سین هێزی پاشەڕۆژی یەکەمی جیهان

Wednesday, 12/12/2018, 23:52

2371 بینراوە


بەپێی ھەموو ئەکتیفەکان دەوڵەتی سین لەسەڕ ئەو ڕێگایەدایە ببێتە بە گەورەترین ھێز لە جیھان لەبواری ھێزی ئابوری و سەربازی ھێزەکانی تری  بونیات نانی دەوڵەت کە لە پلەی یەکدا بێ ، ئەم گۆرانکارییە ئەبێتە ھۆی گۆڕان کاری لە تەرازوی ھێزی ئابوری جیھانی ، بەڵام نەوەکانی ئەم سەردەمە بە چاوی تڕس و  سەیرەوە چاوەڕێی ئەم گۆڕانکارییانن ، ئەم گۆڕانکارییە لە وێنەی جیھانی تازەی پاشەڕۆش بەئەستەم بە گرانی ئەزانن ، بۆیە ھۆیەکان زۆڕن بەرامبەر سین  کەبتوانی لەماوەی پاشەرۆژی چاو ڵێکراو خۆی جێگیر بکات بچێتە ناو ئەو قۆناغەی کە ھەۆڵی بۆ داوە لە دوای گەشە پێدانی لە ھێزی سین ، بۆ ئەوەی سین ببێتە یەکەم ھێزی جیھان ، کۆمەڵی ڕێکای پان بەرین  ھەیە لەبەردەمییدا ، چوونکە جیاوازیەکی چاو ڵێکراو ھەیە لەسیاسەتی ئەمریکادا کەبەیەکەم  ھێزی ئەم سەردەمە ئەژمێردڕێت ، جیاوازی لەگەڵ سین زۆر بەرچاو دیارە بەتایبەت ، جیاوازی لە بواری ئابوری و سیاسی ، بۆیە ئەگەری جیھانێک بەبێ ئەمریکا بەبێ دۆلار ، وا ئەکات ھێزیکی تر دروست بێ ھەروەھا گۆمەڵی یەگرتن  دروست بێ لەنابێن ھێزەکان کەلەکۆتایی دا وێنەی جیھانێکی تازە دێتە کایەوە ، دۆڵاڕ ئەمریکی گۆنتڕۆڵی ھەموو بازارێ جیھانی کردووە ، ئادەمیزادەکان و بازاری جیھانی زۆڕ بەباوەڕەوە سەیری دوڵار ئەکەن ، کە یەکەم دراوی جیھانی یە ، لەئاکامی ئەم باوەڕییە . توانای ئەوە دروست بووە گۆڕینی دۆلار بە ئالتون لە ھەموو کاتێک لە قازانجی بازاڕی جیھانی دا ئەبێ ، ئەم ئاڵۆگۆرینە کاری دروستی ھەیە لە سەر ئابووری ئەمریکا ، ھێزی دۆلار وای کردووە ئابووری ئەمریکا بە رێکوپێکترین سیستەمی ئابوری جیھان ئێستا پاشەڕۆژ بناسڕێت ،  کاڕیگەری خۆی ئەکات ڵەسەر پێشکەوتنی کۆمەلگای ئەمریکی ، لەسەر ئەم بۆچوونانە  دەوڵەتی سین نخشەئەکێشێت بۆ گۆرینی دراوی خۆی لە ( یەن ) بۆ دۆلاڕ ، بۆ ئەوەی تەواوی دەستی خۆی بەسەر ئابوری جیھان بگڕی ، ئەم کارەش ئەمریکا توشی گێشەیەکی زۆر ئەکات لە کاتی سەرکەوتنی ئەم نخشەیە ، کە ئەمریکا توانای نامێنێ کۆنتڕۆلی بکات ، شکست ھێنانی دۆڵار لە بازاڕدا وای ڵێ ئەکات متمانەی پێ نەمێنی ، ھەموو واڵێ ئەکات بازرگانەکان  لەدەست دۆلاڕ ڕزگاریان بێت بەھەموو ڕێگایەک ، ھەموو ھێزە ئابورییەکان بەتایبەت حکومەتە بیانییەکان بەشی خۆیان ھەیە لە خزینەی دڕاو لە ئەمریکدا لەم خاڵەوە ڕوخانی بازارەکان لەژێر کونتڕوڵ لە دەست دەرئەرچێ،  کەسیش ناتوانی گێشی ئەم وێران کارییە پێوانە بکات ، کە لە مێژووی ئەمریکا بۆ یەکەم جاڕ تووشی ئەبێ ، بۆ روون کردنی ئەم سیناڕۆیە دێنیە بەرچاو ، بۆ نمونە یەکێک لە دەوڵەتانەی  کە خاوەنی بەشێکی زۆری شاراوەی دڕاو ن ، ئەگەر ئامادە بێ وازبێنی لە بەشە زۆرەکەی لە دۆلارە شاراوەکانی لە بنکەکانی جیھان لە ڕێگای گۆڕینی بەدڕاوێکی تازە ،   ئەو کاتە متمانە نامێنی بەدۆلار بەڕەو رۆخان ئەروات ، ،سین ھەۆڵی دارشتنێ ئەم سیناریۆیە  ئەدا ، بۆیە دەستی کردووە لە ووڵاتەکانی ئەفریقیا خۆی بنۆێنی خۆی پیشان بدا بە بەردەوامی ، ئەمەش گۆڕانکاری بنەڕەتی دروست کردووە  ڵە پێوەندییەکانی سین ئەفریقا کە سیمای ھەژاری دیارە لە چەند سەدەیک پێویستی بە پێوەندی  بەتینی ھەبووە ، بۆ  ئەوەی ئابووری ئەفریقیا بەرەو پێش بچێ ، بە ھێنای ھەلی کار بۆ پیاوان و  ژنان لە ماوەی ئەم چەند ساڵە سین بووە گەورەترین ھابەشی ئابووری لەگەڵ ئەفریقا  بە ڕێژەی ٢٠٪ ساڵانە ، بۆیە ١٠ھەزار کۆمپانیای سینی بەرەو ئەفریقێا رویان کردووە ئەفریقیا ، ئەم  کۆمپانیانە توانیان ھە بە مەلیۆنەھا  ھەلی کار بۆ ئەفریقیەکان  دابین بکات ، دوا بە دواش سینیەکان ھەر خۆیان ئەمێنن بە خاوەنی ئەم کۆمپانیانە ، بەڵام ئەفریقیەکان زیاتر گەشەی ئابوری بەئامانج ئەگەیەنن ، بەڵام ھەندێ چاودێرێ ئابوری و سیاسی ئەم پێوندییە ئابوریە ، کە سین ئەفریقا بە ھاوبەشی لە بەرچاو ئەبێ، ترسی ئەوەی ھەیە کە ئەم گۆمپانیانە کە ڵە جرگەی ناوچەکانی  ئەفریقیا  کار ئەکەن  شێوەیەک بێ لە داگیر کردنی ئابوری ، چونکە ئەو دەوڵەتانە قازانجێکێ بەشێک ئەدەن تەنیا بۆ ئەوەی سین  کۆمپانیانەکانی کار بکەن ، لەسەر ئەو رەخنانە کە لەسەر نزیک بوونەوی سین ئەفریقیا ھەیە ، لەسەر یەک خاڵ رێک کەوتن ھەیە ، چونکە ڕێژە زۆر لە ئابووری بەدستیان کەوتووە  ،بەتایبەت ڵەم چەند ساڵەی ڕابردوو ،کە سین پاڵێویارە ببێ بە یەکەم ھێزی جیھان ، دراوەکەشی ئەبێتە بەھێزترین دراوی جیھان ، ئەمریکا مێژوویەکی دورو درێژی ھەیە لە دەستێوەردانی لە کارو باری وڵاتان  ، بەگۆمەڵی ھۆی جیاو جیا  ، دروشمی ئەمریکا کە بە پاڕێزەری دیموکراتی گەلان وای کردووە  ئەمریکا بۆ دەستێوەردان لە کاروباری حکومەتەکان گۆڕینی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکان بۆ چەند چاڕێک لە مێژوودا دیارەو ، کاری خۆی کردووە ، لەئەنجام دا بۆ ئەوەی نمونەی دیموکراتی ببێتە ئەرک لە سەر شانی ،  بە گۆمەڵی رێکا لەھەندێ کاتدا  بە رێکای نابەجێ ئابڵوقە دانان یاخود بە سزا ی دیبلۆماسی ئابوری بەسەر ئەو دەوڵەتانەی کە لەبەرچاو خۆیان دان ئەنێن بەئەمریکا بۆ دانانی ڕێگای  پوختە بۆ ھەڕ یەکێک لەو دەسەڵاتە دکتاتۆرییەکان لسەر بنەمای ئەستراتیجی دەوڵەت ھەروھا ژێرخان و سەرخانی لەگەڵ بەروو بوومە نەوتیەکان لەساڵی ٢٠٠٢ ئەمریکا دەست کرد بە ڕزگار کردن لە دەست سستەمە دکتاتۆریەکان بە فەرمانی ئەمریکی بەسەکرداریەتی خۆی ، ھێزی ڕوخانی دەستی پێ کرد بەرو سستەمی جیھانی تازە ناونرا  ، لە  لیبیا موعەمەر قەسافی کە لە کۆتایی دا رژێمی لیبیا قدافی بە دەست ھاوڵاتیانی لیبیا کوژرا ، بەدەم ڕێگاوە لەم  دە ساڵە ی رابردو  ئەمریکا دەستی خۆی لە دەستێوەردانی لە گۆرینی دەسەڵاتی عێراق و ئەفغانستان پێش خست ھەروەھا لە چەند ناوچەیەکی تر بە کاری سەربازی توانی جێکای خۆی بچەسپێنێ ،  سەڕۆکی سین .شی جین بینج . دوای ئەوەی  ٦٠ملیار دۆلاری لە لوتکەی وڵاتانی ئەفریقیا دەست نیشان کرد بۆ بەرھەم ھێنان لە  کیشوەری  ئەفریقیا بەمەش  شێوەی رێگای خۆی دەستنیشان کرد لە ھاوکاری کردن لە ئابوری جیھانی لەگەل ئەمریکا ، بۆیە لەئەنجامدا سەرکەوتنی ھێزی سین ئابوری بە یەکەم ھێز لە جیھان ، ڕێگا خۆش ئەکات بۆ دەسەڵاتە دکتاتۆریەکانی  کیشوەری ئەفریقیاو ، لە ناوچەی خۆر ھەڵاتی ناوەراست زیاتر کەشە بدەن بە دکتاتۆریەت ، بۆیە لەکاتی راگواستنی ھاوکاری کردن لە بواری سەربازی و ئابوری لەدەست ئەمریکا بۆ ھێزی یەکەمی پاشەڕۆژ  سین  ھەموو کۆتەکان ئەپچڕێنێ  ئەگەرچی ھاندەری دیموکراتی بۆ ئە ئەم  دەسەڵاتانە خۆیان ئەبینن لە گۆڕەپانێکی گەورەدان ، کە ھێچ دوژمنێکی تیا نابێ بەرامبەریان بۆ دژایەتی دیموکراتی و مافی مڕۆڤ ،،،،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە