• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گەڕانەوە بۆ خوێندنەوەی رابردوو

Friday, 23/01/2015, 12:00

2120 بینراوە


لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١وەهەندێک ووشەی قەڵەوقەڵەوکەوتنەسەرزاری خەڵک وزۆرکەس وکۆلکەکادرەکان وەک توتی فێری چەندووشەیەک کران بەبێ ئەوەی بزانن ماناکەی چییەلەدانیشتن وکۆڕوکۆبوونەوەداباس دەکران وبەکاردەبران یەکێک لەئەو ووشانەش (سۆسیال دیموکرات) بوو کە هەموولایەنەکان بەکاری دێنن ودەڵێن ئێمەبەبەرنامەی سۆسیال دیموکرات کارەکانمان بەڕێ دەکەین زۆرجاریش کادروپێشمەرگەبەتۆمەتی لادان لەئەوبەرنامەیەسزادراون بەڵام لەهەمان کاتیشدازۆردورەلەڕاستییەوە چونکەئەوبەرنامەیەتاڕادەیەک یەکسانی خوازەبیرێکی ڕۆژئاوایەوبیروبەرنامەوباوەڕی تاکەکانی خۆی بەئاقارێکی تردادەبات کەپێچەوانەی ئەمەیەلەکوردستان تەنهاناوی هەیەوکەس کاری پێناکات ... خۆئەگەربێینەسەر ڕاستییەکەشی نەخوێندەوارێکی ناشارەزای وەک من ئەگەر بمەوێت لەئەوبارەوەبدوێم ڕەنگەلەهەڵەزیاترهیچ نەپێکم چونکەنەنوسەرونەشارەزایەکی باشم ونەکاردیشم بەڵام ئەوەی کەلێی بزانم ولەدورەوەلەبارەی سۆسیال دیموکراتەوە چەندلاپەڕەیەکم خوێندبێتەوە ...... لەبەرنامەورێچکەی سۆسیال دیموکراتدا بەرەوپێش چوون هەیەنەک گەڕانەوەبۆدواوە بەمەش زۆرحیزبی سۆسیال دیموکرات کەدروشم وهاواری بۆسەروەریی یاسایەومافی تاکەکانە کەچی زۆربەی کێشەکۆمەڵایەتییەکان لەبری دادگالەدیوەخانەکانداچارەسەردەکرێت هەمووشمان دەزانین هەرکەس بێ پشت وپەنابووچیی بەسەردێت لەدیوەخاندا..... یەکێکی ترلەتێبینییەکانی من بۆسۆسیال دیموکرات ئەوەیەلەحیزبی سۆسیال دیموکراتداکەس لەکەسی ترزیاترخاوەنی ئەوحیزبەنییە ویەکێک خاوەن ماڵ ویەکێک کرێچی نییە کەچی لێرەلەسەرباڵ باڵێن وبیروڕای جیاوان دەرکردن ونان بڕین هەیەوحیزبەسۆسیال دیموکراتەکان قۆرغ کاری پێوەدیارەنەک بۆناوچەیەک یان عەشیرەتێک بەڵکوبۆخانەوادەیەکی دیاریکراو ئەمانەوزۆرباسی تر ..... هەروەهالەیاسای سۆسیال پیرۆزکردنی کەسەکان وپیاهەڵدان وماستاوکردن بوونی نییەکەچی لێرەبەخۆشیانەوەناوەستێت کوڕونەوەکانیشایان پیرۆن وبەتاقەت وئارەزووکاروئەرکەکان بەڕێوەدەبرێت وجیاوازیی لەنێوان کوڕی هەندێک بەرپرس و (عودەی سەدام حسێن) دانییە ..... بەکورتی خەریکەبەناوی پەیڕەوەی سۆسیال دیموکراتەوەیاسای بەڕێوەبردن وکارگێڕیش بەرەودیکتاتۆرییەت دەبرێت چونکەشوێنەباڵاوگرنگەکان پڕکراون لەکوڕی کەسایەتی وخاوەن دیوەخانەکانی بەرهەمی سۆسیال دیموکرات وخەڵکەهەژارەکەش کۆڵی خۆی هەربەلەکۆڵ ناوە ..
تێبینی /ئەم باسەزۆرترهەڵدەگرێت بەڵام هەستم کردووەخوێنەرتاقەتی بابەتی زۆری نییە بۆیەکۆتایم هێنا

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)