کاتێک پیاوکوژەکان دەبنە فریادرەس و رابەرمان

Thursday, 31/01/2019, 17:28

5804 بینراوە


ئەوەی تا ئیستا حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک ئاتۆیەک بۆ پەڕینەوەی خۆیان بە سەر ئەو نەهامەتیانەی کە بە سەر گەلی کوردیان هێناوە،  تۆمەتبارکردنی دوژمن و نەیاری بیانی بووە، کە گوایە ئەوان هۆکار بوون، بەو واتایەی هەر کات تووشی شکستی سیاسی، یان عەسکەری هاتوون، زۆر هاسان خۆیان لە باری بەرپرسایەتی دەرباز کردوە و لایەنی بەرانبەری خۆیان وەک تاوانبار بۆ کۆمەڵگای کوردستان دەست نیشان کردوە! ئەو گشتە ماڵوێرانییە کە بە سەر کورد هاتووە لە  رۆژهەڵاتی کوردستانی هۆی سەرەکیەکەی ئەو سیاسەتە گڵاوە بووە کە تاقمێک لاواز هزر و لاوز باوەڕ توانیویانە درێژە بە ئاکارە قێزەونەکانی خۆیان بدەن.
هۆی دووهەمیش کە بە هۆی سەرەکی پێناسە دەکرێ، ناهوشیاری و دواکەوتوویی کۆمەڵگایەک بووە ،کە نووسەر و رووناکبیر و زانای ئەو کۆمەڵگایە وێنەی داردەستێکی وشک و  بێ بەرهەم چاوی لێکراوە، بۆ ناودەرکردنی خۆیان، بەکاریان هێناون، هەرکام بە شێوەیەک  پێنووسیان بۆتە ئامرازی سیاسەتی ئەو کەسانەی کە قەرارە خەڵک فێری دیموکراسیی و ئازادی بکەن.
هۆی سێهەم و مەترسیدار تر، ئەوە بووە، کە حیزبە کلاسیکەکانی پاش وەڕۆ ئەو کەسانەن کە لە سەر ناوی پێشمەرگە وب اڵی نیزامی ئەو حیزبانە وەک مرۆڤێکی کوێر و کەڕ و لاڵ وەدووی کەسانێک دەکەون و فەرمانەکانیان بە جێ دەگەیەنن کە ئەو کەسانە لە ژێر پەردەی بەرپرسایەتی حیزبیدا وێنەی گورگن دە پێستی مەڕدا!
کەس فکری ئەوەی نەدەکردوە لە ماوەی ٦ مانگدا تەخوبەختی بنەماڵەی پەهلەوی وەلەرزین بکەو ێ و وەرگەرێ!کاتێک شاچوو، لێشاوی حیزبی وەک لافاوی بێوادە شار و شارۆچکە وگ ووندەکانی کوردستانی ئێرانی گرتەوە! چەکدارو کڵاو قوچ و تۆزلوق لە پێی و کەڵاش بە دەست و سۆرانی بە قۆڵ لە چەند کاتژمێردا وەک قارچکی بێوادە هەڵتۆقین و ناوی خۆیان نا پێشمەرگە!
هەرچی زوو لە خەو هەستابایە، حاکمی شار بوو! هەرسەرکردەیەک دوو کلیمە ئینگلیزی زانیبایە، دەبوو بە لێزانی سیاسەت و دوکتوری چارەسەریی کێشەی کوردی لێقەوماو. چما کەس دەیوێرا بە پێچەوانەی بەرپرسێکی سووکەڵە و خوێڕی زمانی گەرابایە. زۆر زوو تۆمەتی ناکورد و قسەی لە خۆیان چووکتری بۆ هەڵدەبەسترا!
زەخت و زۆریی کاتی خۆی کە لە لایان بنەماڵەی سەرشۆڕی پەهلەوی بە سەر خەڵكی بێتاواندا هەڵرژابوو،کارێکی وای کردبوو کە هەر سمێڵی سووربایە دەیانگووت بایز ئاغایە! زمان زمانی چەک وتۆمەتی ناڕەوا بەو کەسانەی کە رەخنەیان لە حیزبی چەکدار بگرتایە! ئەوەی بنەماڵەی شای ئێران پێیان نەکرا، حیزبە کوردییەکان بە سەریان هێناین!
بێگومان لە ناو رێخستنی ئەو حیزبانەدا کەسانی دڵسۆز و پاک دڵ بونیان هەبووە، بەڵام هیچکات ئەو هیزە نەبوون کە بتاونن  کاریگەریەکی ئەوتۆیان هەبێ لە سەر رووداوەکانی رۆژانە. باڵی چەتەگەرایی و باڵی کوشتنی مرۆڤە چاونەترس و ئازاکان و راستبێژەکان بەهێزتر بوون. لە کۆتاییشدا ڕەوڕەوەی مێژوو  وای بەر سەر هێناون کە ماوەی نزیک لە چل ساڵە یەخسیری بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانین، ئەوانیش بۆ خۆیان تا ملان نۆکەری دوژمنی کوردن.
نەمر عومەر زوبەیری کێ بوو؟
لە شاری مهاباد بەتێگڕای دانیشتوانی دەکرێ بڵێن، بە گشتی خەڵکێکی چاک و وەفاداری تێدا هەڵکەوتووە. بێگومان هیچکات کۆمەڵگایەکی یەکدەست لە هیچ کوێی دونیادا وەگیر ناکەوێ. بەو واتایە خەڵکی چاکیشمان هەیە و خەڵكانێکیش هەن کە گلەیی و گازەندەیان لە سەرە.
بنەماڵەی شەهید عومەر زوبەیری یەکێکن لەو بنەماڵەیە کە هەم بنەماڵەی خۆی و هەمیش خێزانی بە حورمەتی خەڵک بە خۆش ناو و رێزداریان دەناسێ. هیچکات لە چاکە زیاتر بە خەڵکیان نەکردوە. کەسانی ئارام و بێدەنگ و دڵسۆز و خوێندەواری شارەزایان تێدایە. هەرکەسیش کاری بەوان بووبێ بە پێی توانا بۆیان ئەنجامداوە. لە رۆژی تەنگانەدا نەمر عومەر زوبەیری یەکێک لەو کەسانە بووە کە بە هانای خەڵكی هەژارەوە هاتووە و یارمەتی داون.
کاتێک حیزبەکان دەرواوی روونیان لێبڕا و ناچار مان شار چۆلکەن و روو دە سنوورەکان بکەن، نەمر عومەر زوبەیری یەکێک لەو کەسانە دەبێ کە بەشێک لە ژیانی خۆی لە شاری مهاباد بۆ ئەوە تەرخان دەکا ،کە لە ڕێگای جۆرا و جۆر یارمەتی لەو دەسەڵاتە وەربگرێ تا لە نێوان هەژارەکاندا بڵاوی بکاتەوە و دابەشیان بکا.
لەو کارەی کە نەمر عومەر دەیکرد تاقمێک بەرپرسی حیزبی تووڕە دەبون.ئەوان وایان دەزانی خەڵک بۆ لای دەسەڵات ڕادەکێشێ! جگە لەوانەش کەسانی دیکەی رەخنەگری ئازا لە سیاسەتەکان حیزبی نا دیموکرات دەکەوتنە بەر هێرشی تیرۆریستیی بەرپرسانی حیزبی و دەستووری تیرۆریان لە سەر جێ بە جێ دەکرا.
شەو  ئارامی باڵی خۆی بە سەر شاردا کێشابوو، جار ناجاریش دەنگی تەقەی فیشەک دەگەێشتە گوێی خەڵكی خێر نەدیتوو، کەس بیری لەوە نەدەکردوە ئەو شەوە تاڵە چێ روودەدات، کاتیك کە  بکوژێک خۆی وەک رزگاریدەر نیشان دەدا.!عومەری چاو نەترس لە دوژمن و خەمخۆری خەڵکی هەژار بیری لەوە نەدەکردوە ،کە کەسانێک لە سەر ناوی کورد و حیزبێکی کوردی بە نیوە شەو بە سەردیواری ماڵەکەیاندا لێی وەژوور بکەون و بەوشێوەیە لەو پەڕی بێویژدانیدا لە بەر چاوی ژن و منداڵی لە لایان بەرپرسی حیزبی بە تفەنگی چەتەکانی سەر بەو حیزبە تیرۆر بکرێ!
بۆ بەیانی دوای ئەو رووداوە ، کەس باوەڕێ نەدەکرد عومەری خۆشەویست و خۆ نەویست لە لایان کەسانی کوردکوژ و جەردە ئاوا بێرەحمانە کۆتایی بە ژیانی بێ! ئیستا نزیکەی چڵ ساڵ لەو شەوە تارە تێپەڕێوە، ئێستێش خاوخێزانی ئەو نەمرە بزەیان بە سەر لێویدا نایەت! ئێستێش مات و مەلوولن. باوەڕ ناکەن  حیزبێک بۆ ئازادی تێ بکۆشی بەو شێوەیە تامی شیرینی ئازادی لە تاریکایی شەودا وەک شەمشە کوێرەکان بکات کەکرە بۆ ژیانی کاردی ئازا و بوێڕ.!کێ دەستوری کوشتنی نەمر عومەر زوبەیری دا؟ ئا لێرەدا لە وێنەکەی بڕوانن.
بکوژی عومەری زوبەیری
حەسەن شەرەفی:
ئەندامی ئەوکاتە دەفتەری سیاسی حیزبی نادیموکراتی کوردستانی ئێران  و خەزووری عەلی جەوانمەردی، ئەو کەسەی کە بۆتە تووڵەی بارزانی و دژی (پ،ک،ک) و  (پژاک) وەک سەگ دەوەڕێ ، نەمر عومەر زوبەیری و حەسەن شەڕەفی یەکتریان باش دەناسی. چون لە شاریکدا ژیابوون. دوای تیرۆرکردنی عومەر زوبەیری، دەرکەوت کێ خۆفرۆشە و کێ مەزلوومانی شەهید بوو.
حەسەن شەڕەفی ئێستێ لە نێو لەتە حیزبی سەر بە مستەفای هیجری کۆیە نشین لە باشووری کوردستان جێگری دەبیری یەکەمە، کە ناوی خۆیان ناوە دیموکرات و درێژەدەری ڕێگای قاسملوو، کە نزیک بە چل ساڵە قوونیان لەکۆشی بارزانیدایە، بارزانیش قوونی دەکۆشی بۆ دەسەڵاتدارانی تاران و ئانکارا.
ئەمانە تەنیا هەر عومەر زوبەیرییان تیرۆر نەکردوە، بە سەدان کەسی ئازا و رەخنەگریان بە ڕۆژی رووناک و بە ئاشکرا تیرۆر کردوە. ئەوەی کە جێگای شەرمە ئەوەیە ئەو کەسەی کە لە سەرناوی پێشمەرگە لە دیواری ماڵی نەمر عومەر زوبەیری چۆتە ژوورێ بۆچی  لە حەسەن شەڕەفی نەپرسیوە بۆ دەبێ هاووڵاتی خۆم تیرۆر  بکەم؟
ئەو لۆمپەنە پێشمەرگە بووە یان کوردکوژ،؟
زام و برینی ئەو تیرۆرکردنە هیچکات لە بیر ناکرێ. ساڵهایە ئەو  ژانە دەگەڵ ژیانی رۆژانەی ئەو بنەماڵە بە حورمەتە دەژێ   و دێت و دەژی، و ڕادەژێ. ئیستێش چاوەکان فرمێسکیان لێ دەبارێ. ئێستێش باوەڕ ناکەن و دەپرسن بۆ ژیانی ئێمەیان تیرۆر کرد؟ بۆ ژیانی ئێمەیان کردە کەکرە؟گوناحی ئێمە چی بوو؟ بە بێدەنگی و لە تەنیاییدا بە چاوی پڕ لە گریان خۆیان ئەوانە دەپرسن: ئەرێ ئەوانەن رێ نیشاندەری ئازادین؟ رێڕەوانی ٢ی رێبەندانن؟ئەوانە وەسیەتی قازی موحەممەدیان بە جێ هێناوە؟رێزیان لە کۆمار گرتووە؟ ئایا درێژەدەری ڕیگای شەهیدان ئەو کەسانەن؟
وەڵامەکانیش هەمووی نا، نا  و نەخێرە، هیچکام لەو  پرسیارانە وەڵامی باشە بۆ ئەم ناپاک و خائینانە ناداتەوە، . ئەوانە تاقمێک کوردکوژ و سەرشۆڕن. هیچیان بۆ کورد نەکردوە جگە لە ماڵوێرانی ، ئەمانیش کۆپی پارتیی و یەکێتیین، کە لە چاوەڕوانی ئەوەدان کورداستانی رۆژهەڵات، وەکو باشووری لێبەسەر بێت، کە چۆن سەددام نەما،  تالەبانی و بارزانی هاتنە سەر لاکی کورد و بەم رۆژەیان گەیاند، کۆمەڵە و دیموکرات و پارتیی ئازادیی شەیتانپەناش، هەر ئاوا بەسەر رۆژهەڵات دەهێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە