بارزانى و چاكسازى؟؟؟

Wednesday, 23/03/2011, 12:00

1128 بینراوە



یەكێك لە بەڵگە نەویستەكان كەوا بارزانى مەبەستى چاكسازى نى یەو ناشیكات ڕاگەیاندنى پارتى یە. بارزانى ئەگەر مەبەستى چاكسازیبێت ئەوا كەسانى پسپۆر بانگهێشت دەكات بۆ سەر میدیاكانى تاوەكو لەو بوارانە بدوێن كەدەیەوێت گۆرانكارى تیابكات. بۆنمونە خەڵكى شارەزا لە بوارى سیاسى و كۆمەڵایەتى و ئابورى و قەزائى و پەروەردەو كولتورو ...هتد بانگهێشت بكات بۆ دەستنیشانكردنى كەموكورتیەكان و دانانى چارەسەرى زانستیانەو گونجاو بۆ ئەو كێشانە. بەپێچەوانەوە دەستى كردووە بەچەواشەكارى و درۆ هەڵبەستن و بە خائین كردنى خەڵك و سوتاندنى ئەو بەڵگانەى ئەنجومەنى وەزیران كەوا تۆمەتباریان دەكات و جوانكردنى دەسەڵات و بەفریشتەكردنى سەرۆك و بە ناشرینكردنى ڕۆشەنبیرە ڕاستەقینەكان و نیشتمانپەروەرەكان و ئۆپۆزسیۆن.
كەسانى ئیفلاسكراو دەهێننە سەر میدیكانیانەوە تالەڕێگەى ئەوانەوە ئەم كارە دزێوانەى سەرەوە(تەسویق) بكەن و خەڵك بەوئاڕاستەیە ببەن كەوا دوو بەرەكى بنێنەوەو زەمینە بۆ شەڕێكى تر خۆش بكەن تا لەكاتێكى گونجاو هەڵیبگرسێنن. گومانیشم لەوە نى یە كەوامەسعود بارزانى دەیەوێت كات بكوژێت بەو گوتارانەو خەڵك بەنج بكات تاهەڵێكى بۆ بلوێ و دەست لە نەیارەكانى بوەشێنێ، كەوا ئەمڕۆ نەیارەكانى زۆرینەن بەتایبەتى لەناو خودى پارتیدا.
بۆنمونە فەرهاد پیرباڵ دەهێننە سەر زاگرۆز تى ڤى و دەست دەكات بەشەڵپە شەڵپ و جارێكیان سى و یەكى ئاب پیرۆزدەكات و بەڵام ناوێرێت ساڵەكە بڵێ و خۆى گێل دەكات، جارێكى تریش خۆى دەكات بە سەرۆكى بانگهێشتكەر بۆ چاكسازى وادەزانێت ئەگەر شعرێكى لەسەر(ئەیاد عەلاوى) وت ئەوا تەواو خۆى دەبێت ببێت بە گیڤاراو خەڵك بۆى بمرێت لەكاتێكدا بە خۆى و بەبرایەكەى پارەى ئەو خەڵكەى بەردەرگى سەرا هەڵدەلوشن و شەوانى سورى پێ دروست دەكەن.
هەروەها بانگهێشتكردنى سەرنوسەرى گۆڤارى بەڵگە بۆ كەى تى ڤى كەوا درۆى دەكرد تاگەندەڵیەكانى عمر مورتاح رووپۆش بكات كاتێك كەگوتەبێژى حكومەت بوو، عمر مورتاحێك كەوا هەمو كەسێك لێى ناڕازى یە و مەنبوزە و سەدا نەوەتى گەندەڵیەكانى حكومەتى سەوز ئەم مورتاحە ئەنجامى داوە. بانگهێشتكردنى ئەم زاتە بەرٍاى من كەوا سەر بەدەزگاى زانیارى یە تەنها بۆ لەكەداركردنى كەسانێكن كە لەو زۆر پاكترو بە ئەمەكترن و خەڵك گوێیان لێ دەگرێ نەك وەك ئەم زاتە كەكار گەیشتە ئەوەى خودى عمر مورتاحیش تاقەتى گوێ لێگرتنى لێ نەمابوو دەرى كرد.
تاكە بەرنامەیەكى جدى لە كەى تى ڤى هەبوو بەناوى ستراتیژ كەوا بەشەرمەوە باسى لە كێشەو تەگەرەكانى بوارى ئابورى و ئیدارى كوردستانى دەكرد و لەگەڵ خەڵكانێكى پسپۆر بیرو ڕاى ئاڵ و گۆر دەكرد ئەویش وجودى نەما و ئیستا كاك عبدلوهاب بۆتە میوانى بەرنامەو دەستى كردووە بە درۆچنین و كۆكردنەوەى كاسەلێسەكانى دەسەڵات و چەواشەكردنى خەڵك.
بۆیە من داواكارم لە گەنجانى بەر دەركى سەرا كەوا خۆراگربن و بەردەوام بن لەخۆپێشانداو بەردەوامى ئێوەش دەبێتە هاندەرێك بۆ ڕاپەڕینى خەڵكى هەولێرو بادینان و بەدەستهێنانى ژیانێكى پڕ سەروەرى و شكۆمەندى و خۆشگوزەرانى بۆ خەڵكى ئەم دەڤەرەو دەرگایەك دەبێت بۆ ڕاپەڕینى هەرچوارپاچەى كوردستانیش، من لەو باوەڕەدام كەوا تاكە چارەسەرى ئەم دەسەڵاتە تەنهاو تەنها ڕوخاندنیەتى.



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە