• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناوی چەند بەرپرسێکی سەربازیی و سیاسیی پارتیی لە محوەری مەخمور و گوێر

Wednesday, 14/01/2015, 12:00

4944 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست
ئەم بابەتە جارێکی دیکە دەخەینەوە بەر دیدی خوێنەر و میوانەکانی کوردستانپۆست، کە پاش ماوەی مانگێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە، وتە و بۆچوونەکانی پەیامنێرەکەمان راست دەرچوون. لە خواریشەوە ڤیدیۆکەی کە لامان بردبوو، دامانایەوە، چونکە کەمێک بە گومان بووین لێی، وا پارتی ئەمەشی سەلماند کە راستە چونکە سەباح ئەرگوشی کە رۆژنامەنوسی خۆیانە لەسەر ئەوە گرتووە چونکە دەستی پارتی و پاراستنی خستۆتە روو، وتوویەتی من گومانم نییە ئیستا گومانەکەم بۆتە یەقین، بەڵێ ئەمانە زیندانیین و تەقەیان لێدەکەن.
----------------------------------------------------
بۆچی پارتیی شەڕ ناکات و لەبەرەو رووبوونەوەدا دژی داعش خەمساردە؟! ئەمە پرسیارێکە خەڵکی هەراسان کردوە ، هەندێک وا بۆ دەچن کە ئەو شەڕنەکردنەی پارتی بەرنامە داڕێژراوە و پەیوەندی بەخیانەتەوە هەیە ، چونکە لەڕێگەی بەکوشتدانی خەڵکی ڕەش و ڕووت لەڕێگەی پلانەوە پارە و چەکێکی زۆر بەدەست بێنێت و ئیتر لەڕێگەی بەدەستهێنانی ئەو چەکانەوە خەڵکی سەرکوت بکات. پاشانیش بۆ هەندێک کەسی ساویلکە ئەمە بە کاری دیبلۆماسیی و دانایی سەرۆکی بزانن لە نمونەی ئەو قسە پوچەی "سیروان بارزانی" کە ووتی:"خەڵکی هەولێر لەخەو هەڵنەسابوون ئێمە گوێرمان گرتەوە". راستییەکەی ئەوەبوو، کە داعش دەستی خۆی وەشاند و هەر خۆشیان گوێریان چۆڵ کرد، زۆر لە کەسوکاری قوربانییەکان لە کاتی شینوشەپر و پرسەدا دەڵێن: ئەو جەنەراڵ و بەرپرسانەی ناو پارتی بۆ شەڕی ناوخۆ ئازان و ئازایەتییان تێدایە. ئێمە واز لە بۆچوونەکانی تر دەهێنین و دێین باس لەناوچەیەکی زۆر گرنگ و چارەنووسسازیی میحوەری مەخمور و گوێر دەکەین، بزانین ئەو کەسە باڵادەستانەی کە لەوێدا چارەنووسی گەلی ئێمەیان لەبەر دەستایە کێن ؟

هەندێک خوێنەوار و بەناو ڕۆشبیرمان بینی کاتێک پرسیارمان لێیان کرد، لە وەڵامدا ووتیان: "ئەوەی دوای کەوتوون لێکدانەوەیەکی قورسە و خۆیان ووتەنی هیچ کۆمێنتێکیان بۆ ئەو بەرپرسانە پێ نییە " لێرەدا من بۆم دەرکەوت ئەوان نایانەوێت ژیان و گوزەرانیان لێ تێکبچێت، ئامادەن وەک نەعامە سەر بەخۆڵدا بکەن و چاویان لەئاست کۆمەڵێک پرسیاری چارەنوسسازدا دابخەن.
ئەی باشە هۆکار چییە کە پارتی ئەمە سەری چەندەمین جارە دژی داعش شەڕ ناکات و خەمساردە لە بەکوشتدانی پێشمەرگە و منداڵ و پیروپەککەوتەی سڤیل، زۆر بێ باکە لە بردنی کچ و ژنی کورددا کە داعشەکان لەگەڵ خۆیاندا دەیانبەن؟ پارتیی لە مێژووی خۆیدا هەر هاتۆنەتە سەر حازر، هەروەک سەمەدی بێهرەنگی لەیەکێک لە چیرۆکەکانیدا دەڵێ : "دکتۆرەکان بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆش بکەن سەرەتا بەدوای میکرۆبی نەخۆشییەکەدا دەگەڕێن". ئێمەش لێرە بەدواوە، تا ئەو جێگەیەی لە گفتوگۆیەکی مەیدانی لە هەولێر و مەخمور ئەنجامان داوە بۆ ناسینی کەسە بەرپرسەکانی ئەو میحۆرانە ئەم ڕیپۆرتاژەمان ئامادەکردووە، بۆ راستیی و دروستی قسەکانم، هیوادارم مێدیا ترسنۆکەکانی باشووری کوردستان بەدواچوونی زیاتر بۆ ئەم کارە بکەن.
وەرن لەگەڵمدا بن بەرەو میحۆرەکانی گوێر و مەخمور بزانین پارتی و بنەماڵەی مەلامستەفا چارەنووسی ئەو خەڵکەیان داوەتە دەست کێ؟

لە باسی هەڵتیزانی "سیروان بارزانی" دوا پێناسەی خۆی و مەسعود بارزانی مامی دەکات، کە من لەجیاتی ئەو قسانە ئارەقی شەرمەزاریی دەڕێژم، ئەوەشمان بۆ دەردەکەوێت، کە ئەم کابرایە هێندە نەزان و دەبەنگە، هیچ ئاگای لەو ناوچانە نییە و لە ڕووی سەربازیشەوە هیچی لێ نازانێ. دەسەڵاتی بارزانی و بنەماڵەکەی هەمیشە بەدوای کەسایەتیی تێکشکاودا دەگەڕێن. ئەوانەی کە مەسعود هەڵیبژاردوون ئەم نمونە ناشرینانەی خوارەوەن، کە چارەنووسی مەخمور و گویریان بەدەستە. ئەمەش لیستی هەندێک لە ناوی ئەو پاڵەوانە ترسنۆکانەی ئەو میحوەرانە:

1. عەلی حسین، کۆنە جاش.
2. حاجی شەوکەت کۆنەجاش
3. کاکە ئەمین نەجار: ئەو کاتەی یەکێتی "حەسەن نەجار"ی برای دەکوژن، کاکەمین لە گوندی کەسنەزان دەژیا، هەولێری ووتەنی خەریکی شینایی بوو، واتە کشتوکاڵی دەکرد، نە سیاسی بوو، نە هیچ پەیوەنییەکی بە سیاسەت و بە پیشەی سەربازییەوە نەبووە، بەڵام پارتی بۆ دژایەتی یەکێتی و لە تۆڵەی براکەی ئەم کاکە ئەمین نەجارەیان گەورەکرد و پلە و پۆستیان پێدا. ئیستا کاکە ئەمین نەجار یەکێکە لە پاڵەوانە دیارەکانی ئەو میحۆرە، سەرپەرشتی شەڕ دەکات و بەرپرسی دیاری مەخمور و گوێرەیە.
4. زریان شێخ وەسان: کۆنە بەعسی و کەسایەتییەکی ترسنۆکە، خەڵکی گوندی (شێخ وەسان)ە و ئەو نازناوەشی هەڵگرتووە، لە سەردەمی بەعسدا گوندی (شێخ وەسان) کیمیابارزان کرا و قوربانی و شەهیدی زۆریان لێکەوتەوە، پارتیی بەئاگاییەوە (شێخ وەسان)ی هێنا و لەگەڵ ناوی چەندین قوربانی دیکەدا تێکەڵ بەکەیسی تەحسین شاوەیس و سەدان جاشی تری کرد. خەڵکی مەخمور باس لە هەڵاتنی ئەم پیاوە دەکەن، ناویان ناوە تانجییەکەی سەرۆکی هەرێم، جگە لەوەی هیچ لە شەڕدا بەشدار نەبووە، کەچێ لە ناو پارتیدا پلەی سەربازیی هەیە.
5. زیرەک کەمال: ئەم پیاوە ئەندامی حیزبی شیوعی عێراقیی (حشع)بوو، لە دوای ئەوەی لە پێشمەرگایەتی تەسلیم دەبێتەوە، وەک هەر جاشێک، دەچێتەوە ئامێزی "ئەنوەر بەگی بێتواتە"، بۆ کەمکردنەوەی رۆڵی پەکەکە و گەریلاکان. زیرەک کەمال لەیەکێک لە نووسینەکانیدا لەسەر مەخمور ووتبووی: ئەگەر"عەلی حسێن" نەگەیشتبایە، پەکەکە شەڕی پێنەدەکرا. ئەم پیاوە عەسکەرییەی پارتی، بەفیشەک و گوللەئاربیجی دەڵێت: (زەخیرە)، ئەو وا دەزانێ لە چێشتخانە دانیشتووە و خەریکی خۆراک دروستکردنە. شایەنی ووتنە ئێستا زیرەک کەمال موستەشاری نێچیرەڤان بارزانییە. کاتی خۆشی لەکاتی ئەنفالەکاندا لەجێگەیەک دەبێت بەرپرسەکەیان ئاگادارییان دەکاتەوە و دەڵێت کە بەئاگابن لە زیرەک کەمال! پاش چەند ڕۆژێگ ئەم زیرەک کەمالە بەخۆی و تفەنگەکەیەوە دەگەڕێنەوە ناو بەعس.

6. نەجاتی عەلی فاتە: لە رووی کۆمەڵایتییەوە کەسێکی بازاڕیی و چەقاوەسوو بوو، پارتی توانی کۆمەڵێک لە نمونەکانی وەک خۆی کۆبکاتەوە. ئەم گروپە سەرکردایەتی ئەو شەڕانە دەکەن، لەبەر تاڵانکردن و ڕاوڕووت ئاگایان لە هیچ شتێک نییە. ئەمە وای کردووە خەڵکی کەوتوونەتە گومانەوە، ئێستا بۆ چوونە هەر پرسەیەک خەڵکی ووتووێژ دەکەن داخۆ بچن یان؟. کە کەسێکیش" شەهید" دەکرێت خەڵکی بە گومانەوە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەوەیە داخۆ کوژراوەکە لە کەسە راورووتچییەکانە، کە چووە بۆ راورووت یان بە راستیی وەک پێشمەرگەیەک شەڕی دەستەوئێخەی کردووە؟ ئەوەش بەرهەم و کەرامەتی پارتی؟
جا ئێستا دەزانن بۆچی پارتی بۆچی ناتوانێ بەرگری بکات و شەڕ بەڕێوە بەرێت؟

سوپاسی ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە ئامادەبوون ئەو زانیاریانەم بدەنێ ، ئێستا هەولێر وەک مەنجەڵێکی سەر ئاگردان وایە، هەموو کەس دەڵێ بەڕاستی پارتی هێزێکی فشەڵ و ترسنۆکە، خەڵک هیوایانە گەریلاکان بگەنە لایان و ئەوانیش ببن بە بەشێک لەو هەڵۆیانەی قەندیل. جارێکی تر سوپاسی ئەو ماڵە جوامێرانە دەکەم، کە میوانداریان کردم و دەرکیان ئاوەڵاکرد بۆ داڕشتنی خەمەکانیان، زۆریان بڕیاریان داوە وەک کوبانی بچنە سەنگەرەوە و بەرگری لە شارو کەرامەتیان بکەن. بەیەقینیشەوە دەڵێم ئەوە خەڵک نییە کە ڕادەکەن و شار جێدەهێڵن ، بەڵکو ئەوە پارتییە ناتوانێ لەڕێگەی ئەم فەرماندە و خەڵکە فاسدانەوە بەرگری لەخەڵک بکات، لەکاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتەدا چیرۆکی زۆر پڕ لەتراژیدیایی خەڵکە جەوامێرەکەی گوێرم گوێ لێبوو کە ئێستا لەم کاتەدا کاتی گێڕانەوەی ئەو چیرۆکانە نییە، تا چەتەکانی داعش سودمەند نەبن و شانازیی پێوە نەکەن.

لە خوارەوە لینکی ئەو ڤیدیۆیە بکە، کە  چۆن پارتی زیندانییەکان بە فێڵ ئازاد دەکات و دوایی تەقەیان لێدەکات، دەڵێت ئەمانە داعشن
http://www.youtube.com



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)