شیعەو سوننە، کورد و تورك

Sunday, 15/11/2015, 19:37

1974 بینراوە


مێژووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و دەوڵەوتی تورکیای کەمالیست جگە لە چاندنی ڕق و کینە بەرانبەر گەلانی ژێر دەستەیان ،نەیاتوانیوە و نەیانویستوە ژیانی پێکەوەبوون و تەبایی دروست بکەن. ئەو مێژووە دوورو درێژە بەشێوەیەك کەلتوورێکی نالەبار و نادرووستی کاریگەری لەسەر هزری تورك دروست کردوە کە ناحەزی گەورە بن دژ بەکورد و ناوی کوردستان. بەشێوەیەك،ئەم تەنها بیستنی ئەم دوو ووشەیە(کورد و کوردستان)بەسە بۆ هەر زۆربەی تاکی تورك کە شێوازی ڕەنگ و ڕوخساری بگۆڕێ. ئەم دوو ووشەیە لای تورك کەدێتە پێش بەبێ هیچ پێشینەیەك ئەبێتە مایەی بێزاری و ڕق دەربڕین ، ڕەنگە کەممان هەبێ ئەو ڕاستیەی لە ڕووخسار و دەموچاوی تورکاندا هەست پێ نەکردبێ کاتێ ناوو شوێنی خۆمانیان پێ ئەڵێین. 
لەدوا هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەی تورکیادا ،ئەگەر چی ئەردۆگان و ئاکەپە دەستیان کرد بە بەرتەسکردنەوەی ئازادیەکان و سانسۆرکردنی میدیای ئازاد لەسەرتاپای دەوڵەوتدا،کەچی بەداخەوە زۆرینەی دەنگەکانیان هێنا. زۆربەمان پێمان وابوو،پارتەکەی ئەردۆگان پشتگیری هاوڵاتیانی تورکیای لەدەست داوە بەهۆی ئەو هەموو پێشێلکاری و زەوتکردنی مافەکانی تاك و ئازادیەکان. کەچی هێشتا هاوڵاتی تورکیا نەهاتن دەنگ بدەن بە پارتێکی وەك هەدەپە کە باوەڕی تەواوی بە ئازادی تاك و سەربەخۆیی و سەرفرازی یاسا هەبوو. ئەمە بەڵگەی ئەوەیە ،هاوڵاتی تورکیا بەهۆی ئەو کەلتوورەوە کە دەرخواردیان داون ،ئامادەن ئازادی خۆیان بخەنە ژێر پێوە و نەبنە دەنگدەری پارتێکی کوردی. ئەمە چ کارەساتێکە تووشی گەلی تورك هاتوە! بەڕاستی ئەم میلەتە جێگای بەزەییە و بەوشیوەیە بیر ئەکەنەوە.
پشتگیری ئەمریکا لەشەڕی چەتەکانی داعش بۆ کوردستانی باشوورو ڕۆژئاوا و چاو لێنووقاندنی بەکارهێنانی هێز لەلایەن تورکیاوە دژ بە هێزەکانی پەکەکە دوو مەبەستی شاراوە بەدی ئەکرێ کە دواتر ئەنجامەکەی ڕێخۆشکردنە بۆ جەنگێکی بەرفراوان لەنێوان کورد و تورکدا. لەکاتێکدا ئەمریکا پشتگیری لە هێزەکانی ڕۆژئاوا ئەکا و بەشۆڕشگێڕ ناویان ئەبا ،ئەو پەیامەیە کە ئەمریکا ئەیەوێ بەتورکیا بڵێ،ئەمانە هێزی سەرەکین کەوا دژ بەچەتەکانی داعش ئەجەنگن و ئامادەم یارمەتی و هاریکاریان بکەم و لەپشتگیریان بەردەوام بم. وە کاتێك هەمان هێز کە ئەویش شەڕی داعش لەهەردوو پارچەکەی (باشوور و رۆژائاوا) دژ بەچەتەکان بەئەنجام ئەگەینێ و کەچی لەئاست تورکیادا بێ دەنگی هەڵبژاردوە،تەنها ئەیەوێ بەم سیاسەتە زەمینەك ڕێك بخا وەك ئەوەی لە عێراق کردی کاتێ لەساڵی ٢٠٠٣ دا ئەو ووڵاتەی داگیر کرد و لەلایەك سوپای عێراق و پارتی بەعسی ڕیشە کێش کرد،لەو لاشەوە پێگەی شیعەی سیاسی گەورە کرد،کەدوا جار بەهۆی ئەم سیاسەتەوە ،سونەکان کە هەمویان کۆنە بەعسیەکان بوون کەوتنە دژایەتکردنی شیعە. کەئەمەش ،دواتر شەڕێکی تایفی وای دروست کرد کە مێژووی ١٤٠٠ ساڵی خوێناوی نێوان شیعەو سوونە زیندوو کردەوە.
سیاسەتی ئەمریکی هەم پشتگیری دوو لایەنەو هەم چاو نووقاندن لەلایەنێك ،دواتر جەنگێکی گەورە بەدوای خۆی دێنێ. وەك ئاشکرایە ،چەتەکانی داعش هەرگیز بۆ مەبەستی لێدانی کورد دروست نەبوون وەك لەوەی دژ بەشێعە بن،لێ دەست تێکەڵکردنیان لەگەڵ تورکیا و هەژموونی تورکیا لەڕێگای پێدانی شوێن و لۆجیستیک و چەك و خەستەخانە بۆیان،کەوتنە داوی سیاسەتەکانی تورکیاوە. هەربۆیە ،دواتر داعش ڕێڕەوی خۆی بەرەو کوردستان گۆڕی و کەوتنە شەڕەنگێزی دژ بەکورد. وا هەنووکە داعش بەرەو نەمان ئەڕوا و تەنها و تەنها ئەو کاراو ئەجندایانەی بەمان تەواو نەکرا دژ بەکورد،ئێدی ئەبێ تورك خۆیان پێی هەڵسن. هەر بۆیە ،لەئاسۆوە ڕوونە کەوا شەڕێکی گەورە یەخەی گەلەکەمان ئەگرێ دژ بەدەوڵەوتی تورکیا و ئەبێتە شەڕی (کورد و تورك). ئەوڕۆ زەمینە بۆ ئەو جەنگە بەتەواوی ڕەخساوەو تورکیا لەڕێگای تاکڕەوێتی ئەردۆگان و بەیارمەتی مەسعود بارزانی ئەو هاوپەیمانێتیە دروست بوەو لە ماوەیەکی گەلێ کورتدا تەشەنە ئەکاو هێزەکانی پارتی و تورکیا لە هێزە کوردیە ڕزگاریخوازەکان ونیشتمانیەکان ئەدەن و جەنگەکە بەرپا ئەبێ. هیوامان گەورەیە کەوا تورکیا پارچە پارچە ببێ و ئەو کەلتوورە ناهەموارە کۆتایی پێبێت و هەردوو گەلی کورد و تورك بەشێوەیەکی سروشتی پێکەوە ژیان بگووزەرێنن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە