• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تورکیا داعشی دروستکرد ئێرانیش هێنانی بۆ کوردستان

Friday, 26/09/2014, 12:00

1972 بینراوە


کورد لە باشور و ڕۆژئاوا ئیسڕائیل و جولەکە نیین، کەچی داعش هاتووە یەخەی ئێمەی گرتووە. ئەوە بە تەنها بەسە بۆ ئەوەی لەوە بگەین کە داعش دەستکردی دوژمنانی کوردە. زۆر نوسراوە و وتراوە لەسەر پەیوەندی داعش بە تورکیا و ڕۆلی تورکیاو ئیران لەسەر ئەزمەی ئێستای عیراق و کوردستان. ئەم ووتارەش هەندێ لێکدانەوەو روونکردنەوەی نوێ دەخاتەروو سەبارەت بە کێشەکانی ئێستای کوردستان و ڕۆلی تورکیا و ئێران لەم قەیرانەدا.

تورکیا دۆراوی بەرەی سوریا و عیراق
شکستی یەکەمی تورکیا بریتیە لەوەی کە تورکیا نەیتوانی پەیوەندیەکی پتەو ستراتیجی لەگەل حکومەتی شیعە مەزهەبی عیراق دامەزرێنێت. سەرەرای هەولی زۆری تورکیا بۆ دروستکردنی ئەم پەیوەندیە و ئامادەبوونی بۆ دژایەتیکردنی هەموو داخوازیەکی کورد وەك خالی هاوبەشی نێوان حکومەتی عیراق و تورکیا ئەم پەیوەندییە دروست نەبوو. شیعەکانی حکومەتی عیراق پەیوەندیان لەگەڵ ئێران لەسەروو هەموو پەیوەندیەکی تر دانا.
چاوەروانی تورکیاش کە حکومەتی سوریا بەو خێرایەی وڵاتانی لیبیا و میسر و یەمەن و ئەوانی تر بروخێت هەڵە بوو. ئەمرۆ دوای زیاتر لە سێ ساڵ حکومەتی بەشار ئەسەد نەروخاوە ،کێشەی سوریا بۆتە کێشەی نێودەولەتی ئالۆز و تورکیا کەمترین کاریگەری لەسەر ڕووخان و مانەوەی حکومەتی بەشار ئەسەد هەیە. ئەمەش شکستی دوومەی تورکیا بوو.
پەرچەکرداری تورکیا بەرامبەر شکستی لە پەیوەندی دروستکردن بە عیراق ڕووکردنە کورد بوو. ئەمەش نموونەیەکی کلاسیکی و سادەگی بەریوەبردنی ناکۆکیەکانە (Conflict Management). بەدەربرینێکی تر، کاتێك دەولەتی A کێشەی هەیە لەگەل دەولەتی B ئەوا هەریەك لەم دەولەتانە هەول دەدات سوود لە خالی لاوازی بەرامبەرەکەی ببینێت. بۆ نموونە، ئێران لە هەفتاکان و ئەمریکا لە ٢٠٠٣ پەیرەویان لەم بیرۆکەیە کرد، روویان کردە کورد بۆ یارمەتیدان لە دژایەتی عیراق. تێکەلبوونی هەرێمی کوردستانیش، بە تایبەتی پارتی، لە گەل تورکیا دەکرێت لە چوارچیوەی ئەم هاوکێشەی سادەیی بەرێوەبردنی ناکۆکیەکان لێكبدرێتەوە.
ئەوەی هانی کورد (پارتی) دا بچێتە ناو پەیوەندی لەگەل تورکیا دوو خاڵ بوو. یەکەم، بێمتمانەیی کورد بە حکومەتی عیراق. ئەم خالە روونکردنەوەی ناوێت، هەموولایەك لەوە تێدەگەن بۆچی کورد بێمتمانەیە بەرامبەر بە عیراق. دووەم. پارتی ویستی لە ڕێگەی ئەم پەیویەندیە، ببێتە هێز و دەسەڵاتی یەکەمی بێ منافس لە کوردستان بە پشتیوانی تورکیا.
دەرئەنجام پەیوەندی نێوان پارتی و تورکیا بە ئاستێك گەیشت، ئەوەندەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئەنکەرەی دەکرد نیو هێندە سەردانی بەغدای نەدەکرد؛ وتارەکانی ئۆردگان کە بۆ دانیشتوانی تورکیا لە شاشەکانی تەلەفزێۆن پێشکەش دەکرا ڕاستەوخۆ و بە زیندوویی دەخرانە سەر زمانی کوردی و پێشەکەش بە دانیشتوانی هەرێمی کوردستانیش دەکرا، وەك ئەوەی کوردستان هەرێمێك بێت لە تورکیا نەك عیراق. لە کوتاییدا تورکیا توانی پەیوەندی نێوان ‌هەرێمی کوردستان و بەغدا تێكبدات وکورد لە بەرژەوەندی خۆی بەکار بێنێت. هەمان ئەو کارەی شای ئێران لە هەفتاکان بە مەلا مستەفای کرد.

پەیوەندی تورکیا بە سوونەو بەعسیەکان
تورکیا لەبەرامبەر شکستەکانی لە عیراق و سوریا هەر بە پەیوەندیکردن بە کورد نەوەستا. ئەو بەردەوام بوو لە پەیوەندی و پشتیوانی سوونە و بەعسیەکانی عیراق. هاوشێوەی هەرێمی کوردستان، تورکیا ویستی سوود لەو ڕێکخراوە ئیسلامیە سوونانەی کە لە ئەستەمبۆل و شاری تری تورکیا کۆبوونەوەیان بۆ ڕێكدەخرا سوود وەرگرێت بۆ دەستکەوتی زیاتر لە عیراق و پاشەکشەکردن بە دەسەڵاتی تەواوی ئێران بەسەر حکومەتی شیعە مەزهەبی عیراق.
سەرئەنجام بەشێك لەو هێزە سوونە مەزەهەبانە کە ئێستا پێیان دەلێن داعش لە گەڵ کۆنە بەعسیەکان بە ئاگایی و هاندانی تورکیا ڕوویان کردە عیراق.

هەلوێستە سەرەتایەکان بەرامبەر هاتنی داعش بۆ عیراق
تورکیا لە ڕێگای کەنالە غەیرە دبلوماسیەکان، بۆ نموونە لە ڕیگای میدیا، بە ئاشکرا وایان لە پارتی گەیاند کە داعش هێزێکی سوونییە و کێشەی لە گەل کورد نییە. ئەوان بەرو بەغدا دەرۆن بۆ ڕوخانی حکومەتی مالکی. دوور نییە لە ڕێگەی کەنالە ڕەسمیەکانیش هەمان شتیان بە پارتی گەیاند بێت، بەلام ئێمە نازانین. ئەمەش یەکێك لەو هۆیانە بوو کە دواتر بووە هۆی کارەساتی شەنگال. پارتی لە ژێر وەهمی ئەوەی داعش شەری کورد ناکات، هیچ ئامادەگیەکی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی داعش نەکرد.
هەلوێستی ئەمەریکاش بەرامبەر هاتنی داعش بۆ عیراق لە سەرەتادا پاسیڤ بوو. ئەمریکا دەیویست داعش وەك کارتێکی گوشار دژی مالکی و حکومەتەکەی بەکاربێنێت بۆ بەشداری سوونەکان لە دەسەڵات. لە جێی خۆیەتی ئەوە بلێم کە لە کۆتایدا ئەمریکا لە پێکانی ئامانجەکانی سەرکەوتو بوو. داعش کورسی بە مالکی چۆلکرد و سوونەش بەفرەوانی بەشداری حکومەتی ئێستای عیراقن.
بەشێك لە وولاتانی عەرەبی سوونە مەزهەب پێشوازیان لە ‌جولەی داعش بەرەو عیراق کرد و داعشیان بە هێزێکی شۆرشڤان ناساند.
‌هێزە چەکدارەکانی عیراقی سنووری سوریاش تێگەیندرابوون کە داعش هێزێکی سوونییە هاتووە بۆ دیفاعکردن لە سوونەکان، هەر بۆیە ئەوانیش بەبێ شەرخۆیاندا بەدەستەوە.
هەموو ئەمانە وایکرد لە ماوەیەکی زۆر کەمدا داعش بتوانێ شاری موسڵ و چەندین شارۆچکەی تریش بە سانایی بگرێت.

ئێران و داعش
ئێران دەرکی بە مەترسی داعش کرد لە سەر ڕوخانی حکومەتی شیعە مەزهەبی عیراق، لێرەشەوە لەسەر بەرژەوەندی خۆی ، هەر بۆیە زوو کەوتەخۆ بۆ بەرنگاربوونەوەی.
یەکێتی کەوتە شەری داعش لە چەندین ناوچەی دەوروبەری کەرکوك. پارتییەکان دەیان ووت شەری یەکێتی لەگەل داعش بۆ ڕازیکردنی ئێرانە و یەکێتیش دەیوت ئێمە دژی هێزی کۆنەپەرستی داعشین. ئەمە ڕوونە کە پشتیوانی ئیران هانی یەکێتیەکانیدا شەری داعش بەگەرموگوریەکی زۆرەوە بکەن. بەلام هۆی شەری یەکیتی لەگەل داعش هەرچی بێت، بە پێچەوانەی پارتی دەرکەوت یەکێتیەکان کارێکی باش و دروستیانکرد کە شەری داعشیانکرد.
دواجار، داعش ئاراستەی شەرکەی بە تەواوی لە بەغداوە گۆڕی بەرەو کوردستان. ئەم ئاراستە گۆڕینەش دوو پالنەری ڕوونی هەبوو.
یەکەم، چونکی ئێران براوەی یەکەم بوو لە گۆرانی ئاراستەی شەر لە بەغداوە بۆ کوردستان، کەمترین گومان هەیە لەوەی کە ئێران لە ڕێگەی پەیوەندیەکانی لەگەل گروپی جیا جیای ئیسلامی تیررۆسیستی کاریگەری هەبوو لەسەر گۆرینی ئاراستەی داعش بەرەو کوردستان.
دووەم، سەرکەوتنە ساناکانی داعش بەسەر پارتی لە ناوچەی شەنگاڵ و دووروبەری شاری موسڵ هانی داعشیدا رووبکەنە کوردستان. داعشیەکان سەداو غەنیمەیەکی زۆریان لە شەنگال و دەوروبەری دەستکەوت بەکەمترین زەرەر، ئەمەش زیاتر هانیدان کە ئاراستەی شەرکەیان بەرەو کوردستان وەرگێرن و چاویان لە دەستکەوتی زۆرتر بێت.
سەبارەت بە شکستی پارتیش لە شەنگال تا ئەم داوایەش شرۆڤەکارانی پارتی لەبری دانپێدان بە شکستی سیاسەتەکانی پارتی و ئەو کلاوەی تورکیا بۆی دوورین، هەروەها هاندان پارتی بۆ وازهێنان لە وابەستیی تورکیا، دەیان ویست لە خەلکی کوردستان بگەێنن کەوا یەکێتی و ئێران خیانەتیان لە پارتی کردەو لە رێگەی ٣١ی ئابێکی تر هەرەشەی تۆلە سەندنەوەیان لە یەکێتی دەکرد.
هەموو ئەوانەی باسمکردن وەك فلیمێکی سینەمایی بەبەرچاوی هەموان تێپەری. لە ئێستاشدا ئەمەریکا و هاوپەیمانانی کەوتۆنەتە خۆ بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ کێشەمکێشەکانی ناو عیراق دابنێن.
لە پەیوەند بە پلانی ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ لێدانی داعش پێویستە ئێمەی کورد ووشیار بین، پێشمەرگە بە کوشت نەدەین بۆ ئەوەی سوونەکانە بێنینەوە موسڵ، دیالەو سەلاحەدین، دەبێت خۆیان ئەو کارە بکەن. پێشمەرگە بە تەنها بەرپرسە لە سنووری کوردستانەو هیچیتر. لەگەل رزگارکردنی خاکی داگیرکراوی کوردستان شەری پێشەمەرگە لەگەل داعش کۆتایی دێت.

دەرئەنجام
ئێمەی کورد دەبێت لەوە بگەین کە تورکیا لە ئەنجامی شکستی لە پەیوەندی لەگەل عیراق پەنایی بۆ پەیوەندی لەگەل کورد هێناوە. کورد دەتوانێ سوود لە شکستی تورکیا لە عیراق و سوریا ببینیت، بەلام هەلەکە لەو کاتە دەستی پێکرد کە پارتی بۆ بالادەست بوونی لە کوردستان بەکەمترین بیرکردنەوە کەوتە دوای تورکیا. خێری نزیکبوونەوەی پارتی لە تورکیا هێندە زۆر بوو و زۆرە بۆیان نەیان توانی یان نەیان ویست بیر لە هیچ ئەگەرێکی جیاواز و نەخوازراو بکەنەوە، ئەمەش یەکێکە لەو هۆیانەی کوردستانی بە ئەمرۆ گەیاند.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)