• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لیستی هونەرمەندە تالانچیەکان و ١٣٠٠ دۆلارەکەی ناسینی ئەنفال بەجینۆساید

Tuesday, 20/01/2015, 12:00

3631 بینراوە


دەمێکە هاوار دەکەم لەسەروی داهینانی هونەر ، ئەدەب ، شعر . رومان .... مورال و راستگۆییە لەگەل , جونکە بەهرە شتيکی سروشتیە بەلام ئەخلاق و قوربانیدان راستی کەسیتیەکە دەردەخات راستی ئەمەش هیتلەر وینەکیش بوو، سەدام جیرۆک نوس ، کەمالیەت و نازیەت و فاشیەت و بەعسیەت بەهەزاران داهەینەری هونەریان هەبوو ... یان ئیستا پیاوە جلکنەکانی دەسەلات کەم نین ئەوانەی خاوەن بەهرەی شعر و پەخشان ونوسینن بەلام ئەی ئەخلاقی سیاسی و کەرامەتی کەسیتیان لەکوێ کەوتوە 
ئەوتوێژە بەشەی ناوکۆمەلگا (ئەدیب و هونەرمەند شاعیر) مەگەر تاک و تەرایان لێ دەربچی ، جار جار بینە ناو کارو چالاکیەک یان قوربانیدانێک بەکۆمەک و هەلویستێک بنوێنن ، ئەگەرنا ئەوانیش بەشی دوەمی خۆ بەفیرعەونەکانی کۆمەلگان نمونەی ەکسانی خۆپەرست ولەرزۆکن لەبەرامبەر ئەو دەسەلاتە . ئەوەی واش دەکات وارەفتار بکەن کۆیلە و سادەبونی خەلکە کەجەپلەیان بۆ لیدەدەن وبويریان نیە رەخنەیان لێ بگرن جونکە ناودەنگیان لەناو کۆمەلگا هەیە !؟ پرسیارێک بەردەوام لەهزرم دەخولیتەوە تاکی کورد تاکەی لەزەت لەو بجوک بونەی خۆی بەرامبەر کەسی " دیار " دەبینێ ؟ ئایا پییوستمان بە لیکۆلینەوە نیە لەم بارەوە ، تابزانین ئەو گیانی کۆیلە و بیدەنگیە بەرامبەر کەسانی "سیاسی ودیاری قورمساخی" ناو کۆمەلگا چیە کەهەرجی بکات زوو تەزکیە دەکاتە وە ؟ ، تاوا ن وکارەناشیرنەکانی لەیاد دەجێت ؟ رەخنە ناخاتە سەری ؟ کەدینە شويینەک وەک ئاغا و کرمانج دەبيت مامەلەیان لەگەل بکرێ ؟ خەلک دەبیت لایک بارانیان بکات بەلام ئەوان پێیان نەنگیە وەلامی دیر و پرسیارێک بدەنەوە . ئاخر کۆیلە هەر کۆیلەیە بۆسیاسی بێت یان ئەدیب و نوسەر و شاعیرێکی دەبل مورال.
لیستێک بلاوکراوەتەوە بەناوی کۆمەلێک هونەرمەند کە پارەی خەیالیان بۆ پارجە موسیقا یەک ، گۆرانیەک ، ئاوازێک ... بۆ ٢٥ مین سالیادی هەلەبجە داناوە . ئەولیستە لیستی تاوانە ، جونکە مرۆڤ جون بۆ ئەویادە ئەوتالانیە لەبودجەی خەلک دەکات ؟ ئەی گیانی کورد پەروەری و ڕێزگرتن لەقوربانیانی کیمیاباران لەکوێ وەستاوە ؟ ئەزانم ئەو دەسەلاتە هەموو جرکەیەک تاکیکی ئەو کۆمەلگایە فیرە دزی ، درۆ ، ناپاکی ، بێکەرامەتی دەکات .... بەلام ئەی رۆلی بەشە هوشیارەکەی کۆمەلگا لەکوێ وەستاوە ، کەنەک تەسلیم بەو قەدەرە بێت بەلکو بەرەنگاریشی بکات ؟ سەیر بکەن ئەو دەسەلاتە تالانجی و مافیایە بەو پارە خەیالیە لەبەردەستیتی ، بەوهەموو مافە یاسایی و کارمەندە ساختەجیەی هەیەتی ، تائیستا لەیەک ولات بۆ مەسەلەی ناسینی ئەنفال سەرکەوتنی بەدەست نەهیناوە ؟ بەلام ئیمە لەسوید لەگەل پۆلێ هاوڕێ لەسەر گیرفانە هەژارەکانمان ، وەک یەکەم ئەزمون خۆمان لەقەرەی گەورەترین دۆسیەی گەلەکەمان دا ، دوای نزیک بە ٧ سال توانیمان بۆیەکەم جار لەپەرلەمانی سوید ئەنفال بەجینۆساید بناسرێ ، کەجی ئەو دەسەلاتە بەهۆی ئەوەی بوارمان پێ نەدا شەونخونی ئیمە بیکاتە هی خۆی ، شەرمەزارمان کرد کەتا نەگەیشتینە سەرکەوتن لەگەل پەرلەمانتارە سویدیە دۆستەکان ، ئەوان دژایەتی ، بایکۆت ، ئابلۆقەیان خستبوە سەرمان ، کەوتنە هۆنینەوەی ئەوەی کەئەوە نەناسینراوە لەکاتیکدا هیج پیاویكی ئەو دەسەلاتە ئەلف و بیێ ئەوناسینەی سوید و یاساکانی نازانێ ؟ .
بەلێ لە ٢٥ سالیادی ئەوتاوانە زیاتر لە ٥ ملیۆن دۆلاری خەلکیان دزی ، هەریەکەی بەشیوەیەک بەشدارە لەودزیە ، لەکاتیکدا تەنیا شتەکی ریکلامی بی بەروبوم بوو کەدلنیام دەیان لیستی تر ماوە بۆ ئەو یادانە کەلەمیژودا هەموی تۆمار دەکڕێ . بەلام ئیمە کۆی ئەو پرۆسەیە کە لەئۆکتۆبەری ٢٠٠٦ بۆ نۆڤەمبەری ٢٠١٢ خەریکی بوین ٤ سیمنار وکۆنفرانس ، بەهەزاران کاتژمێر لەتەمەنی ئەورپا ، لەخۆپیشاندان ، دیدار ، پەیوەندی تەلەفۆنی ، فرۆکە هەلسان ، پرۆتیست ..... کۆی ئەو کارو جالاکیانە ١٣٠٠ دۆلار خەرجی ناسینەکە بوو ، هەموو ئەوانی تر لەگیرفانە بەتالەکانی خۆمان دامان دەنا یان ئەوەتا سالیادی ئەنفال دەکرایەوە کە ئەمەزۆر جیایە لەجاو پرۆسەی هەولدان بۆ ناسین .کەجی ئەو دەسەلاتە وەفدێکی پەرلەمانیان هاتە سوید جگە لەخەرجیەکی خەیالی لەئوتیل ، پارەی بلیتی فرۆکە ، نانخواردن حەسەنە سوری پارتی ٢ دەفتەر دۆلاری بۆخۆی دزیبوو ، پەرلەمانتارێکی جاوجنۆکی گۆرانیش کەهیج لەیاساکەی سوید بۆناسناندنەکە نازانێ لەکەنالە دژەکەی ئەو ناسینە (NRT) گوتبوی نەخیر نەناسیراوە .
لە تەک هەموو ئەمانە لە ٢٠٠٠ تا ٢٠١١ لەجاک بەگشتی و سوید بەتایبەتی سەدان کارو چالاکی گەورە و بجوکمان لەگەل دەیان هاورێ ساز کردوە بەلام یەک دینارمان لەو دەسەلاتەو ریکخراوە سویدیەکان وەرنەگرتوە کەدەتوانم بلیم تاکە کۆمیتەش بوو کۆمەکی لەجاک گشتیش نەک وەرنەدەگرت بەپیجەوانەوە جاریک ٥٠٠ دۆلاریشمان پیدان بۆیە ئەو هونەرمەندانەی دەپارێنەوە کەبێ پارە کارمان پێناکرێ بۆیە بەشداربوینە لەو دزیە ئەوا خۆیان کەسانی بی ئیرادە ولاواز بونە ، هەر بببینن جەند هونەرمەند و ئەدیب و نوسەری بوير دەبینی راشکاوانە ئازاری ئەو خەلکە لەدەست جوت حزب و بنەمالە باس بکات ، هونەرەکەی لەخزمەت دژایەتی ناپاکی نەتەوەیی ، پێشیلی مافی مرۆڤ دابنێ ، بیگومان پەنجەکانی دەستن گەرنا هەمویان دەپارێنەوە
رەخنەی کۆتایشم لەخەلکی هەلەبجە و گەرمیانە لەسەر یەک وشە بەسوکایەتی لەسەر شارەکەیان چەندین جار بینیومە کەمپینیان کردوە بەلام ئەو هەموو جەلادەی باوک و براکانیان ئازاد کرا ، ئەو هەموو تالانیە بەناوی ئەوانەوە دەکرێ کەجی خەمسارادنە سەیری دەکەن !؟
چەند بابەتێک لەم بارەوە:




----------------------------------------------------------------


وينەی یەکەم له به يحى كاك Ahmad Hama وەرگیراوە
وینەی دووەم لەپەیجی کاک نەورۆل نەورۆل وەرگیراوە


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)