• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


داعش دروستکراوی قەتەرە و بە یارمەتی تورکیا و پارتیی هاتوونەتە کوردستان

Tuesday, 01/07/2014, 12:00

3948 بینراوە


تێبینی: ئەم  راپۆرتە هەوالەی خوارەوە بخوێنەرەوە کە کوردستانپۆست وەک یەکەم راگەیاندن بە بەڵگەوە ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە قەتەر و تورکیا و پارتیی یارمەتی داعشیان دا.
------------------------
٩/ ٦/ ٢٠١٤ چەکدارانی داعش چوونە ناو شاری موسڵەوە، بەبێ بەرەنگاربوونەوە، کۆنتڕۆڵی ئەو شارەیان کرد، لە چەند کاتژمێرێکی کورتدا هەرچی دامودەزگا و سەربازگە و پۆلیسخانەکانیان لە کارمەند و سەرباز و پۆلیس پاک کردەوە، ئەوەی فریای خۆی کەوت رایکرد و چەک و تەقەمەنی و پارە و هەموو شتێکی دیکەی بە دوای خۆیدا جێ هێشت. ئەم رووداوە لەو پڕەدا کۆمەڵێک پرسیاری بە دوای خۆیدا هێنا، وەک چۆن داعش گەیشتە  ئەم شارە؟ چۆن و لە کوێوە هات، کێ یارمەتی دا، کێ لە پشتییەوە بوو؟ هەموو ئەمانە بوونە جێگای پرسیاری هەموو کەسێک، هەرچەندە چاودێرانی سیاسیی، شارەزا و دنیادیدە و کەسانی وشیار دەیانتوانی وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەنەوە، کە کێ لە پشت ئەم هێرش و یارمەتییدانەوە بوون. بەڵام قسەکردن شتێکە و پیشاندانی بەڵگەش شتێکی دیکەیە، کە گومانەکان ناهێڵێت دەیانڕەوێنێتەوە.
لەو نامەیەی خوارەوەدا، کە ماوەی چەند هەفتەیەکە دەست کوردستانپۆست کەوتووە و لە هەمانکاتدا لە چەند سەرچاوەیەکی دیکەوە بەدواداچوونمان بۆی کرد، ئەوە دەسەلەمێنێت داعش دروستکراوی وڵاتی قەتەرە، لەلایەن تورکیا و پارتی دیموکرات یارمەتی دروان، هاتنیان بۆ موسڵ و داگیرکردنی ئەو شارە، بۆ پارتیی و تورکیا و چەند دەوڵەتێکی ناوچەکە شاراوە نەبووە، پلانی بۆ دانراوە، ئەو نامەیەی خوارەوە لە رێگای رێکخراوێکی چەپی تونسی و لە رێگای دۆستێکی کوردستانپۆستەوە پێمان گەیشتووە، هەرچەندە لە چەند پەیجێکی عەرەبی فەیسبوکیشدا بڵاویان کرداوەتەوە، بەڵام سەرچاوەکە وای خواست کوردستانپۆستیش ئەمە بە کوردی بڵاوبکاتەوە و هاوڵاتیانی کوردی لێ ئاگاداربکرێتەوە.

کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە و نامەی قونسوڵخانەی قەتەر بە عەرەبی بخوێنەرەوە


لەم  نامەیەی سەرەوەدا کە جێگری قونسوڵی قەتەر لە تەرابلسی پایتەختی لیبیا، بۆ وەزارەتی دەرەوەی ناردووە، نووسراوە، کە ١٨٠٠ چەکدار لە هاوڵاتیانی مەغرب و سەروی ئەفریقان، لە سەربازگەی (زنتان، بەنی غازی، زاویە و میسراتە) مەشقی سەربازییان لەسەر چەکی قورس پێکراوە و بۆ شەڕ ئامادەکراون. نامەکە دەڵێت: وا پێشنیار دەکەین، کە بە سێ جار لە بەندەرەکانی لیبیا و لە رێگای تورکیاوە، بە ناو خاکی کوردستاندا رەوانەی عێراق بکرێن.
هەڵبەت نامەکە، نامەیەکی فەرمیی دەوڵەتی قەتەرە، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە، کە حکومەتی تورکیا و دەسەڵاتی پارتیی هەموویان ئاگاداری ئەم پلانە و داگیرکردنی موسڵ بوون، بە هەموویان یارمەتیی ئەو چەکدارانەی داعشیان داوە، شایانی باسە عومەر سەبعاوی، کە بە فەرمی بەرپرسی وڵاتی سعودییەیە، لەسەر دۆسییەی عێراق و لەلایەن بەرپرسی دەزگای موخابەراتی سعودییەوە دانراوە، پۆستەکەی لە سعودییە هەروەک سلێمانی قاسمی ئێرانییە، ئەویش ئەو پشتڕاست دەکاتەو، کە رێکخراوی داعش لە ١٠٠% دروستکراوی دەوڵەتی قەتەرە، پەیوەندیی بە سعودییەوە نییە. (کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە)



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 4/5)