• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وەڵامێك بۆئەو هاوارەى جارێكى تر پەلامارى دكتۆر زریانى دایەوە .

Sunday, 08/02/2009, 12:00

1414 بینراوە


بەپێیى ئەوەى ئەو كاك هاوارە ناوخوازراوە زۆر داخ لەدڵ و توڕەیە لەوە ئەچێت ئەمیش بەرهەڵمەتى پاكسازى دكتۆر زریان كەوت بێت هەر چەند ماوەى پێشووش وەڵامی نووسینى تریان دایەوە ، وە بەندەش لە وەڵامێكدا ماوەیەك پێش ئێستا پەردەم لەسەر هەموو قسە و تۆمەتە ناڕەواكانى هەڵماڵى بەڵام بەداخەوە دیارە تێرنەبووە لەو هەموو وەڵامە ، ئەوەتا دیسان بەهەمان شێوە و ستایڵى نووسینەكانى پێشووتری و هەمان باس و ڕستە و قسەی ڕیز كردۆتەوە و دووبارەی كردۆتەوە . ئەمجارەیان تەنها ڕیزبەندى (تسلسل) ەكەی گۆڕیوە و خاڵى كۆتایان هێناوەتە یەكەم و ئەوەى یەكەمیشیان بردۆتە كۆتایى ، ئەو بەڕێزانەى پێشتر كەوەڵامیان دایەوە داوایان لێ كرد كەوا باشتر وایە بۆ قسە ناڕاستەكانیان بەڵگە بێنەوە بەڵام ئەمجارەیان ستایڵەكەیان گۆڕیوە بۆئەوەى داواى بەڵگەى لێ نەكەن .
بۆیە ئەڵێم وەرن پێم بڵێن ئەو هەموو قسە بێ سەر و بەرانە چیە ئەیان كەن وا ئەزانن وەزارەتەكانى پێشووترى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى و هەولێرە هەر كەسەو بەئارەزووى خۆى هەڵماتێن بەپارە و بوجەى وەزارەتى تەندروستیەوە بكات ؟ ئەمە چۆن ئەكرێ ؟ باشە ئەو هەموو لیژنە و وەزارەت و دەیان دەزگاى پارتى كەبوون بەجاسوس بەسەر وەزارەتەكانى یەكێتیەوە چۆن قبوڵ؟ ئەوە خێرە وەزارەتێكى زل و زەبەلاحى تێكەڵى دوو وەزارەتى تەندروستى دوو ئیدارى گەندەڵى پێشووترى هەولێر و سلێمانى بەو هەموو بەڕێوبەرایەتى و فەرمانگە و دەیان لیژنە و پسپۆڕ و دكتۆر و كارمەندەوە بەو هەموو ڕۆژنامە و كەناڵ و میدیا ئەهلى و ئازاد و سەربەخۆیەوە بەو هەموو دزى و گەندەڵیەیى دكتۆر زریانیان نەزانى بەڵام جەنابتان پێتان زانى ؟ ئەوە خێرە تەنها بنەماڵەكەى ئێوە زانیتان و گڕتان گرتوو كەس دەنگى لێوە نەهات ؟ ئەوە خێرە جەنابتان بوون بە مامەخەمەى قاچ سوتا و وەك تۆپى سەبەتە هەڵبەز و دابەزتانەو بەو هەموو گەندەڵیەتان زانى ؟ بڕوا بكە ئەگەر پاك بوونایە بەر ئەو هەڵمەتى پاكسازیە نەئەكەوتن و نەئەهاتن شتەكان ئاوا تێكەڵ و پێكەڵى یەكتر بكەن خۆشتان نازانن بە دكتۆر و ئەندازیار و ئەو هەموو مێردمنداڵانەى بۆشتان ئەنووسن چیتان نووسیوە و چى ئەنووسن ؟ دواتر ئەو تۆمەتانەى ئێوە هەڵیان ئەبەستن شتێكى تازە نیە هەر لەخۆتانەوە ئەڵێن دكتۆرزریان بەشى لەم كۆمپانیا ئەوەندەیە و لەوى تریان چى لێهات و ئەمەى تریانت چى لێكرد و شارەزاتان بووین وا هەست ئەكەم وەك چۆلەكەى بێ دەنووك هەر دەنووك ئەهاوێن بەڵام هیچیشتان بۆ ناگیرێت ؟ هەست ئەكەم زیاتر لەو كەسانە ئەچن كەبەنج كراون و بەنجەكەش بەرى نەداون و هەر لەخۆیانەوە ئەبزركێن و قسەى هەلەق و بەلەق ئەكەن ؟ سەیرە ماوەى پێشوو باسى بلیتى تەیارەتان ئەكرد نازانم ئێوە كڕی بوتان بلیتەكە یان ئێوە هێنابووتانەوە دكتۆرزریان ؟ ئەمەتان چۆن زانى و لەكوێتان هێنا ئەم قسەیە یان هەولێرە ؟ ئاخر داخەكەم عەقڵتان ئەم عەقڵە بووە بۆیە ئاوا بەر ئەم هەڵمەتى پاكسازیەش كەوتن .سەیرە هەرخۆتان باسى دونیایەك سەیارە ئەكەن دوایى هەرخۆشتان خۆتان بەدرۆ ئەخەنەوە . ماوەیەك باسى دەرزن سەیارەى دكتۆر زریانتان ئەكرد دوایى تەنها بەڵگەى یەك سەیارەتان هەبوو و بەس ؟ نازانم ئەوانى ترتان لەكوێ هێناو چۆن باستان كردو چۆنتان دابەشكرد؟ سەیرە لەشوێنێكى تر بەڕیزبەندى ئەڵێن لیستەكە ئاشكرا بكەین ؟ ناوەكان بڵێین ؟ بەڕاستى سەیرە تۆ كەسەرتان لەخۆتان و لەخەڵكیش شێواندووە بۆ ئەوەى كەى بیڵێن بیڵێن ؟ ئەى بۆ نایڵێن ؟ باشە بۆ نایڵێن پێم بڵێن ئیتر بۆ ناێڵێن ؟ نازانم ماوەیەك زۆر باسى ڤێلاكەى دكتۆرزریانتان ئەكرد كردبوتان بەمێشى ناودار باشە هەموو لایەك ئەزانن دكتۆرزریان چەندین ساڵە لەئەوروپایە لەوێ عیادەى تایبەتى خۆى هەبووە دوایى ئەو هەموو ساڵەى ماندووبوونى هەندەرانى ئەمڕۆمەعقولە نەتوانێ خانوویەك یان ڤێلایەك دروست بكات بۆخۆى ؟ ئەمە كەى ئى باسكردنە ؟ كێ هەیە ئەمڕۆ لەكوردستان كەسێكى لەهەندەران نەبێت و لێرە خانوو و زەوى و دوكانى بۆ نەكڕیبێت .
لەكۆتایدا نامەوێت لەوە زیاتر لەسەرى بڕۆم چونكە ئەو كەسە كەسە ئەلفێكى بەسە هەروەها ئەو قەوانەشتان وەك ئەو برایانەى پێشووتریش ووتیان ئەوەندە لێداوە ئەوەندە سواوە نەوەك نوزەى لێ بڕاوە بڕوابكە هەر خنكاوە !! بۆیە ئەڵێم قەد بەرى خۆر بەبێژینگ ناگیرێت خۆش بەختانە ئەمڕۆ هەموو خەڵك و بەتایبەتیش دكتۆر و كارمەندانى تەندروستى لەسەرتاسەرى كوردستان دكتۆرزریانیش ئەناسن و ئەوانەش ئەناسن كەلەسەرى ئەنووسن . بۆیە ئەڵێم بەسە چیتر سەرى خۆتان مەیەشێنن باتووشى هیستریا و نەخۆشى نەفسى نەبن وەك مامۆستاكانتان ئێوە لەم وڵاتى پڕ گەندەڵى و بێ سەر و بەری و پڕفیرعەونیە لەسەر یەكێك ئەنووسن كەبەڕاى هەموو خەڵك نمونەى دەست پاكى و داوێن پاكیە بەداخەوە ئەوە ئێوەن ئاوا بێ ویژدانانە كەوتوونەتە پەلاماردانى و هەڵبەستنى قسەى بێ سەر و بەرى پڕ لەدرۆ و دەلەسە بۆى ؟ ئەوەى ئەمجارەشتان لەوە ئەچێ بەرهەمى نوێ بێت تالەمەودوا بەم شێوەیە دابەزن و ئابڕووى خەڵك بەرن و پەشێوى بنێنەوە لەناو وەزارەت .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)