پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی تورکیا دەستی پێکرد

Monday, 23/11/2015, 23:51

3719 بینراوە


 تا تورکیا بەم شێوە بمێنێتەوە مەحاڵە دروست بوونی دەوڵەوتی کورد.
 لەکاتی کۆبونەوەی شاری ئەنتالیای تورکیا کە بەکۆبونەوەی ٢٠ ناسراوبوو،سەرۆکی ڕوسیا لەیەکێ لەووتەکانی ووتی؛لەم کۆبونەوەیەدا چەندین لایەن هەیە بە پشتگیری داعش ئەکەن . واتە،ئەو کۆبونەوەیەی کەمەبەستی بنەبڕکردنی تیرۆر و تیرۆریزم لەتورکیا ساز درابوو،جگە لەخۆهەڵخەڵەتاندن هیچ پەیامێکی تری نەبوو جگە لە پەیامەکەی ڤلادیمر پۆتین. ئەم گەلێ بەڕاشکاوانە و گەلێ بە ئازایانە توانی ڕۆڵی گرنگی هەریەك لە هەندێ لەووڵاتانی کەنداوی عەرەبی و تورکیا لە پاڵپشتی داعش و تیرۆریزم ئاگادار بکاتەوە.
هەر ئەوڕۆ بۆ جارێکی تر بەزمانێکی پڕ هەڕەشە لەهەریەك لە سعودیە و قەتەر و تورکیا،ڕوسیا زەنگی جەنگی دژیان هەڵکرد . کەئەمەش خۆی لەوەدا ئەبینێتەوە کەوا بەم نزیکانە هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر تیرۆریستان سنووری سووریا ئەبەزێنێ ،بەشێوەیەك هێرشەکان جگە لە گورزی ئاسمانی ڕەنگە هێزی سەرزەمینیش لەخۆبگرێ،بەتایبەتی کە ماوەیەکە تورکیا بەنیازە هێرشی گەورەتر بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان. ئەڵبەت ،ڕوسیا لە سەرەتای ڕزگارکردنی ڕۆژئاوای کوردستان ئاگاداری تورکیای کرد لەو پاڵپشتیە لۆجیستیەی بۆ چەتەکانی داعش و گەلێ جار چاودێری جموجۆڵە سەربازییەکانی تورکیای وەك سەرنج وەرگرتوەو پێئەچێ تورکیا گەلێ لەو سنوور بەزاندن و گێچەڵانەی بەکوردی ئەکا هەروا بەئاسانی بۆی نەچێتە سەر. ئەمە لەکاتێکدا بە ڕوونی ڕۆڵی ئەمریکا لەو ناوچەیە لاواز بوەو وا دیارە ڕوسیا ئەو هەلەی قۆزتەوە کەوا ئەمریکا ڕۆڵی دووفاقی ئەبینێ لەنێوان یارمەتی کوردانی ڕۆژئاواو لێدانی کوردانی باکوور لەلایەن تورکیاو هەڵژاردنی بێدەنگی.
نەگبەتی تورکیاو ئۆردۆگان لەوەدایە کە تووشیان بوە بە تووشی کابرایەکی وەك ڤلادیمێر پۆتن کەوا لەمێژە سووربوونی خۆی لەدژ هێزە بەناو ئیسلامیە تووندڕەوکان نیشان داوە. گەڕانەوە بۆ جەنگی شەڕی قەوقازو سەرکەوتنەکانی بەسەر چێچنیەکان. هەر بۆیە هەنووکە گەلێ بەهەڵوێسێکی تووندەوە و بێ دوودڵی شەڕی داعش و هاوپەیمانەکانی ئەکەن. لێرەدا تورکیا ئەبێ باش بزانێ کەوا جۆرێك لەهاوپەیمانی لەنێوان ئەمریکا و روسیا دروست بوە لەهەمبەر جەنگی دژ بەتیرۆر. ئەوەتا هەردوو لا سوورن لەسەر نەمانی داعش و بەرەی نوسرەو لق و پۆپەکانی. هەر بۆیە تەمەنی جەنگی داعش گەلێ بەرەو نزیك بوونەوە بۆتەوەو لەماوەیەکی کەمتر لەوەی ئەمریکا ئاماژەی پێدا،تەواو ئەبی.
دیارە پارتی و مەسعود بارزانی شکستی هەموو ئەو تاوانەی کردیان دژ بەکوردی ڕۆژئاواو کورەدە یەزیدیەکان ،کاتێ هاوپەیمانی داعشیان قبوڵ کرد.هەر بۆیە ئەم جارەش ،کەدەستیان لەگەڵ تورکیا بەئاشکرا تێکەڵاو کردوە،باجی ئەو هەڵەو تاوانە وەرئەگرن و ڕوسیا وەك ئەمریکا نیە بەو شێوەیە سیاسەت بکا کە بزانێ مەسعود و داعش و تورکیا لەیەك بەرەن و بەردەوامیشی پێبدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە