بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارو نوێترین گەندەڵی

Sunday, 10/05/2009, 12:00

1681 بینراوە


با جارێ هەندێك باس لە پۆخڵەواتەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار بكەم بەڵام نازانم لە حەیدەرەوە دەست پێ بكەم یان لە نائب فاسدو دووڕوو بەدڕەوشتەكەی بكەم كە سەباح نورییە.
ئەمەی باسی دەكەم بۆ بەرچاوی هەموو بەرپرس و لێپرسراوێكی خاوەن ویژدان و كورد پەروەرە، فەرمانگەی شوێنەوار بەتەواوی بووە بە جێگای فەسادی و دزین و بەدڕەست و هەموو ئەو جۆرە كارانەی كە ناشێت لە فەرمانگەی حكومی بكرێت.
با نموونەیەك لەو كارانە وەربگرین، لەكاتێك حكومەتی هەرێم پڕ بە زار هاوار دەكات كەوا فەرمانبەر زۆرەو دەبێت كەم بكرێتەوە ئەوانەی كە لە ساڵانە بێ مووچەو بێ دەرامەتییەكان دەستیان لە فەرمانگەكان هەڵنەگرت و وا سەبر سەبر بیانویان لێ دەبیننەوە، كەچی حەیدەری ئەكتەر هەر رۆژەو ئافرەتێكی قەد باریك و پانتۆڵ تەسك دێنێت دەیكات بە فەرمانبەری كاتی كە گوایە پێویستی بەكارمەندە، باشە كە پێویستیت بە فەرمانبەرە بۆ كاروباری فەرمانگە ئێ بۆ دوو شوێنەوار ناسی كوڕ وەرناگریت لەوانەی كە وەرگیراون چەندیان كوڕن و چەندیان كچن؟ كەمن بەدەلیلەوە دەزانم چەند كوڕ هاتوونەو عەقدی بۆ نەكردوون و بە دڵ ساردی و بێ ئومێدی رەوانەی ماڵێی كردوونەتەوە، لەكاتێكدا دەرچووی ئاداب بەشی شوێنەوارن كەچی بەشی پشكنینی فەرمانگەكەی پێویستی بە چەند گەنجێكی كاراو خوێن گەرم هەیە كە دەرچووی شوێنەواربن و ئەوە شوێنی چاوەڕوان كراوی ئەوانە.
خاڵێكی تر لە هیچ فەرمانگەیەك هەیە بەڕێوەبەرێكی دنیا بەدیتەی دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكان بەشی شانۆ دو دانە سكرتێرەی هەبێت و رۆژانە بەدەیان هاوڵاتی لەدەرگا چاوەڕوانی یەك ئیمزای بكەن و هەیانە چەندان رۆژ چاوەڕێ دەكات، ئایا حەیدەری ئەكتەر بۆ ئەوە دانراوە ئیشی خەڵك تێك بدات ئەی بۆچی كە برادەرانی خۆی (سەباحی چاوەش) دێن دەرگا دادەخەن و دەڵێن كۆبوونەوەیان هەیە.
خاڵێكی تری زۆر گرنگ ئەوەیە كەوا بەسایەی برادەرایەتی و موعجیب بوونی ئەو دنیایە دیتەیەوە (حەیدەر) كەسێكی دەرچووی ناوەندی بە واستە دەرەجەیەك زیاد بكات و بیكات بە دەرەجە (6) و هەموو ئیش و كارێكی ناو فەرمانگە بەدەستی سەباحی نابەت بێت تاوەكو گەیشتۆتە ئەو رادەیەی دەست لەكاری پشكنین و مۆزەخانەش وەردەدات و بەجۆرێك بێزاری كردوون بەرپرسی مۆزەخانەو چەندان كارمەندی پشكنین و كتێبخانەو زۆرێك لە بەشەكانی تر داوای نەقڵ دەكەن، ئەرێ ئەی هاوار...! هاوار دە ئاوڕێك لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر بدەنەوە بزانن چی روو دەدات بەرپرسانی حزبی و حكومی ئاگاداریی ئەو دزە گەورەیە نەكەن لە دوارۆژدا هەمووتان شەرمەزاری مێژوو دەكات.. ئاگاداربن..
خاڵێكی تری ئەم باسە هاوارێك بۆ حزب.. ئەگەر ئێوە وا بزانن ئەمە كاری حزبەو كاركردنی بۆ حزبە ئەمە زۆر بە غەڵەتی لێی تێگەیشتوون بڕواتان بێت وا واجیهەی ئەو حزبەی ناشیرین و قێزەون كردووە تەنانەت كەس نابێت بەحزبیش نموونەشم زۆرە لەسەر قسەكانممان بزانن تاكو ئێستا چەند كەسی كردووە بە حزبی یا وای كردووە ببن بە حزبی بڕواتان هەبێ سیمای پارتی ناشیرین كردووە.
خاڵێكی تری بابەتەكە ئێستا دزین و خیانەت كردنی حەیدەرە لە نەوژەنكردنەوەی چایخانەی بایزەوە بەشەریكایەتی لەگەڵ تاجرێكی بێ بەزەیی كە ناوی (تەحسینە ئەلمانییە) لەئەڵمانیا ئیقامەی هەیە، زۆر بە بێ بەزەییانە داوێتیە دەست تەحسین و ئەویش لەبەر ئەوەی چاوی نووساندووە قسە ناكات تا ئەو كاتەی سەرۆكی لیژنە لەگەڵ حەیدەر نەگەیشتنە یەك لەبەرئەوەی حەیدەر دەیگوت ئیمزای بكە سەرۆك لیژنەش دەڵێت من ئاگام لەهیچ كام لەم كارانە نییە هەمووی بەبێ ئاگاداری ئەو كراوە و هەموو كارەكان ساختەیە پارەیەكی زۆر نادیارە، ئینجا كارگیەشتە نەقڵ بوونی سەرۆك لیژنەكەو حەیدەر كە زانی كارەكە گەورە دەبێت خێرا بەهەر شێوەیەك بووی ساردی كردەوە.
خاڵێكی تری حەیدەر ئەوەیە سەیارەی حكومی نەك هەر پاش دەوام بەكاردەهێنێت بەڵكو جومعانیش ماڵومنداڵەكانی دەباتە سەفرەو گەڕان و خۆشی.
خاڵكی تر قسەكردنە بەناوی كاك نێچیرڤان بارزانی-یەوە كە لە مەجلیسان دادەنیشێت دەڵێت كاك نێچیر پێی گوتووم دەتكەمە مدیر عامی بەڕاستی.
خاڵێكی تر دەركردن و نان بڕكردنی چەند فەرمانبەرێكی عەقد لەبەڕێوەبەرایەتی و بەبێ ئاگاداركردنەوەی وەزارەت و مالیە و گۆڕینی ناوی عەقد لە كەسێك بۆ كەسێكی تر ئایا ئەوە راستە؟ دەركردنی ژنێك بەناوی (شەكییە)و دانانی كوڕێك بەناوی (احمد) ئایا مالییە لەمە ئاگادارە.
خاڵێكی تر دزینی ئەو هەموو پارەیەی كە لە پرۆژەكان دەستی دەكەوێت بەس نییە لە سولفەی مانگانەی فەرمانگە لە (4000000) بەلانی كەم (2000000) دەدزێت بەبەڵگەوە، پڕكردنەوەی وەێلی بەتاڵ بەفەرمانبەرە سەگەكانی دەوری خی ئەوانەی ئیشی بۆ دەكەن و سەروبەری بۆ دەكەن.
خاڵێكی تر بوونی فەرمانگە بە سێ كوتلە و بوونی موخابەراتی لەناو فەرمانگە وای كردووە فەرمانبەران ترس لە گیانیان دەنیشێت كە دوو كەس بەتەنیا قسە بكەن كوتلەكانیش كوتلەی بینایەی حەیدەرو بینایەی كۆن و مۆزەخانەیە.
كوتلەی بینایەی حەیدەری زۆر زاڵن و هەموو شتێك بەدڵی ئەوانەو خۆیان سەپاندووە بەسەر دوو كوتلەكەی تر لەبەرئەوەی دو كوتلەكەی تر بەینیان باشەو هاودەنگن و تەبان لەگەڵ یەكتری.
خاڵێكی تر.
لەهەموو خاڵەكان سەیرتر ئەوەیە كە حەیدەر ئەوەی حیسابی بۆ نەكات وەزیرەكەیەتی زۆر زۆر بە سوكی ناوی دەبات لە شوێنێك سوكایەتی پێ دەكات و پێی دەڵێ (قەشە) باشە ئەم وەزیرە ئەنجومەنی وەزیران و حكومەت دای نەناوە ئەی بۆ حەیدەر رقی لێیەتی و باسی دەكات و بێ ئەمری دەكات خۆ هیچ نەبێت وەزیرە، لەگەڵ رێزم بۆ وەزیر.
باسەكان كۆتاییان پێ نایەت زۆر زۆرن، ئەگەر حزب و حكومەت بەدەنگ شوێنەوارەوە نەیەن ناچار دەست بە نووسین دەكەینەوە و باسی زۆر زۆر قوڵتر و چڕتر و قێزەوەنتر باس دەكەین.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە