ئەوانەی بارەگاکانی پارتییان سوتاند و بەردبارانی نووسینگەی رووداویان لە سلیمانی کرد، پارتیی خۆی بوو!

Monday, 26/10/2015, 19:54

2975 بینراوە


سەرچاوەیەک لە نێو ئاسایشی سلێمانی بە کوردستانپۆستی راگەیاند کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕازیی خۆ پیشاندانەکان لە سەر نەدانی موچەی فەرمانبەران، پارتیی و یەکێتیی بۆ خۆیان ئەمەیان بە فرسەت زانی پیاوانی خۆیان تێکەڵ بە جەماوەرکرد و هەندێک کاری تێکدەرانەیان کرد، تا لە کۆتاییدا بەسەر مامۆستا و هاوڵاتیانی بهێنن، بۆ نمونە سوتاند ی مۆڵگەی پارتی و بەردباران کردنی نووسینگەی رووداو لە سلیمانی پیاوانی پاراستنی تێدا بووە، بۆیە لەسەرەنجامدا یەکێتیی و ئاسایشت سلێمانی چەند کەسێکیان لەوانە گرت.
سەرچاوەکە دەڵێت له‌و ژمارەی‌ خۆپیشانده‌رانه‌ی کە گیران ١٨٠ کەس بوون، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دەرکەوت کە١٥٠ کەسیان پارتی بوون،کە بە داانپێدانانی هەندێکیان پارتی رایسپاردبوون تا به‌ردیان باره‌گا و مۆڵگەکانی خۆیان بکەن و بیسوتێنن، تا كێشه‌كه‌ گه‌وره‌ بێت و بیخه‌نه‌ ئه‌ستوی گوڕان . ئەو سەرجاوەیە کە ئەفسەرێکی ئاسایش بوو، وتی هەرجەندە من سەر بە گۆڕانیش نییم، بەڵام ئەمە راستییەکە و لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دوەبێت بێ لایەنانە بەدواداچوون بکەین، جگە لەوە مەبەستی پارتیی لەمەشدا بە پلەی دووەم ئەوەش بوو، کە نا ئارامی لە ناوچەی سلیمانی و ژیر دەسەڵاتی یەکێتیی دروست بکات. ئامانجی پارتیش لەم کارە قێزەوەندە ئەوەش بوو، کە سیمایەکی ناشرینیش بدات بەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی کە ده‌نگی نارازی خۆیان بەرزکردۆتەوە و داوای مافی خۆیان دەکەن و لە رووی راگەیاندنەوە وەک گێره‌شوێن و تێکدەر باسیان بکەن، و رووی جوانی خۆپیشانده‌ران و ناره‌زایه‌تیه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌
کاتێک کوردستانپۆست تاوتویی ئەم هەوالەی لەگەڵ ئەندامێکی نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی کرد، ئەویش نەیساردەوە و ئەو نهێنییەی درکاند و وتی: ئیستا یه‌كێتی به‌به‌ڵگەوە هەموو ئەو زانیرییانەی بە ڤیدیۆ و بە دەنگی تۆمارکراو لەلایە لە کاتێکی گونجاودا وه‌ك كارتی فشار دژی ‌پارتی به‌كاری دەهێنین،. شایانی باسە دوای ئەو زانیارییانە ی کە دەست کوردستانپۆست کەوتووە دەردەکەوێت لە ئیستادا لە بەرژەوەندیی یەکێتیی نییە ئه‌و تومه‌ته‌ بخەنە سەر پارتیی و گۆڕانی پێبەری بکەن، هۆکاری ئەمەشە ئیستا ئاسایشی سلێمانی سەرەنجامی لێکۆڵینەوەکەی داخستووە و ئاشکرای ناکات خۆی خستۆتە بەردەم به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی ومێژوییه‌وە ، وەک دەردەکەوێت ئەم گەمە سیاسییە بۆ قازانجی حیزبی خۆیان بەکار دەهێنن. بەشێک لەو زانیارییانە له‌میدیاكان راگه‌یه‌نرا و عومه‌ری سه‌ید عه‌لییش لەو بارەیەوە لێدوانی دا كه ‌ئه‌وان داوایان له ‌یه‌كێتی كردوه‌ لێكۆلینه‌وه‌كان بۆ خه‌لك ئاشكرا بكه‌ن، كه چ لایه‌نێک له‌پشت سوتانی باره‌گاكانەوە بووە.
----------------------
سوتانی مۆڵگەی پارتی لە ژاراوە

سووتانی مۆڵگەی پارتی لە قەلادزێ
https://www.youtube.com/watch?v=lpVH5onx70M
 سوتانی مۆڵگەی پارتی لە کەلار
https://www.youtube.com/watch?v=Ig6vAMIFxfc

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە