پەیامنیرمان دەڵێت، لە کوردستان رێکخراوێکی سیاسیی بەڕێوەیە

Saturday, 10/10/2015, 18:16

6615 بینراوە


پەیامنێرێکی کوردستانپۆست ئاگاداری کردینەوە، کە کۆمەڵیک کەسانی چالاک و خەمخۆری گەلەکەمان، ئیستا کەوتوونەتە خۆیان و دەڵێن، کە ئێمە کۆمەڵێک کەسین خۆمان کۆکردۆتەوە لە کاتێکی گونجاودا، کاری رێکخراوەیی سیاسیی خۆمان رادەگەیەنین.
سەرەتا ئێمە دەمانەوێت سوپایەک دروست بکەین بۆ شۆڕش دژی دەسەڵاتی کوردیی، نەک بۆ نمایش و خۆپیشاندان و گردبونەوە و خوێندەوەی دروشم و هۆنراوە.
ئێمە دەمانەوێت شۆڕشێک بەرپابکەین سەرتاپای کوردستان بگرێتەوە، بۆ راماڵینی دەسەلاتی خیانەتکاری کوردیی، ئەو سوپایە شۆڕش بپارێزێ، پاراستنی ئەو شؤڕشەش، ئەرکی ئێمە دەبێت، نەک تاڵانکردنی موڵکی گشتیی و رووخاندنی دەستکەوتەکان.
دەستکەوتی ئێمە نەمانی ئەم دەسەڵاتەیە، راماڵینی بنەماڵەی ئەو حیزبانەیە کە باشووری کوردستانیان کردۆتە لانەی خیانەت و ناپاکیی، ئەم دەسەڵاتی کوردییە نیشتمانیان هەراج و میللەتیان برسی و رووت کردووە، چەندین ساڵە کار لەسەر لاوازکردن و تێکشکاندندنی کەسایەتیی کورد و نەهێشتنی رەوشت و موڕاڵی تاک بەتاکی خەڵکی کوردستان دەکەن. ئێمە هیچ جیاوازییەک لە نێوان بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و دەسەڵاتدارەکانی تردا ناکەین، کە هەر ڕۆژەی بەناوێکەوە خۆیان نمایش دەکەن. مێژووی ئەوانە پڕە لە ناپاکی و خیانەت، پڕە لە کوشتن و بڕین، پڕە لە تاڵانی و دزیی. ئێمە دەمانەوێت خۆشەویستی و متمانە بگەڕێنینەوە بۆ ناو خەڵکی، بۆ خۆمان، بۆ تۆ و بۆ هەموومان، کوردستان نیشتیمانی هەموومانە. ماڵی هەمووشمان کوردستانە، بەو دروشمەوە دێینە پێشەوە: (کوردستان نیشتیمانی منە).
ئەو کۆمەڵە کەسە دەڵێن ئەو خۆپیشاندانەی کە ئەمڕۆ زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشووری گرتۆتەوە، بەتایبەتی لەهەرێمی سەوزدا ، هیچ رێکخراوەیەکی لە پشتەوە نییە، کە سەر بە بەرەی گەل بێت، ئەوەی هەشە سەرلێشواویی پێوە دیارە، بۆیە سەرەنجام ئاڕاستەکان دەچنەوە سەر یەکێک لە حیزبەکان، کە ئەو دەسەڵاتە بەڕێوە دەبات و دەیپارێزێت. ئێمە لە ئیستادا لە حالەتی خۆکۆکردنەوە و دروستبوونداین، بە بەرنامەیەکی تۆکمەوە دێینە پێشەوە و کارا دەبین، ئەرکی ئەخلاقی دەگرینە ئەستۆ، تا لەبەردەم مێژووی گەلەکەماندا شەرمەزار نەبین، دەمانەوێت بە هێزێک و توانایەکی پتەوەوە بێینە پێشێ، ئەو دەسەڵات راماڵین و چارەنووسی بەرپرسەکانیان بدەینە دەست دادگای گەل.
ئێمە دەمانەوێت نیشتمان بەرەو سەرفرازی بەرین، چاوەڕوانی ئەوەشین، کە خەڵکیش بەئەمەکەوە پشگیریمان لێبکەن، تا هەموومان بەرەو کەنارەکانی ئازادیی لەنگەر بگرین و حورمەت و کەرامەت بۆ خەڵکی کوردستان بگەڕێنینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە