کوردستانپۆست ناوی بکوژی دوو لاوەکەی کەلار ئاشکرا دەکات

Saturday, 10/10/2015, 20:15

15584 بینراوە


سەرەنجامی ئەو خۆپیشاندانەی شارەکانی کوردستان بەتایبەتی لە گەرمیان و کەلار کە چەند رۆژە دەستی پێکردووە، چەندین کوژراو و برینداری لێنکەوتۆتەوە ، هەر ئەمڕۆ لە کەلار لە کاتیی خۆپیشاندانەکانیاندا بۆ بەردەم بارەگای پارتیی، لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە تەقەیان لێکرا و سەرەنجام کوشتنی دوو لاوی لێکەوتەوە و چەندین کەسی دیکە بریندار بوون. ئەو دوو کەسەش ناوەکانیان (عوسمان عه‌دنان محه‌مه‌د له‌ دایك بوو 1996، لەگەڵ ئارام بایز محه‌مه‌د ). وەک لەو دوو وێنەی خوارەوەدا دیارە.
 پەیامنێرمان لە سلێمانی بەدواداچوونی لەسەر ناوی بکوژی ئەو دوو لاوە کرد، توانی لە ناو بارەگای پارتییەوە ناوەکەی دەست بکەوێت  ئەو پیاوکوژەش ناوی (شێرە کەلار کۆنی)یە و وەستای سپلیتە.
 پەیامنێرەکەمان دەڵێت ئیستا ئەو پیاوکوژە رێگاو شوێنی نادیرە و نازانرێت بۆ کوێ هەڵهاتووە، هەرجەندە سەرچاوەیەک هەر لە کەلارەوە دەڵێت، کە یەکێتی یارمەتیی ئەو پیاوکوژەی پارتیی داوە و و ئەوان لە دەستی خەڵکی توڕەی کەلار رزگاریان کردوو ە داڵدەیان داوە، وەک سەرچاوەکە دەڵێت، ئەمشەو ئەو پیاوکوژە لە سلێمانی بینراوە و رەنگە دواجار بەرەو هەولێر بکەوێتە رێ.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە