لەهەولێر لەئەندام پەرلەماندەدرێت ، دەبێت چى لەمیللەت بكرێت؟!

Tuesday, 08/03/2011, 12:00

1406 بینراوە


پارتى لەو رۆژەى بە مەلامستەفایان راسپارد كەببێتە سەرۆكى حزب كەوا زاڵ بوو بەسەر مەكتەب عەسكەریى یەكەیەوە بەعەقڵیەتى عەسكەرتاریەت كارى كردووە، هەر ئەم عەقڵیەتەشە لە ناوەرٍاستى سەدەى رابوردو تا ئێستا لەسەر بزوتنەوەى ڕزگاریخوازى كورد زاڵە.
زۆرباشیش دەرئەنجامەكان دیارن كە خۆیان لە نەمانى بیرو باوەرٍى كوردایەتى و بەها مرۆڤایەتى یەكان خۆى دەبینێتەوە.
چونكە پارتى ئەم حزبەى لە وەسیلەیەك بە گەیاندنى كورد بۆئامانجە نەتەوایەتیەكانمان گۆرٍى بوەسیلیەك بۆ قۆرغ كردنى دەسەڵات بۆ خودى بنەماڵەى مەلامستەفا.
پارتى لەم رٍێگەیەش سەرەتا بەماڵى خۆى دەستى پێكرد بەلادانى گشت ئەو نەیارانەى لەخودى بنەماڵەكەى خۆى هەیبوو وەك لوقمانى كورٍى مەلامستەفا كەدەرئەنجامەكەى ئەوە بوو چوون بۆ بەغدا بەیەكجارەكى.
دوایى لە خێڵى خۆى هەروەك دیمان چۆن و چەند كەسى لە خێڵى زێبارى لەناو برد كەتاوەكو ئێستاش رٍكابەریى یەكنیان بەردەوامە.
دوایى هاتە سەر ئەو خێڵانەى دەوروبەرى وەك شێروانى (بۆ نمونەلەناوبردنى بنەماڵەى فاخیر مێرگەسۆرى تاوەكو ئێستاش زۆربەیان لەدەڤەرى یەكێتین) بەروارى و مزورى و سورچى و برادۆستى و ......هتد.
دوایى لەگەڵ حزبە سیاسیەكان هەروەك لەگەڵ حزبى شیوعى كاتێك كە ئەم حزبە باڵا دەست بوو لە كوردستان دوایى یەكێتى هات ئێستاش دیارە گۆرٍان توانیویوتى جەماوەرێكى باش بەدەورى خۆى كۆكاتەوەو مەترسى بۆ بنەماڵەى مەلا مستەفا دروست بكات بۆیە ئێستا نۆرەى گۆرٍانە.
ئەگەر بونى یەكێتى و ئەمریكا نەبوایە زۆر لەمێژ بوو پارتى شەرٍى چەكدارى گۆرٍانى دەكرد ئێستاش بەرنامەى هەیە بۆ ئەم كارەو هەر هەڵێكى بۆبرٍەخسێ لەسەرى پاز نادات.
بۆ ئەم كارەش پارتى هەڵدەستێت بە ئیستفزاو كردنى ئەندامانى پەرلەمانى گۆران و دروستكردنى بارێكى گرژاوى و تەعبئەكردنى دارودەستەكەى خۆى بۆ شەرٍ ئەمەش چاك هەستى پێدەكرێت لە ئیعلامى بنەماڵەى مەلا مستەفا . ئەم بارو دۆخەى ئێستا ساڵاى 1993 مان بەبیردێنێیەوە پێش شەرٍى ناوخۆ فرەنسۆ تەنها بۆ ئیستفزازكردنى یەكێتى لەناو پەرلەمان وتبوى ئەم جامانە سورە لەسەرى هەمووتان دادەنێین ئەوە بوو كاك كۆسرەت لەناو پەرلەمان بۆكسێكى لێدابوو.
پارتى دەیەوێت بەشەر كێشەى گۆرٍان چارەسەر بكات بۆیە حالەى بارگرژى لە هەولێر رٍاگەیاندووە و هەڵساوەبە رٍەشبگیرى و بەلێدانى كاك عوسمان ئەندام پەرلەمانى گۆرٍان چاو سوركردنەوە لە ئەندامەكانى تر بۆ ئەوەى بیانترسێنێ، گەر پارتى لەلێدانى ئەندام پەرلەمان سڵنەكاتەوە دەبێت چى لەخەڵكى هەولێر كردبێت لە 25/ 2 بەڵام پارتى نازانێت ئەمە سەدەى رابردوو نى یە ئەمە سەردەمى ئینتەرنێت و فەیس بوكە و سەردەمى شۆرشە دژى بنەماڵەى مەلا مستەفا.

 
7/ 3/ 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە