ئەمرۆ پارتیی خیانەتێکی دیکەی دژی کوردە یەزیدییەکان لە چیای شەنگال تۆمار کرد

Monday, 26/10/2015, 20:38

5162 بینراوە


ئەم هەوالە بە پەلە بە کوردستانپۆست راگەیەندرا:
سەرچاوەیەک لە چیای شنگال رایگەیاند کە پارتی رێگا نادات  هاوکاری و کۆمەکی خەڵکی رۆژئاوا بە دەستی  خەڵکی سڤیلی چیای شنگال  بگات، ئەم کۆمەکە زۆر پێویستە بەتایبەتی کە زستانێکی سەخت چاوەڕوانی ئاوارەکانی  ئەو دەڤەرە دەکات.جێگای باسە ئێستا خەڵکی سڤیلی ئەو دەڤەرە بۆ نارەزایەتی ئەو رێگرتنە نامرۆڤانەی پارتی رژاونەتە سەر رێگای سەرەکی نێوان رۆژئاوا و باشور بۆ کردنەوەی رێگا ، چەکدارەکانی پارتیش هەرەشەی تەقەکردنیان لێدەکەن ، بۆیە خەڵکی سڤیلی ئەو دەڤەرە بانگی خەڵکی کوردستان و جیهان و هاوپەیمانی نێودەولەتی دەکەن کە سنورێک بۆ  پارتی و چەکدارەکانی دابنین و ئەوەندە دەست نەخەنە نێو کاروباری یارمەتیی و کۆمەکی هاتوو لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ ئاوارەکانی یەزیدیی لە چیای شەنگال و رێگری نەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە