ئامانجی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی باشوور لە درووستکردنی قەیران

Friday, 29/01/2016, 21:36

1734 بینراوە


زۆربەی دەوڵەتانی دکتاتۆر هەوڵ دەدەن کە قەرز لە دەوڵەتانی زلهێز بکەن بۆ ئەوەی کە هەرکاتێک دەسەڵاتەکەی ڕووبەڕووی مەترسی بووەوە لەلایەن شۆڕشگێرانەوە؛ ئەو دەوڵەتەی کە قەرزەکەی لێ کراوە پشتگیریی شۆڕشگێڕان نەکا و پشتگیریشی ناکا و هەوڵ دەدا دەوڵەتە دیکتاتۆرە قەرزدارەکە بمێنێتەوە تاکو قەرزەکەی نەفەوتێت، چونکە لە هاتنە سەر دەسەڵاتی هەر هێزێک و حکوومەتێکی نوێ؛ قەرزی کۆنی دەوڵەتە دیکتاتۆرەکە بۆ دەوڵەتە زلهێزەکە ناگەڕێنرێتەوە و دەفەوتێت.
هەموومان ئاگادارین کە لە دەمی ئێستا دا کە قەیرانی نەبوونی مووچە لە باشووری کوردستان درووست بووە؛ ناوبەناو هانا بۆ دەوڵەتێکی زلهێزی جیهانی دەبەن بۆ ئەوەی قەرز بداتە هەرێمی باشووری کوردستان، لە ڕاستی دا حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە پێش هەموویانەوە پارتی و یەکێتی خۆیان بەمەبەست ئەم قەیرانە چارەسەر ناکەن ئەگینا وەک بەرپرسێکی ئەمەریکایی ئاشکرای کردووە، ئێستا پارتی و یەکێتی بڕی هەشتا ملیارد دۆلاریان لە بانکەکانی هەندەران دا هەیە، پارتی و یەکێتی کە هێز و هەژموونی باشووریان لەماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوو دا بەدەستەوە یە، دەیانەوێ لەڕێی قەرزکردن لە دەوڵەتانی زلهێزەوە؛ هەژموونی دەسەڵاتدارێتیی خۆیان بهێڵنەوە و دەوڵەتە قەرزدەرەکان ناچار بکەن کە پارێزگاریی لە هەژموونی دەسەڵاتیان بکەن لە کاتی سەرهەڵدانی ڕاپەڕین و شۆڕشی تر بەسەر دەسەڵاتەکەیان دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە