ژیانی زیندانییەکانی کورد لە تورکیا-ئامەد بەنمونە

Thursday, 21/03/2019, 0:30

13108 بینراوە


بیبینە  لە زیندانەکانی ئۆردووگان، بە چ شێوەیەکی دڕندانە مامەڵە لەگەڵ  زیندانیە کوردەکان ئەدەن.
--------------------
ئەمە زیندانی گەورەی ئامادە لە باکوری کوردستانە. ئەو کوردەی وەکو دەسەڵاتدارەکانی باشوور بوونەتە نۆکەری رژێمی تورکیا و ئۆردوغان و تا ئێستا تورک بە برای دینی خۆیان دەزانن،
لێرەوە باشترە تورک بناسن.
ئەمانەی ڕوت کراونەوە، هەمو کوڕی کوردن، بە تۆمەی کاری سیاسیان لە نێو ڕیزەکانی HDP و دژایەتی کردنی کۆماری تورکیا و، جودا خوازی گیراون
ڕۆژانە بە رووتی و بەو سارد و سەرمایە، یان بەو گەرمای هاوێنە دەیان هێنە دەرەوە بە هەموو شێوەیەک سوکایەتیان پێ دەکەن و دوایی لێدان و سوکایەتیی پێکردن دەیانبەنەوە نێو ژووری زیندان، 
ئازاری جەستەیی و دەرونیان دەدەن، جار هەیە بە چەند ڕۆژ نان و ئاویان پێ نادەن،
بەو شێوەیە و ڕوتی لە قاوشەی زیندنا دەیان هێڵن و هاوتوچۆیان پیدەکەن، هەندێک جاریش سەگی پۆلیس بەر ئەدەنە گیانیان.
زۆربەی زیندانیەکان نەخۆشی جۆراو جوریان گرتوە و، بە هیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێ چارەسەریان  بکرێن، خۆشتن و ڕیش تاشین ڕێگای پێ نادرێ،
تا ئێستا چەندین جار تیمی مافی مرۆڤی ئەوروپا لە UN هەوڵیان داوە بچن بیان بینن و لە ڕەوشیان ئاگادار بن، بەڵام ڕێگایان پێ نادرێت، تەنانەت کەسوکارو پارێزەره کانیشیان ڕێگایان پێ نادرێ سەردانیان بکەن.
تا ئێستا دەیان زیندانی  لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەداندا لە ژێر دەستیاندا مردوون.
چەند زیندانیش لە نێو زیندانا لە سێدارە داون، یان گوللەباران کراون. 
بەرپرسانی زیندان لە کاتی ڕادەست کردنەوەی جەنازە کانیان بە کەسو کاریان، وتویانە خۆیان خۆیان هەڵواسیوە، ئەمانەو سەدان لەو گەنجانە کورد لە زیندانەکان ـ ئیخوان موسلیمینە کەی ئۆردووگان  لە ناخۆشترین ژیان بەسەر دەبەن و ئازار دەدرێن و سوکایەتییان پیدەکرێت، کە نمونەی نییە لە هیچ زیندانێکی ئەم جیهانە، بە ئەو پەڕی شێوەی داعش ئاسایی، دژ بە گەلی کورد، لە باکوری کوردستان ئەنجام دەدرێت.
خەڵکی لە باشوریش لە ژێر دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتی لێبەدەنگن و ئاگایان لێیان نییە.
بە هۆی دەسەڵاتی پارتەکانی باشوورەوە و لە ئاست ئەم تاوانە گەورەیەی رژێمی ئۆردوغانی ئیسلامی لە تورکیا دژ بە مرۆڤایەتی  خەڵکی باشوور ملی کەچ کردوە و بیدەنگن، ئەگەر هاتبوایە، ئەم کارە ساتە لە بۆرما و فەلستین و کەشمیر بکرایە، ئەوا لە مینمبەری مزگەوتە کانی  هەرێمی کوردستان و سۆیشال میدیای کوردی ڕۆژیان دەکردە ڕۆژی قیامەت. بە دەیان هەزار دەڕژانە سەر شەقامەکان و نوێژە بەکۆمەڵیان بۆ دەکردن، بەڵام ئەم وێنە دڵ هەژێنەی دژ بە ڕۆڵەکانی گەلی خۆیان دەبینن، تەنانەت خورتەیەکیش بە دڵیانا نایەت، خەڵکی باسوور کۆیلە بونیان بە هەندێک ئایدۆلۆژی سەپاوی  داگیر کەر وەرگرتووە،بە ناوی ئاینی ئیسلامەوە، ویژدان و ئەقل و دەرونیانی وێران کردوە،
تەنانەت کەس ڕێگا بە خۆی نادات بە کۆمێنتێکیش، هەستی خۆی بۆ هاو نیشتیمانیانی خۆیان دەر بڕێت.
بە داخەوە بەدەست دەسەڵاتی خۆسەپێنەر و خائینی کوردییەوە لە باشوور،  هەستی نەتەوایەتیمان خەسێنراوە و وەکو مرۆڤێکیش تاسێنراوین و دەرون و دڵمان رەق بووە،  کورد بونمان لێ کراوە بە شتێکی قیزەون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە