تورکیا بەهۆی دابەزینی بەهای دراوەکەی پەنا بۆ فڕۆشتنی زێر دەبات

Monday, 17/09/2018, 7:40

11847 بینراوە


کوردستانپۆست،کورتە هەواڵ، لە میدیا جیهانییەکاندا ڕاگەیەنراوە کە

 تورکیا، بەهۆی دابەزینی بەهای لێرەی تورکیی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، کە لە ئەنجامدا کاری کردۆتە سەر ئەو سەرمایەی  تورکیا کە بە دراو واتە بە لیرەی تورکیی کەڵکەی کردوە لە بانکی ناوەخۆ و دنیا. ئەم کاردانەوەیە گرفتی بۆ هاووڵاتیانی تورکیا و کەرتی تایبەتی ئەو وڵاتە دروستکردوە کە لە ئەنجامدا تورکیا پەنای بۆ ئەوە بردوە کە سەرماییەی دیکەی کەڵکەبووی وەکو " زێر"  لە بری لیرە بەکاربهێنێت و دەست بە فڕۆشتنیان بکات لە بانکەکانی نێوەخۆی و نێودەوڵەتی. ئەم هەنگاوەی تورکیا  ئاماژەیەکە کە  قەیرانی ئابووریی تورکیا بەرەو دۆخێکی خراپتر ڕۆیشتوە و دەسەڵاتدارانی تورکیا پەنایان بۆ فڕۆشتنی سەرمایەی "زێر"ی کەڵەکەبووی وڵاتەکەیان بردووە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە