• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بزاڤى روشنبیرى لە ئاكرێ ئێواران بارەگاى رۆشنبیرییە و شەوانیش قومارخانەیە!

Saturday, 16/08/2008, 12:00

2099 بینراوە


دیارە پاش یڵاو بونەوەى بابەتێك كە زۆر سادە و ساكار بوو لە سەر گەندەڵیەكانى هەندێ بە ناو ئەندامانى كارگێرى بزاڤى نا روشنبیرى ئاكرێ ، تاكو ئێستاش هەر وەك بڵێى هیچ روینەداوە كەس باسى ئەو گەندەڵیانەى كە پێشتر باسمان كردبوون ناكات و لێپێچینەوەش لە گەڵیاندا نەكراوە نە لە لایەن وەزارەتى روشنبیرى و نە لە لایەن فەرماگەى بە ناو روشنبیرى و هونەرى لە ئاكرێ، چونكە وا بزانم ئه‌ویش لە گەڵیان شەریك بو كە مەبلەغەكەى ڤیستەڤاڵەكەە روژە جیهانى هەڵبەست 100،000,000 سەد ملیون دینار بۆ ، بویە منیش بریارم دا جارێكى تر هەندێ كارى سەیر و سەمەرە و دور لە روشنفیكران بێجێگە لەو زانیاریە نوێیەى سەروە، كە شەوانەى جومعە و شەموان لە بارەگاى بزاڤدا دەكرێن باس بكەم ، بو نمونە ، قوماركردن لە سەر پارە لە ناو بارەگاى پیروزى بزاڤ دا لە لایەن هەندێ بە ناو بەرپرسانى مەنتیقە و كارگێران و ئەندامانى بزاڤ، كە هەموو ئەندامانى بزاڤى روشنبیرى ئاگارى دوخەكەن و ناچار ناتوانن مەنعیان بكەن ، چونكە دەستیان دەڕوا و پشتگیریان لێدەكرێت لە هەندێ پەرپرسانەوە، بێجگە لە وەى كە بو ماوەى زیاتر لە 7-8 كونفرانسە هەر هەمان ناو و هەمان عەقلیەت توشى بزاڤ دەبێتەوە كە ئەمەش دەبێتە گەندەڵى كارگێرى بێجگە لە گەندەڵى دارایى و جورەكانى ترى گەندەڵى، هەر وەك هەندێكم باسم كردبو لە وتارى پێشوتر دا، جا من ئا لەم كوردستانەدا داواكارم لە كارگێرانى ترى بزاڤى روشنبیرى هەڵوێست وەرگرن لە سەر گەندەڵیەكانى تر، چونكە ئەمە لە مێژوودا باس دەكرێت و ناكرێت ئێوە تا هەتا هەر بێدەنگ و بێ هەڵوێست بن لە سەر ئەو چەواشەكردنەى هەندێ كارگێرى بزاڤ كە دژى روشنبیران و هونەرمەندان و داهێنان و تا دواییە وابمێنن.
دیسان بۆ ئێوەى نا روشنبیرى بزاڤى روشنبیرى داگیراكراو پێویستە شەرم بكەن، شەرم لەو پرەنیسپ و بیرو باوەڕەى كە نێزیكەى 17 ساڵ زیاترە بانگەشەى بۆ دەكەن و روشنبیران و هونەرمەندان دوستان چەواشەدەكەن، ئێستاكەش بەو شێوەیە سوپەر كورسى پەرست و گەندڵكاربن و كەسانى روشنبیر و هونەرمەند و داهێنەر ، دورپەرێز و بوختانیان بو هەڵواسن و دەركردن و موحارەبە كردنیان ببێتە پیشە و كارى روژانەتان، نمونەش زۆرن كە نامەوێ ناویان بهێنم (زور لە روژنامە نووس و شاعیر و روشنبیران بێجگە لە حیزبەكان و خەڵكى تریش ئاگادارن كە چیتان كرد و بە تەماشن چیبكەن) بەڵام ئێوە دڵنیابن روژ لە دواى روژ سوك و بێڕێز و كەم توانا دەبن ، چونكە ئەوەى ئێوە دەیكەن ئێستا پێشان بو بەعستان دەكرد.
هەر ئەو هیندە پێتان دەڵێم .. ئێوە لە ئایندەیەكى دور یاخود نێزیكدا ، كاڵ دەبن و كەسیش هەر باستان ناكات، چونكە ئێوە چاكەیەكتان لە گەل زوربەى هەرە زۆرى هاورێیەكانتان نە كردووە ، هەر خەریكى موئامەرات و بیر كورلان و شتى تر بوینە ، زەمەنیش زۆر بە عادیلانە تەمەنتان دەبات و بویە هەر چى زۆیە گوڕانكارى بكەن لە عەقلیەت و روشتى خوتان ، لە گەڵ رێزم دووبارە بۆ هەندێ لە ئەندامان و كارگێرى بزاڤى داگیراكراوى ئاكرێ .
ئەم پەندە بخوێننوە بە سودە (عەقڵ تاجێكە لە سەرى سەرانى هەندێكتان دا نییە) .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)