچی منینە ئەڵێ: هەر کات ئەمریکا دەستی بگات بەهەرجێگایەک لە پێشدا، ئەخلاق تێک دەشکێنێت،هەروەها ماوتسیتۆنگیش هەمان بۆچوونی هەیە.
ساڵێک زیاترە کە داعش لەلایەن ئەمەریکا بەهێزی ئاسمانی لێدەدرێیت، هەرجارە و ڕاگەیاندنی سەیر و سەمەرە بڵاودەکەنەوە،کەچی داعش، نەک هەر لاوازنەبووە، بەڵكوو هێز پەلامارەکانی زیاتر و زیاتر دەکات و پیگەی خۆی قایم و قایمتر دەکات. دەنگەکان زیاتر و زیاتر دەبن، کە گوایە تەنانەت لە کەرکوک پۆلێک پێشمەرگە دوای ئوتۆبیلێک کەوتوون، کە تەقەیان لە بارەگای پێشمەرگە کردەووە،کە دوای کەووتوون هێلیکۆپەری ئەمەریکی تەقەکەرەکانی بە خۆیان ئۆتۆمبیلەکەیان هەڵگرووە، ئەو جۆرە ڕوداوە،لەباشوور و خواری عێراقیش بیستراوە.
ڕاستی کێشيکان ئەوەیە، کە ئەمەریکا بارزرگانییەکی باشی دۆزیوەتەوە، هەر ڕۆژەی لێدانی داعش بە ٨،٥ ملێۆن دۆلار دەخەمڵێنێت،ئیتر وەرە بیژمێرە ساڵێک کە ڕۆژانە ٨،٥ ملێۆن دۆلار. ئەمەریکا تا ئێستا ڕازی نەبووە کە چەکی پێویست بە عێراق بفرۆشیت،ئەوەش لەکاتێکدا،کە داعش دەستی بەسەر بڕە چەکێکی کاریگەردا گرتووە.
ئەمەریکا و هاوپیمانەکان دوو دەسەڵاتیان ڕووخاند،عێراقی سەدام و ئەفغنستانی تالیبان. دوای ئەوە ١٣ ساڵە بەسەر ڕوخاندنی تالیبانی ئەفغنستان و عێراقی سەدامدا تێدەپەڕێت، ئێستا ئەو دوو ووڵاتە تووشی سەدان قەیران وەیشومە بۆتەوە،سەرە داوی چارەسەریان بۆ نادۆزرێتەوە. هەرچەند هەر لەسەرەتاوە،بۆنی ئەم ئاڵۆزییە دەهات،کاتێک "پۆڵ برێمەر"لە وەسیەتنامەکەیدا بۆ نەگرەپۆنتی ئەڵێ (ئەمانە سەرجەم گەجەر و گووجەرەکانی کۆڵانەکانی شام و ئەوروپا بوون کۆمانکردنەوە و کردمانن بە سەرۆک، لە بیرت نەچیت سەراتاپایان سەگ و سەبابن، ڕاستیگووتن لە دەروونیاندا نیە، ئەمانە مەڕن لەپێستی گورگدا، بەڵام لەبیرت نەچیت خۆمان  فێرمان کردووەن). کاتێک کۆنگرێسی ئەمریکی بانگی برێمەر دەکەن بۆلێپێچینەوە دەربارەی گوومبوونی ٤ ملیارد دۆلار،برێمەر دەست دەکات بەگیرفانیدا،ئەڵێ ئەوە دوو ملیاردم داوە بە مەسعود  ئەوەش بەڵگەی دووەم کە دوو ملیاردم داوە بە جەلال تاڵەبانی. جەنەڕاڵێکی ئەمریکی "فرانک کیرنی" کە دەستی لەکار کێشایەوە لە ئەفغانستان ووتی: لەسەردەمی تاڵیباندا، تەنها لە سەدا ٣ی مادەی هۆشبەری جیهانی بەرهەم دەهات، ئێستا ئێمە لێرە دەسەڵاتدارین،لەسەدا ٩٧بەرووبوومی دەرمانی هۆشبەر زیادی کردووە، جاران بەرهەمی دەرمانی هۆشبەر لە ئەفغانستان لە ٩٠ بۆ خەڵک ئەفغانستان بوو،ئێستا لەسەدا ٣ بەربوومی بۆئەفغانیەکانە.
تەنها بۆبیرهێنانەوە خودی ئەمەریکا ٨٥٠ جار هەوڵی کوشتنی فیدیل کاسترۆیدا،کەچی ئەوان کاسترۆیان خستۆتە لیستی تیرۆرەوە!
بەکورتی و کرمانجی،دیاردە بەڵگەی بەڵگە نەویستی ئەوە دەسەلمێنێت،کە داعش دەستکردی خۆیانە و نایانەویت،لەناوی بەرن، بەڵگەکان خۆیان دینەگۆ،چونکە دیتمان بە شەش هەفتە چوارەم گەورە هێزی عێراقی سەدامیان تەفر وتوونا کرد،کەچی وا ساڵێک تێپەڕی داعشیەکان لەجێگای خۆیانن،بەڵێ ئەوەش ڕاستە،کە داعش  لەمێشکی ئەوروپی دا ناڕوێت،ئەگەر باشترین پەینیشی پیادا بکرێت.
لەوەی کە پەیوەندی بە کوردەوە هەیە، کورد لە ڕۆژئاوا،هەنگاوەکانی دروست و لەجێگای خۆیدایە،هەربۆیە تورکیا هاوپەیمانەکانیان سعودیە، قەتەر، هاواریان لێهەڵساوەوداوای ڕاگرتنی پەلامار هەواییەکانی ڕوسیا دەکات،دەبینن کە نوێنەری تورکیا پێیەکی لە ڕوسیایەوە پێکەی دیکەی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکالەپەنتاگۆنە،ئەوەش ئەوە بەیان دەکات،کەووردە ووردە نهێنیەکان بەفەرمی ئاشکرا دەبەن و تاوانی گەورەدەکەوێتە ئەستۆی تورکیا و مەسعود بارزانی. ئیتر کەشووهەواوی قۆرخکردنی سامان و دەسەڵات نەبۆ بنەماڵەی بارزانی وئەردۆغان نامێنێت، چونکە هەرهەموومان دەزانین،کەبەفەرمانی ئەردۆغان،بارزانی شەنگاڵ ڕادەستی داعش کرد،هەروەها برسی کردنی گەل،بەو سەرچاوەو داهاتێکی لەبن نەهاتوەو،هێشتا باشوور ٢٠ملیارددۆلار قەرزار بێت،لەئایندەی نزیکدا ئەو هەموو بەربەریەتە بنەماڵەی مەسعود بە تەواوی ئاشکرا دەبێت،بەرزانی و دەسەڵاتەکەی لەئایندەدا،بوونیان نامێنێت ، چوکەخودی دەزگای هەواڵگری ڕووسی،گەواهی ئەوە دەدات،کە بارزانی وئەردۆغان،دەستیان تێکەڵی داعشکردووە.
بەشار ئەسەد، ئەگەری ڕزگاربوونی کەمە و ئەگەریش ڕزگاری ببێت،هەرگیز جارێکی دیکە ناتوانێت، بێتەوە کوردستانی ڕۆژئاوا،چونکە هەربنیادنانەوەی سوریا دەیان ساڵی دەوێت، چونکە سوریا وەک حەماس و حزبوالله ی لوبنان پاڵپشتێکی وایان نیە، وەک سعودیەو قەتەر و کوەیت، بەڵکو ئەو ووڵاتانەی کە توانای ئابوریان بەهێزە،خۆیان بەدوژمنی سوریا دەزانن. بۆ درێژەی بابەتەکە و بەڵگەکان: 
لەسەربەندی ڕیکەوتنەکەی ٤+١ نێوان ئێران و ووڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا، کە گەیشتن بە ڕێکەوتی لە ١٤ی ٧ی٢٠١٥  ، ووردە ووردە  دەریاردەی دیکەشی بەدوای خۆیدا هێنا. بە تایبەتی لە هەواڵەکاندا ڕوسیا بە تەواوی کێشەی یەمەنی و "حوسیەکانی" پشگوێ خست، بەتایبەت "روسیا الیوم" لەو مێژوە بەداوە، هەواڵەکانی ڕوسیا الیومی ڕوسی، ڕێک وەکو هەواڵەکانی کەناڵی الجەزیرەی عەرەبی هاوڕاییان دەبیسترا، نەک پێشووتر. ئاشکراشە کە کەناڵی ئەلجزیرە ڕێک قسەکەری بنەماڵەی ال سعود،بنەماڵەی ئاسعودیش ڕێک وەکوو چۆن بنەماڵەی ال بارزانی نۆکەری تورکییای فاشین،ئەوانیش بەبێ فەرمانی سی ئای ئەی دۆخینەکانیشیان نابەستن، بەڵام سووربوونی ئێران لەسەر پشگیری کردنی حوسیەکان، هەروەها سوربوونی مەدییای سعودیە لە  کەناڵی ئەلجەزیرە ،هەروەها العربیە، لە دژایەتی کردنی سوریادا، ڕوونی دەکاتەوە، کە نە ئێران و نە سعودیەش لە دەرئەنجامەکانی ڕێکەوتنەکاندا قایل نیین و بەرسەریاندا سەپێندراوە و بڕیارلە دەستی خۆیاندا نییە. ڕێک هەر وەکوو چۆن مەسعود بارزانیش هیچ بڕیارێکی بەدەستی خۆی نییە و ئاغاکانی لە ئەنقەرەوە فەرمان دەدەن.  بەهەمان شێوە، ئێران خواستی بوو،کە سەرکەوتن بۆ حوسیەکان مسۆگەر بکات، کەچی  پێچەوانە دەرچوو، لەولاشەوە، بنەماڵەی ئال سعودیش لە قوڵایی ناخیانەوە خواستیان بوو، کە بەشار ببین وەکوو قەزافی، چونکە قەزافی و ئەسەد سەکۆیەک بوون،بۆ ڕیسواکردنی بنەماڵەی ال سعود، پێشتر سەدام بە ئاشکرا پێی دەگووتن "اهل عگل"  سەدام و قەزافی چوون، بەڵام هێشتا سەکۆیەک ماوە،کە خەوی وەنەوشەیی لە بنەماڵەی ال سعود بزڕێنێت، کەبە هەڕەشەی سەردەسەلاتی خۆیانی ببینن. 
رۆژی ٢٢ی سێپتامبەری ٢٠١٥ ڕوسیا بەفەرمی کەشتیەکەی تژی لە فڕۆکە و تانکی پێشکەوتووی گەیاندە کەنارەکانی لازقیە، ئەوەی ئاشکرایە بە پێی هەواڵەکانی "سکای نیوزی عەرەبی" تەنها ٨ فڕۆکەی هێرشبەری تێدایە ئەوانی دیکە بۆ پاراستنن، لەگەڵ ئەوەشدا تەواویی توونی دەنگی تاڵە نەرمەکانی عودی ئەمەریکاش بیسترا، دەنگی توونە گڕە بەهێزەکەی عودەی ئەمەریکا نەما!  
لێرەدا چەند بۆچوون و ئەگەر دێتە ئاراوە، یەکەم ئایا ڕوسیا و ئەمریکا ڕێککەوتوون؟ یان ئایا ڕوسیا بەکەڵگایی؟ هەر وەکوو چۆن بەبەرچاوی هەموومانەوە پەلاماری جۆرجیا، ناوچەی "سۆخۆمی" دابڕاند لە جۆرجیا،ئەوەش لەکاتێکدا بوو،کە فەڕەنسا و ناتۆ بەڵێنی فەرمیی دابووە جۆرجیا، کە جۆرجیا بپارێن، بەڵام نە فەڕانسا نە ناتۆش چرکەیان لێوەنەهات. یان ئەوەتا کە ناتۆهەست بە بەهێزی سوپاسی ڕوسیا دەکات و بێدەنگیان لەلا باشترە. من پێم وایە، کە ڕوسیا بەکەڵەگایی ئەو کارەی خۆی داوە بەگوێی ناتۆدا و ناتۆش، لەناچاریدا ملی داوە، ڕێک وەک لێدانەکەی جۆرجیا بەبێ ئەوەی هیچ گرنگیەک بدات بەناتۆ.
لەم ڕووداوەدا نوێیەدا، ئەمریکا نەک هەر دەنگیشی نەکرد بەڵکوو "کێری" بە ئاشکرا هاتە سەرخەت و گووتی هاتینی کەشتی جەنگی ڕووسیا بۆ پارێزگاری لە هێزە ڕوسییەکەیە کە بنکەیان لە "تەرتوس"ی سوریدا هەیە.
 لەگەڵ ئەوانەشدا هەرهەمووی، ڕووداوەکان بۆنی جۆرە ڕیکەوتنێکی لێدێت، ڕێک وەکوو دامە و شەترەنج . هەر چەند بەئاشکرا دیارە کە ئێستا ڕوسیا لە چۆنێتیەوە لە ئەمریکا بەهێز ترە، ئەوە بە ددان پیانانی خودی ئەمەریکایە. بۆنموونە خودی ئەمەریکەییەکان ئەڵین کە ژیردەرییای ڕووسی "ئاکۆلا" توانای هەیە کە نیوەی ئەمەریکا یان ئەروپا لەسەر نەخشە بسڕێتەوە.
 
بۆ بیرهێنانەوە، تەواویی ئەو ڕووداوانەی کە ڕوو دەدەن، بوڵەند ئەجاویدی سەرۆک وەزیرانی تورکیا، دووەم ڕۆژی کە سەرۆک ئاپۆیان ڕادەستی تورکیا کرد، بۆ سەرجەم ڕۆژنامەکانی تورکیا لێدوانی داو گووتی: نازانین کە بۆچی ئاپۆیان ڕادەستی ئێمە کرد!
 هەروەها بەرپرسی باڵای هەواڵگری تورکیای فاشی ئالانی ووتی: هیچ مەلێک بەبێ پسوڵەی "سی، ئای، ئەی"ناتوانێت بە ئاسمانی تورکیادا بفڕێت!
بۆتێگەیشتنی زیاترو زیاتر ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکان، لە پیلانی دڕندەیی ئیمپریالیزمی جیهانی،پێویستە پێش هەمووشتیک ئەو کتێبانەی کە خودی ئەوکەسانە نوسیوویانە،کە خۆیان پێشتر سیخوڕ و کارمەندی "سی، ئای، ئەی، یان موساد،یان ئێم ٥" بوون، بۆنموونە " جۆهان پیرکینس" لە کتێبەکەیدا بەناوی "بکوژی ئابوری" ئەڵی: بە سەرۆک و بەرپرسانی ووڵاتانم گووت: یان دەبێت کە قەرزێکی زۆرمان لێبکەیت، کە هەتا هەتایە بتوانن ووڵاتەکەتان قەرزاربن، یان ووڵاتەکەت پڕدەکەم لە ئاژاوە و خۆپیشاندان،لە دوایشدا ئەگەر گوێڕایەڵمان نەبی ئەوا دەتکوژین. پیرکینز، نمونەی شەهید عەبدوکەریم قاسم، محمەد مسەدەقە، هەروەها ئەکوادۆر، پەنەما دەهێنێتەوە.بەفەرمی ئەو سیخوڕەی (سی، ئای، ئەی)  پیرکینز بەنموونە ئاماژە دەکات،کە چۆن لەسەردەمی دوکتۆر محمەد مسەدەقەدا، بۆیە کەمجار خۆپیشاندانیان سازکردووە.
هەروەها ئەوەش لینکێک بەزمانی عەرەبی کە کەناڵی ڕووسی وەریگێڕاوە بۆ عەرەبی.
هەروەها ڕێخراوی ڤۆڵتیڕ، خۆشبەختانە ئێستا ئەو ماڵپەڕە بەرنامەکانی هەتا دێت دەوڵەمەنتر و بە زمانە جیاجیا زیاتر دەکات ،بۆ زۆرترینی زمانەکان وەرگێڕدراوە، تەنانەت عەرەبی و فاریشی تیدایە،هیوادارم کە بەم زوانە بەزمانی کوردیش دەستبەکار بکەن.
هەروەها هیلاری کلینتۆن، لە کتێبەکەیدا بەناوی" خیارات صعبة" ددان بەوەدا ئەنێت کە خۆیان داعشیان دروستکردووە.
هەروەها بەفەرمی "جێمس ولسی" وەزیری پێشووی سی، ئای، ئەی، ساڵی ٢٠٠٦ ئەڵێ: ئیسلامییەکیان بۆ دروست دەکەین، کەبە بیرکردنەوەی خۆمان کار بکات، وایان لێدەکەن کە دژ بە دەسەڵات بێنە سەر شەقامەکان. بەڵگە لەوە زیاتر، ئیتربەدوای چیتردا دەگەڕێێت؟
پاشانیش پرۆفیسۆرێکی دانیمارکی "نیلس هارریت" پسپۆڕ لەبواری تەلارسازیدا هەمان بۆچوونی هەیە و ئاشکرای دەکات، بۆنموونە کە ١١سێپتامبەر، دروستکراوە و خودی سی، ئای، ئەی ئەو کارەی ئەنجامداوە، تا ببێتە بەهانەیەک بۆ بەرپاکردنی شەڕێکی نوێ، چونکە ئەمەریکا بەبێ چەک فرۆشتن و نانەوەی ئاژاوە تەمەنی هێندە نابێت..
پاش ئەوەش دیتمان کە قەرەزاوی بەفەرمی فەتوای دەرکرد، کە شیعەکان کافرن و کوشتنیان خێرە. https://www.youtube.com/watch?v=R2gxJNtJgBc
بێگوومان شیعەکانیش بەهەمان شیوە سونەکان بەکافر ناونووس دەکەن و لە ڕێلادەری قورئانیان دەبینن و بەو شێوەش شیعە دەبێت بکوژرێت، عومەر و ئایشەی هاوسەری محمەد، کە دوو کەسایەتی پیرۆزی سنیەکانن، شیعە ئایشە بەلەشفرۆش لە قەڵەم دەدەن،عومەریش لە ڕێلادەر و دز و چەتە لە قەڵەم دەدەن،ئەڵین گوایە عومەری کوڕی خەتاب، دوای مەرگی خۆی ملیاردەها تمەتی قووتی خەڵکی دزیووە.
 
کەواتە سەرجەمی ئەو ڤیدۆ و دۆکۆمێنتانە ئەوە دەسەلمێنن کەخوودی سەرجەم ئەو دەرییای خوێنە، پیلانی خودی ئەمەریکایە، ئیتر ئەگەر کەسێک خۆی ددان بە ئەو ڕاستیەدا بنێت، ئیتر دەبێتە بەڵگەنەویست ئیتر دەبینن کە مەلاکان تا چ ستێک دەستیان هەیە داڕاشتنی  پیلانە بۆگەنەکانی داڕێژراوی  ئیمپریالیزم، ڤیدێۆکەی خودی قەرەزای هاواردەکات.
لێرەشدا پێویستەکە بگەڕێینەوە بۆ لێکدان و پێکەوە نووساندنی پارچەکانی ئەو کارەساتەی کە دروستیان کردووە، هەر لە ئۆکرایناوە تا دەگاتە تورکیا، عێراق،سوریا،کوردستان، هەروەها لە بیرمان نەچێت،کە لە کەنار دەریاکانی سوریادا، چاڵە نەوتی گەورەگەورە،لەلاین کۆمپانیایەکی "جاپێستی" نەرویجیەوە دۆزرایەوە کە هەرە چاڵە بچکۆلەیەکەیان هێندەی نەوتی کوێت دەبێت،هەر ئەو هۆکارەشە،کە شۆڕشەکەی سوریا هێندە خوێناوی و درێژ ماوەیە.
هەرچەند ڕوسیا هاوکاری زۆری ئەمەریکای کردوە، کە ڕیگەی داوە فڕۆکەکانی ئەمەریکا ئاسمانی ڕوسیا بەکار بهێنێت، بۆ بەشداری جەنگی ئەفغانستان،کە پەیوەستە بەهاوکاری ڕوسیا و ئەمەریکا و ئۆکرینا، هەروەها تالیبان و داعش دوژمنی سەرجەم مرپۆڤایەتین، بەڵام ئەوەیان بۆ ئێمەی کورد، زۆرگرنگ نییە، بۆیە زیاتر دووربین دەگرینە ناوەندەکانی تورکیا و بارزانی، عێراق و سوریا.
 هەموومان لەهاوکاری تورکیا و بارزانی داعش بێگومان، هەروەها لە دروستکردنی کێشەی بارزانی بۆ ڕۆژئاوا بە فشاری تورکیاش،بێگوومانین و بەردەوام کەناڵی نەوتەکە،کەناڵی جاش ڕووداو، بەدەقە و سەعاتیش لەکاوێژ ناکەوێت، دژ بە ئەو ئەفسانەی کە دایکی ئەفسانەکانە، هەر بۆ زانینیش لەکاتی هەواڵەکاندا دەبینیت، کە ناکرێت جارێک لە جاران جاشیک یان خۆفرۆشێک نەهێنێتە سەر کەناڵی تێڤیە خۆفرۆشەکەیان و تانەیەک لە خۆرئاوا نەدات،ئەمە جگە لەوەی لە دوو مانگی ڕابردوودا نزیکە ١٠٠٠٠ جاش سیخوڕی میتی تورکیا بردە سەرسنوور، بە بیانووی کە ئەمانە پێشمەرگەی خۆر ئاوان دەیانەوێت، بڕۆن لەوێ خەبات بکەن. کەچی لە ڕۆژی تەنگانەکان و ڕۆژگارە سەختەکاندا، ئەو جاش خۆفرۆشانە لەهێج جێگایەک بوونیان نەبوو،ئەوە خێرە ئێستا ئەوان  بەسەرکەوتوویی کارەکانیان ئەنجامدا، ئێستا هێز ئامادەیە؟  هێشتا داعش لە پزدانی مەسعود بارزانی نەکەوتبوە خوارەوە، کە نهێنی کۆبوونەوەی عەمانی پایتەختی ئوردوون ئاشکرابوو، ناوڕۆکی ئەو کۆبوونەوە، یەکێک لەبەشداربووان فرۆشتی بە عێراق بە ٤ ملێۆن دۆلار، کە بەشداربووان تورکیا ، قەتەر،سعودیە، ئوردن، مەسعود بارزانی هەروەها بە بەشداری عومەر بەغدادی. بنەماڵەی بارزانی دوای ئەوەی بە ئاگرو ئاسن پەلاماری ڕۆژ ئاوای دا،بارزانی خەندەقی هەڵبەست، دوای ئەوەی کە چواردەوری ڕۆژائاوا بە ئاگرو ئاسن تەنرا،دەسەتەی سەرۆکایەتی کاتی کاک ساڵح، بۆئەوەی بەشاداری کۆبونەوەی ئەوروپیەکان بێت، بنەماڵەی دەرگای لەسەر ساڵح موسلیم داخست،بەڕیز ساڵح موسلیم ناچارکرا،کە لە ڕێگای بەغدادوە، سەفەر بکات بۆ ئەوروپا، ئای چ سەرشۆڕیەکە کەسێکی وەک مەسعود بەرزانی سەرۆکت بێت و ئەوەش هەڵوێستی،کە لە جیاتی کە کوردستانەوە سەفەر بکات بۆچارەی کێشەی نیشتیمانەکەی، کەچی ڕیگەی نەداو،بەغداد ڕیگەی بدات.
هەروەکوو ئاشکرابووە کە ئەو شەڕە دەستکردی دەستی خودی ئەمریکایە، هەر لە سەرەتای هاتنی داعشیشەوە، بەفەرمی ئەو پیلانە ئاشکرابوو،ئەمە سەراڕای ئەو هەموو لێدوانە جیاوازانەی خودی بەرپرسەکانی ئەمەریکا، کە پێشترباسمان لێوەکردن و لینکەکەنایش گەواهین،هەروەها بۆ بیرهانینەوە، سەرەتای پەلاماری داعش بۆ سەر شاری موسڵ و شەنگال،هەریەک لە ئۆباما و "دیکچینی" هەروەها خودی بەرپرسی یەکەمی "سی،ئای،ئەی"  بۆ نموونە ئۆباما ووتی: کە ئەو شەڕە ١٠ساڵ دەخایەنێت. دیک چینی ووتی: کە ئەو شەڕە ٣٠ساڵ دەخایەنێت، کەچی بۆ لەناوبردنی ووڵاتێک کە بە ٤هەم بەهێزترین لەشکری جیهان دەژمێدرا،تەنها٦ هەفەتەی ویست! هەر چەندیش داعشیش زۆرینەی شەڕەکانی بەران بەرییە، نەک شەڕی پارتیزانیی. بۆ ڕوخاندنی چوارەهەم لەشکری بەهێزی جیهان تەنها ٦هەفتە، شەڕی داعش ١٠ یان ٣٠ ساڵ؟ ئاشکرایە کە ئەو شەڕە شەڕێکی بازرگانییە،کە ڕۆژەی ٨،٥ ملێۆن دۆلار خەرجیەتی. کەواتە ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان، مەبەستیان نییە،بەڵکوو وەک کارێکی بارزارگانی مامەڵە لەگەڵ ڕەوشەکە دەکەن. لەو لاشەوە ڕوسیا ئەزموونی هەیە، دیتمان کە چیان بەسەر چێچێندا هێنا و بە سانایی خامۆشی کردن، هەرچەند ئەمریکا بە ڕێگای تورکیاوە هاوکاری چەک و تفاقی شەڕی دەکرد، ئەنجامیش ئاشکرایە. ئەمە جگە لەوەی کە شەڕڤانانی " یەپەگە" وەک دروێنە، دروێنەی داعشیان کرد و لەماوەیەکی کاتیدا،زۆرینەی ناوچەکانیان لە جڕوجانەوەرەکانی داعش پاککردەوە، کەچی لە ناوەوەی ئێراق، داعش ١٠٠مەتر دووردەخرێتەوە، کەچی لەولاوە ٢٠٠مەتر دەگرێتەوە، دەبینن لە کلیپە ڤیدیۆییەکاندا،کە چەکدارەکانی بنەماڵە دەستە و وەستان وەستاوون و داعشیس بەسانایی نەوت دەگوێزێتەوە بۆ تورکیا!
ئەمەریکا ئەگەر ڕاست بکات یان وای پیشان بدات، کە هیچی بۆ نەکرا دژ بەداعش ئەوا بەفەرمی ڕوسیا هاتۆتە پێشيوە و، دەبینن کە لەماوەیەکی کەمدا، ئەگەر ڕوسیا بیەوێت، داعش وەک زبڵ ڕادەماڵێت، دەمێنێتەوە سوریایەکی ئابووری داڕماوە، هەروەها نەبوونی بیرۆکەیەک کە ئیرادەی بنیادی تیدا بێت، هەروەک لەناو یەپەگەییەکاندا هەیە، بۆ نموونە بە ماوەیەکی کەمدا، دوای ئەوەی کە کوردانی ڕۆژئاوا داعشیان لە زۆربەی زۆری ناوجە کوردیەکان ڕاماڵی، شانبەشانی ئەوەش سەرجەم دامودەزگاکانی ووڵاتیان نوێژەن کردەوە و سەرجەم کارگەکانیان خستەوە کار، بەبێ ئەوەی هیچ  ووڵاتێک یارمەتی مادی و معنەوەیان بدات، ئاخر دوای ئەوەی ئیسرائیل ساڵی٢٠٠٨ لە غەزا کشایەوە، عەرەبستانی سعودیە، م١٥ ملیارد دۆلاری بەخشیە کەرتی غەزە بۆئاوەدان کردنەوە، کەچی پارەکەیان خوارد و شتێکی وایان نەکرد. هەرچوار دەرگا لە ساڵح موسلیم ئەڵقەڕێز کرا، بەدەرگای سمێڵکاوە کەبەدەستی بارزانیەوەبوو، بەڵام ڕێگای خۆی دروست کرد و خۆی گەیاندە ئەو کۆبونەوەی کە لە ئەوروپا دەربارەی سوریا بەڕیکرا. جیڤارا دەربارەی سەرکەوتنی شۆڕش ئەڵێ: تەنها خیانەت مەکە سەرکەوتن مسۆگەرە، کورد لە ڕۆژئاوا بەهەموو پێوەرەکان براوەیە و،چونکەهەرچۆن لێکی دەدیتەوە، ئەفسانەیی سەرکەوتنی بۆخۆی تۆمار کردووە، ئەستەمیشە ئەگەر ئەسەدی سوریا لەم کێشيدا ڕزگار ببێت،ئەگەریش ڕزگاری بوو ئەوا تا سەردەمێکی دوور و درێژ بە بێ  دەسەڵاتی دەمێنێتەوە، چونکە مارکس ئەڵێ: بۆرجوا هەر هێندە گەلی دەوێت تا دەگاتە دەسەڵات، دوای ئەوە شەقێک لەگەڵ هەڵدەدەن، ئەوەشمان بەکردوە دیت لەجەلالی و مەلایی، ئێستای ئایندەی ئەسەد بێدەنگ بوونە لەبەرلاوازی ئابووری و سەربازیی
بارزانی و ئەردۆغانیش،لەبەر ئەوەی بە بەڵگەی بەڵگەنەویست، بەڵگە لەبەر دەستدایە،کە ناوبراوان تەنانەت خودی دەزگای هەواڵگری ڕوسیا خۆی بەڵگەی هەیە، کە بارزانی و ئەردۆغان دەستیان هەیە، لە هێنان و بەخێوکردنی داعشدا، ئیتر هەردوو ناوبراو جێگەی  بڕوای متمانە نین، نەک هەر جێگای متمانە نین، بەڵکو بە چاوی دوژمنکاریشەوە،سەرنجیان لێدەدرێت و بۆچونیان بەهەند وەرناگیرێت. کەواتە لە پیلانی ئایندەی دژ بەداعش تورکیا و بارزانی کەنارگیر دەکرێن، دوور دەبن لە نهێنییەکان، لەلایەکی دیکەشەوە، خودی ئەمەریکیەکان وئەوروپیەکانیش ئەو دەنگۆیە پشتڕاستدەکەنەوە،کە ئەو گروپەی کەلەسەر دەستی ئەمەریکا مەشقیان پێکراوەو بە گرووپی میانڕەو ناونووس کراون،چەکەکانی خۆیان ڕادەستی بەرەی ئەلنوسەرە کردووە،واتا خودی ئەمەریکا دۆستی نزیکی نەماوە، لەناوچەکە جگە لە هێزە‌ کوردیەکانی سەربە "هێزی پارستنی گەل" هەروەها هەپەگە باشترین ئەزموونی نیشان داوە، کەواتە کوردەکانی ڕۆژئاوا باشترین پێگەیان بۆ خۆیان بنیاد ناوە، لە ڕووی ناوەوەش بارزانی و ئەردۆغان،ئەوەی لەباشور ئەنجامیانداوە، بریتی لە قەرزاربوونی ٢٠ملیار دۆلار، هەروەها قەرزاربوونی هەرێم بە ٣ مانگ مووچە.کەواتە بارزانی و ئەردۆغان هیچ پێگەیەکیان لەنیشتیماندا نەماوە. کەواتە هەموو ئاراستەکان وای بەیان دەکەن کە کورد لەڕۆژئاوا،جگە لە سەرکەوتن،هیچ ڕێگایەکی دیکەی لە بەردەمدا نیە. ئان سەرکەوتن یان سەرکەوتن.
 
کۆمەڵێکلینکی دیکە بۆپتەوکردنی کە داعش دەستککردی خودی سی ئای ئەیە.
سەرۆک شالیاری ئەرجەنتین،کریستینا فرناندیس،سەرجەم تاوانەکان و کۆمەڵکوژیەکان دەخاتە ئەستۆی ئیمپریالیزم ئەمەریکا،تەنانەت داعش و داعشیەکان دەخاتە ئەستۆی ئەمەریکا.
ئێدوارد سنۆدن کارمەندی هەواڵگری ئەمەریکا کە ئێستا هەڵاتوە و لەڕوسیا دەژی، ئاشکرای دەکات کە بەغدادی لە فێرگەکانی ئیسرائیلدا، بە خەستی پەروەردەیی دیووە.
محمەد حجازی قسەکەری سەربازی لیبیا،تورکیا تاوانباردەکات،کە هاوکاری داعش دەکات،بەبەڵگەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە