• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لقى 12 ى پارتى و ناوچەى هەڵەبجەى پارتى پڕە لە خائین، خۆفرۆش، جاش و بەعسى

Saturday, 10/01/2009, 12:00

2429 بینراوە


فۆتۆ: که‌یوان هه‌ورامی سەرەتا
ڕۆژنامەنووس (كەیوان هەورامى) وێنەى لافیتەیەكى لیژنەى ناوچەى هەڵەبجەى پارتیى دیكتاتۆرى بنەماڵەى بارزانى بۆ بڵاوكردووینەتەوە، كە جێگەى دەست خۆشییە بۆ كەیوانى ڕۆژنامەنووس، زۆر هۆشیارە و بەو تەمەنە كەمەى خۆى دەركى بە دەبەنگیى و دوو ڕوویى و خۆفرۆشى بەرپرسانى پارتى كردووە، ئاگادارى ڕابردووی پیس و بۆگەنەكەیانە، بۆیە هەستاوە بە وێنەگرتنى ئەو لافیتەیە.
لەناو هەڵەبجەدا دەیان كەسیتر هه‌ن، خۆیان ناوناوە ڕۆژنامەنووس, بەڵام ئێمە پێیان دەڵێن (هەواڵفرۆش)، تەنها و تەنها لە بەردەم دەرگاى ژوورى بەرپرسەكان دەبینرێن، ئەویش بە سەر شۆڕیى و زەلیلییەوە چاوەڕوانى لێدوانى بەرپرسێكى كەمتەرخەم و گەندەڵى هەڵەبجە دەكەن بۆ ئەوەى بەو هەواڵفرۆشییەیان بڕێك پارەیان دەست بكەوێت, ئەمەم بۆیە نووسى بۆ ئەوەى هەموو لایەك بزانن هەڵەبجە پڕە لە (هەواڵفرۆش) ، تەنها چەند كەسێكى تێدایە، كە بەڕاستى شایەنى ئەوەن پێیان بگوترێت ڕۆژنامەنووس.

زۆرێك لە پارتییەكانى هەڵەبجە
مێژووى زۆرێك لەوانەى، ئێستا پارتین و سەربەلقى 12 و ناوچەى هەڵەبجەن، مێژوویەكى ڕەش و تەڵخیان هه‌یه‌, ئەمانە كۆمەڵێك كەسى خۆفرۆش، جاش و نۆكەر، زەلیلى بنەماڵەى بارزانین, ئەمانە ئامادەن ژن و كچى هەڵەبجەش هەتك بكەن، ئەگەر بنەماڵەى بارزانى ئەمریان پێبكات, هەر وەك چۆن لە ناوەڕاستى نەوەدەكاندا پارتییەكان لە هەڵه‌بجە پێى هەستان، خەڵكى هەڵەبجە شایەتى خوێڕییگەرى پارتییەكانى ئەو سەردەمەن, ئەمانە لە پێناو پارەدا هەموو خیانەتێكیان كردووە، ئامادەشن هەزار خیانەتیتر بكەن, دزییە گەورەكەى لقى دوانزە بەسە بۆ ئەوەى بڵێن پارتى دزخانەى هەیە لە هەڵەبجە نەك لق, بێدەنگییان لە هەموو شتێك بەسە بۆ ئەوەى پێان بڵێین خۆفرۆش, بوونى سەدان كۆنە جاش و ئیستخبارت و بەعس لە ناو ناوچە و لقى پارتى بەسە بۆ ئەوەى بڵێن پارتى لە هەڵەبجە جاشخانە و بەعسیخانەى هەیە، نەك لق و ناوچە.
چۆن شەرم ناكەن و تەریق نابنەوە؟ بۆ لە ئێوە خراپتر بۆ میللەتى كرد و هەڵەبجە خۆفرۆش و جاش و بەعستر هه‌یه‌ ؟
كەس هەیە لە ئێوە خۆفرۆشتر بێت؟
كەس هەیە لە ئێوە بەعسیتر بێت؟
كەس هەیە لە ئێوە بێدەماختر بێت؟
كەس هەیە لە ئێوە خائینتر بێت؟
كەس هەیە لە ئێوە زیاتر خاوەنى 31ى ئاب بێت؟
كەس هەیە لە ئێوە زیاتر پارەى میللەت بدزێت؟

لافیتەكەى لیژنەى ناوچەى هەڵەبجە دەڵێت:
(هەركەسێك بیر لە خیانەت و جاشایەتى دەكاتەوە مافى نییە لەسەر خاكى پیرۆزى كوردستان بژى)
ئەمە نووسراوى سەر لافیتەیەكه‌تانه‌، واته‌ لافیته‌ی لیژنەى ناوچەى پارتى، که‌ هەڵیواسیوە لە ناو بازاڕى هەڵبجەدا.
قەل بەقاز دەڵێت ڕوو ڕەش , بەڕاستى ڕووى بەرپرسانى پارتى لە هەڵەبجە ئەوەندە ڕەش و قێزەوه‌ندە، نازانم چۆن تەعبیرى لبێبكەم، چۆن باسیان بكەم , بەڵام ئەوە من و ئەوە ئێوە، فەرموون ئه‌گه‌ر پیاوتان هەیە و بڵێت من خائین و خۆفرۆش و دز گەندەڵ نیم ؟ ئەو كاتە منیش هەموو ئەوەى، كە كردوتانە بۆتانى ئەخەمە بەرچاوى خۆتان و خێزانەكانتان و خەڵكى هەڵەبجە و تەواویى خەڵكى كوردستان!
كێتان ڕاست ئەكات، با بڵێت من ئەو سفەتانەم تێدا نیییە با وەڵامى بدەمەوە بە بەڵگەوە.... كامتان خائین و خۆفرۆش نین پیاوكوژ نین وەڵام بدەنەوه‌.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)