دیسان ڕۆژنامەی(ڕووداو) ناوی سێ شەهیدی HPG

Sunday, 11/12/2011, 12:00

2033 بینراوە


ـی بە کوژراو ناساندووە کە لەم چەندڕۆژەی ڕابردوودا بەرامبەر بە لەشکری داگیرکەری تورکەکان لەنزیک ئامەد شەهیدکەوتبوون.
ئەوەی جێگای گوومانە کە ئەم هەواڵانە دەستکاری بەمەبەستی تێدا کراوە و بەڕوونی دیارە؛ ئەویش بەوەی کە خۆیان دەڵێن ئەم هەواڵە وێنەیەکە کە لە هـ.پ.گ خۆیەوە پێمان گەیشتووە!، ئەگەر لەهەپەگەوە پێتانگەیشتووە چۆن هێزێکی لەوشێوە نیشتمانیی بە گەریلا و ڕۆڵەکانی خۆی کە گیانیان لەپێناو کوردستان دا دەبەخشن؛ بە کوژراو دەچوێنێ!!
24 وڵاتی عارەبی هەن؛ ئەگەرجی بەکردار هیچ کردارێک بەرامبەر بە ئیسرائیل بەگوتەی خۆیان دوژمنی سەرسەختی عارەبەکان ناکەن، بەڵام لانیکەم لەڕاگەیاندنەکانیانەوە هەڵوێستیان هەیە و ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنەعارەبییەکانەوە گوێبیستی وشەکانی وەک (ئیسرائیلی داگیرکەر) دەبیین، و بە ئەوعارەبانەشی کە لەسەردەستی ئیسرائیلییەکان دەکوژرێن بە (شەهید) ناودەبەن، دەبیستین و دەبینین، کەچی ڕاگەیاندنی زۆربەی پارتەکوردییەکان قوربانیدانی گیانیی گەریلاکان بە کوژراو ناودەبەن و ڕۆژێک لەڕٶژان لەڕاگەیاندنەکانیان دا نابیستین و نابینین کە بە تورک و فارس و عارەبەکان بڵێن داگیرکەر، ئەمەش گوومان لەلای گەلی کورد بەرامبەریان درووستدەکات و هەڵوێستی لەمشێوەیەیان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە، بەتایبەت زۆرجاران هەواڵەکانی ڕۆژنامە و تەلەڤزیۆنەکانی تورکەکان وەک خۆی کۆپی دەکەن و وەردەگێڕنە سەر زمانی کوردی، کە لای هەمووشمان ڕوونە و دەزانین کە ڕاگەیاندنەتورکییەکان وێنە و ناوبانگی کوردان دەشێوێنن و ناوبانگمان دەزڕێنن لەبرچاوی ناوخۆ و جیهان دا و هەردەم بەبەرژەوەندی سنووری داسەپاوی دەوڵەتی تورکەکان ڕووداوەکان بەراوەژوو دەکەنەوە و دانیخێر بە ناوی کورددا نانێن.
شیاوی گووتنە کە لەماوەی ڕابردوودا هەمان ڕۆژنامە بەرامبەر بە چالاکی گیانبەخشانەی کچەگەریلایەک لەشارۆچکەی ئوسمانییەی ڕۆژئاوای کوردستان/بندەستی تورکان، هەواڵێکی بەمەبەست لەژێرناوی (گەریلایەک و مانگایەک تەقینەوە) دا بڵاوکردبۆوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە