چی بە قوڕگی میللەت دا دەچێت؟

Thursday, 08/10/2015, 20:30

1901 بینراوە


(دەولەت هەر بە  دەستی ئەنقەست ڤۆدگا بە قوڕگی میللەت دا دەکات بۆ ئەوەی هەمیشە مەست و بێ هۆش بێت تا نەپەرژێتە سەر راپەرین و یاخیبوون)
پیوتەر ستیپانڤیچ بۆ هاونیشتیمانیانی  (رۆمانی شەیتانەکانی دۆستۆیڤیسکی)
ئەمە بۆ ئەوسای رووسیا،ئەی بۆ کوردستان چی ؟
حیزب و لایەنە سیاسیەکان لە بری ڤۆدگا کێشە و قەیران دەکەن بە قوڕگی میللەت دا بۆ ئەوەی هەمیشە مەست و بێ هۆش بێت بە ئازاری دەردەی سەریەوە هەر بنناڵێنێت تا دەمرێت،ئەمە بۆ ئەوە نیە تا خەلک نەپەرژێتە سەر راپەرین و یاخیبوون نا هەرگیز راپەرین یا یاخیبوون یا دەنگ هەلبڕین دژی نادادی بۆ میللەتێک کە زیندوو و هۆشیار بێت،دەنگی شەقام هەبێت ،تاکەکانی هۆشیاری تەواویان بە ئەرک و مافەکانی خۆیان هەبێت،تا تاک تاک نەبێت کۆمەڵگای تەندروست دروست نابێت بێگومان میللەتی تەندروستیش دروست نابێت............. .
دەپرسم ئایا ئێمە (کورد) تاکمان  تاکە تا ئەوەی میللەتمان میللەتێکی زیندوو و هۆشیارو تەندروست بێت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە