• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


کەمپین بۆ لە سێدارەدانی بازرگانەکانی شەڕی تیرۆر و داعش

Wednesday, 15/10/2014, 12:00

2096 بینراوە


من وەک لوقمان حەمەڕەشید لەئەڵمانیاوە
بەئاهو حەسرەتی دایکی شەهیدەوە بەگەورەیی کچ و کوڕە گەریلاکانی کوبانیەوە بەڕۆحی هەموو شەهیدانی نیشیمانەوە بەدەنگی هەموو مرۆڤە ئازدی خوازەکانی جیهانەوە پەیامێک بەقەد خۆڕاگری کوبانی ئاڕاستەی هەموو نوسەرو ڕۆژنامەنووسان وپەرلەمانتارە بەڕێزەکان تەواوی ئازادی خوازان هەرچوار پارچەزامدارەکەی نیشیمان دەکەم .
داواکارم مامۆستایانی زانکو ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەناوەوەو دەرەوەی وڵات بێنە سەرخەت لەبەرامبەر
چەتەکانی نەوت و چەتەکانی داعش کەکۆمەڵی بازرگانی خائین و خۆفرۆش و شەهید فرۆش ونیشیمان فرۆش لەپێناوی
کەڵەکەردنی سەرمایە هاوکاری داعش دەکەن بەکڕینی 2000 ئوتۆمۆبیل بۆ چەتەکان لەبەرامبەر وەرگرتنی چەندین هەزار لیتر نەوت
باهەموومان لەپێناوی گەڕانەوەی شکۆی خوشک وبرائیزیدیەکانمان لەشەنگال لەپێناوی بەرخوردانی قارەمانانەی گەریلاکان لەکوبانی بۆڕۆحی کوبانی وشەهیدەکانمان لەپیناوی خاکی پێرۆزی کوردستان وپێشمەرگە شەهیدەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیان .
لەپێناوی ئازادی و دیموکراسی وپاراستنی مافی مرۆڤەکان کەڕۆژانە بەدەستی چەتەکانی داعش سەردەبڕێن هەموومان بەحیزبی و بێلایەنەوە بەیەکێتی وگۆڕانەوە بەپارتی وکۆمەنیستەوە بەپەکەکەو یەپەگەوە بەسۆشیالست وزەحمەت کێشەوەداوا لەدەستەڵات دارانی هەریم و لەسەرۆکایەتی هەریم وپەرلەمان وحکومەت وئەنجومەنی دادوەری داواکاری گشتی بکەین کەئەم کۆمەڵە بازرگانە خائینە خۆفرۆشە لەبەردەم دادگای گەل دا لەمەیدانەکانی شاردا لەسێدارە بدرێن بۆئەوەی ڕۆحی پێشمەرگە و گەریلا شەهیدەکانی دەستی داعش وهاوکارەکانیان ئاسودە بن بۆ ئەوەی ناو ناوبانی کوردی باشور لەبەرامبەر کوردانی ڕۆژئاوا و باکور بەهۆی کۆمەڵێ بازرگانی جەنگەوە لەکەدار نەکرێ .
باپێکەوە لەناوەوەو دەرەوەی وڵات لەسەر ئەم کەیسە بێ دەنگ نەبین بێ دەنگ نەیبن
سەرکەوتن بۆ کوبانی و پێشمەرگەو گەریلا
لوقمان حەمەڕەشد
ستافی ڕادێۆی دەنگی وڵات لەشاری شتوگارتی ئەڵماانیا
15.10.2014

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)