پارتیی زۆربەی بارەگاکانی چۆڵ کرد و بە یارمەتی یەکێتیی دوورکەوتنەوە و هەڵهاتن

Friday, 09/10/2015, 19:57

7513 بینراوە


هەواڵەکان بە خێرایی گوزەردەکەن سات لە دوای سات رووداوێکی نوێ  دەقەومێت و  کارەساتێک دێتەپێشەوە،
 پاش خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی قەڵادزێ، دژی دەسەڵاتی خۆسەپێنی کوردیی، ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکە بەرەو بارەگای پارتیی بەڕێکەوت، پارتیی تەقەی لە هاوڵاتیان کرد،هەواڵەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە، ، پاش تیرۆرکردنی ئەو کوڕە گەنجەی قەڵادزێ، بەدوایدا دوانی دیکەشیان تیرۆرکرد و نزیکەی ١٩ کەسی دیکەشیان بریندار کردووە، سەرچاوەیەک لە قەڵادزێوە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کە بەم هۆیەوە پارتی بارەگای خۆی لە قەڵادزێ و سەنگەسەر و ژاراوە چووڵ کرد و  کادیر و ئەندام و چەکدارەکانی ئەو حیزبە لەلایەن یەکێتییەوە یارمەتی دران تا نەکەونە دەست جەماوەری تووڕە،  یەکێتیی هەموو پارتییەکانی ناو بارەگانی دەرباز کرد، هەروەها  گۆڕانیش ئیستا لە کۆبوونەوەدایە دەیانەوێت خۆپیشاندانەکان هێور بکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە پارتیی لە هەولێر لە ژێر راوێژکاری بەرپرسانی میتی تورکی، کە پێشنیاریان بۆ کردوون، ئیستا پرۆپاگەندەی ئەوە دەکات کە گوایە لەناو ئەو خۆپیشاندەرانەدا، ئەندام و لایەنگرانی پەکەی تێدایە، تا لە خراپتیرین حاڵەتدا تورکیا  بیانویەک بدۆزێتەوە و بیەوێت یارمەتی پارتیی بدات. هەروەها  لە هەولێریش کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو لە نزیک مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان کەوتوونەتە جوڵە، پارتی دەیەوێت لەڕێگەی چەند چەکداریکی نەناسراوەوە کە بریتین لە ٢ تاکسی و دوو سوارماتۆڕ، ویستوویانە پەلاماری مەکۆی بزووتنەوەی گۆران بدەن، تا ئەم کاتە، کە کاتژمێر ٩ یە لە هەولێر کۆمەڵێک پۆلیس لەدەوری مەکۆکەی بزووتنەوەی گۆڕان هەولێر وەستاون، زۆربەی هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆران بەبیانووی جۆراو جۆر لەترسی خۆیان مەکۆکەیان جێ هێشتووە.
سەرچاوەکەمان دەڵێت تەقەکردنی چەکدارەکانی پارتیی لە قەڵادزێ بە فەرمانی  خودی مەسعود بارزانی جێبەجێ کراوە.
لە کۆتاییدا ئەو سەرچاوەیە وتی: پێویستە خۆپیشاندەرانیش بۆ بەرگری لە خۆیان،  چەک هەڵبگرن، لە کاتێکدا دەسەڵات و بارەگاکنیان تەقەیان لێکردن ئەمانیش بەو شێوەیە وەڵامیان بدەنەوە، هەرچەندە لە ئیستاوە پێدەچێت حیزبەکانی دیکە خۆیان بکەن بە خاوەنی ئەو خەڵکە و سەرەنجامەکەشی هەروەکو ١٧ شوباتی لێدێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە