• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆجەماعەتەکەی گەلحەی ئەنسار

Monday, 13/10/2014, 12:00

1642 بینراوە




ھەزارجاری تـر خۆتان بکەن بە نوێنەری خـــوا لەسەر زەوی ئەوا ھەرگیز ئەو فیردۆسە نابینن کە خـوا بەڵینی بە موسوڵمانان داوە !! خـوا نایەوێت بەناوی ئەوە وە لەسەر زەوی کەس بکوژن و ژیان پڕبکەن لە خوێـن .
ھەزار سەری تر لەجەستە بکەنەوە , ھەزار مناڵی تر بێ باوک بکەن و ھەزار ژنی تر بکەنە بێوە ژن و بیان خەنە جەستەی کۆمەڵگاوە , ھەزاران جاری تر بە دەم " الله اكـبـر " ەوە قەمە ژەنگاوییەکانتان لە گەردنی مرۆڤ ڕاموسن , ھەزارن کچانی پاکیزەی ترى نیشتمانی من بکەنە کەنیزە و لەمەزادی بێ ئەقڵی خۆتاندا ھەرزان فرۆشیان بکەن , ئەوا لەوە دڵنیابن ئەو حـــــۆریانەی کە زەویتان بـۆ پــڕکردن لە تاوان ھەرگیز لە دوریشەوە نایان بینین , ھەرگیز بۆنیان ناکەن , ھەرگیز برسێتیان بە دەست لێ دانیان تێرناکەن ؟! چونکە بڕواناکەم خــــوا ئەوەنە بێ ڕەحم بێت لە فیردەوسدا جێگەی ئــێوە بکاتەوە و یەکی ٧٠ حــــۆریتان پێ ببەخشێت !!




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)