• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


فانتۆمەکانی داعش لەبەر دەرگای ماڵەکانتانە خەڵکینە!

Thursday, 25/09/2014, 12:00

2175 بینراوە


نەگبەتی کورد لەوەدایە کە پیاوێکی نەخوێندەوار ڕابەریی دەکات! لەوەیش خراپتر ئەوەیە کە ئۆپۆزیسۆنێک لەسەر بنەماکانی توورەبوونی خەڵک توانی دەسەڵات لە پەرلەماندا وەرگرێ ببێتە هێزی دووەمە، هیتلەر بەهەمان شێوە لەسەربنەماکنی دەردی ڕۆژانەی خەڵکی ئەڵمان، لەسەر تورەبوونی خەڵکی ئەڵمان توانی پیاوە سیخورەکانی بە سەدان کەس بخاتە ناو خەڵکی سادەیی ئەڵمانەوە لەیەوە ئەو هەموو باس‌و خواست‌و دەردەسەریی خەڵکی ئەڵمانیان هێنایەوە بە شیوەی راپۆرت بۆ هیتلەرە، هەر لەسەر بنەماکانی ژان و تورەبوونی خەڵک هیتلەر قسەی بۆ خەڵک دەکرد تا توانی دەسەڵاتی ئەڵمان وەرگرێت، بەڵام هیتلەر ئامانجی هەبوو ئەوەیش بوو لە سەردەمی هیتلەردا ئەڵمانیا توانیی گەورەترین پێشکەوتنی پیشەسازی چەک دروستبکات و بەرهەمی بهێنێت، تا ستالین بڵێت: ئەگەر کارگەکانی چەک و تۆپەکانمان لەکاتی خۆیدا بەرهەم نەهاتایە ئەوا گەلی رووس لە ژێر ڕەحمەتی نازێکان ڕزگاریان نەدەبوو. ئۆپۆزیسوینی ئێمە تەنها مەبەستی چوونە ناو دەسەڵات بوو هیچی تر، دەردی ئەو دەردی تۆڵەکردنەوە بوو وەک لە ئاوادانکردنەوە. ئەوان کۆمەڵێک خەڵک بوون ویستان تۆڵە لە مامیان بکەنەوە، بەهەمان شێوە لە شەستوچواریشدا ویستی مامیان تۆڵەسەندنەوەبوو لە ئامۆزا نەخوێندەوارەکەیان وەک لەوەی گرتنی دەسەڵات بێت بە شێوەیەکی تەندروست، هەرچی حیزب‌و پارت و رێکخراو هەیە لە کوردستاندا لە سەربنەمانکانی بوغزو توڵەسەندنەوە بەرامبەر بەیەک دروست بووە نەک بەرامبەر بە دووژمنانی هەربۆیە ئەم نیشتیمانە لانکەی حیزبە بوغزاوێکانە کە بەدرێژایی مێژوو نەیانتوانییوە بستێک لە خاکی ئەم نیشتیمانە بەمانی ووشە ڕزگارکەن.

ئەنفال، فەتوا لەگەڵ جیهاد هەر لە بنەرەتدا پرۆسەیەک بوون لە ژیانی ڕۆژانەی عرب، عرب بەدرێژایی تەمەنی هەر خەریکی داگیرکردنو تاڵانکردنی سەروەتو سامانی خەڵکی بوون، عرب توانی لەو تووندوتیژییەی کە هەیەتی ٢٢ وڵات دروستبکات، ئەوەندە گرانیش نییە ئێستاکەیش دەوڵەتێکی تر لە سەرخاکی کوردستان دروست بکات، بەڵام کورد تەنانەت نەیتوانی هەرێمێک بە ئارامی بۆخۆی دروستبکات، تۆ دەبێت لەوە بگەیت کە سەرکردە چ ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پرۆسەی بەرێوبردنی گەل‌و شۆرشدا، ئێمە پاش ئەو هەموو سەرگەردانی‌و ئەنفال‌و کوشتنو سەربرین‌و ئاوارەییە پرسیارێکمان لە لە سەرکردەکان نەکرد پێیان بڵێن: تاکەی ئەم ماڵوێرانییەوە، ئیتر بەس نییە بێ وڵاتی‌، ئیتر بەس نییە درۆ، ئیتر بەس نییە ناپاکی.
کورد چواردەوری بە دووژمن تەنراوە بەڵام یەکێک لە هەر دووژمنە سەرسەختەکانی کردووە بە دۆستی خۆیی، سەرەوتوو سامانی خستۆتە دەغیلەی بانکەکانی دووژمنەوە، خۆیی خستۆتە ژێر ڕەحمەتی دووژمنە سەرسەختەکەیەوە کە تورکیایە، تۆ دەتوانیت لە دووژمنەکەت خۆشبیت بەڵام نابیت بیکەیت بە دۆستی خۆت ئەگینا سەرگەردانت دەکات، نەگبەتی کورد ئەوەیە تەنانەت ئەو نان‌و ماستەی دەیخۆن بەرهەمین دووژمنە نەک خۆماڵی، هەر کەسێک پیاوەتی لەگەڵ پیاو خراپدا بکات دووجار زەرەر دەکات یەکەمجار ئەوەیە کە پارەکەی دەفەوتێ، دووەمجاریش هیچ سوپاسگوزارێک ناکرێت، ئەوە پارتی بوو کە تورکیا کرد بە قەردەشی ئێمە. ڕۆژێک دهێت تورکیا لەسەر سەروەتوسامانی و نەوتی کوردستان دەست بکات بە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی، تۆ دەبێت لەوە بگەیت ئەگەر لە ناوچەکەدا ئیسرائیل خاوەنی ئەتۆمی خۆی بێت، ئێران لە تەواووبووندایە ئەوا دەبێت تورکیایش بۆ بەلانسی ناوچەکە ئەویش هەیبێت، هەر بۆیە تورکیا ئێستاکە ئەو هەل‌و پارەیی نەوتەی باشوری لەبەردەستدایە بۆ خۆئامادەکردنی ئەم پڕۆژەیە.

داعشێک بتوانێت لە ماوەی دوومانگدا دەوڵەتێکی اسلامی خولەفایی دامەزرێنێت، داعشێت بتوانێت لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا خاکت داگریبکات و خەڵکەکەت ئاوارەو سەرگەردان بکات، داعشێک بتوانێت کچەکانت لەبازارەکانی سەردەمی جەهل‌و کۆلەیتیدا بخاتە مەزادەوە، بێگومانبە کە دەتوانێت سەریشت پانکاتەوە، بەڵام ئەم حیزبانە ئەوا بیستووسێ ساڵە نەتوانن یەک گەز لە خاکی نیشتیمان ڕزگارکەن، نەتوانن فیشەکێک بنێنن بە دووژمنەوە بەڵام ئازان بۆخۆیان. داعشێک بتوانێت بە ناوی جیهادەوە بە هەزارەها گەنج لە ئەوروپا‌و ئەمەریکاو وڵاتە اسلامێکانەوە کۆکاتەوە بیانرێت بۆ بەرەکانی جەنگ خۆیان بدەن بە کوشت ، کەچی کورد نەتوانێت هەزار کەس لەو سێ هەزارە فیداییەی بەرزانی بنرێت بۆ بەرەکانی جەنگ،
گەنجانی ئێمە ئێستاکەیشی بخەیتەسەر خەون بە ئەوروپاوە دەبینن بەسایەی سەریی ئەم حیزب‌و سەرکردانەوە ئێستاکەیش گەنجان وڵات چۆڵدەکەن هەواری کۆچیان هەڵداوە، بە پیچەوانەی گەنجانی داعشەوە کە لە ئەوروپاو ئەمەریکاوە دەگەرێنەوە بۆ قسابخانەکەی داعش و خۆیان دەدەن بە کوشت، ئەمە سەرگەردانی ماڵی کوردە!

١١/سپتێمبەری 2001 ئەو کارەساتە گەورەیەی بوو کە بەرسەر خەڵکی ئەمەریکادا هات، ڕۆژی دوایی یانزەی سپتێمبەر ئەوەی زیاد لە خۆیی لە بازارەکانی ئەمەریکادا فرۆشرا بە پلەیی یەکەم ئاڵای ئەمەریکاو دوایش چەک بوو، ئەمەریکێکان ئەوان پێش ئەوەی دەسەڵات پێیان بڵێت خۆیان ئەو هەستەیان لا دروست بوو کە ئیتر وڵات لەبەردەم مەترسیدایە ئێستاکە کاتی ڕواێژکردن نییە بەڵکو کاتی بەرگریکردنە لە ژیانی خەڵکی ئەمەریکا، ئەم شەڕانەیش کە دەکرێت هەر لە پێناویی ژیانێکی ئاسودە‌و خۆشترە بۆ ئەمەریکێکان نەک بۆ دەسەڵات. خەڵکانی ئەمەریکاو، ئەوروپا تەنها مانگانە باج ئەدەن بە دەوڵەت هەزاروو یەک منەت دەکەن بە سەر دەسەڵات‌و حوکمەتو پەرلەماندا ڕۆژی سەدان جار دەیانەن بە چاویاندا کە ئێمە باج ئەدەن وڵات بە ئێمەوە دەبرێت بە ڕێوە ئەوە ئێمەین بڕیار ئەدەین نەک دەسەڵات، بەڵام لە وڵاتەکی مندا لە کوردستان خەڵکی کورەکانیان بۆ بەرەکانی جەنگ دەبرێت لە شەری نەگلیسی براکوژییدا دەکوژرێت کەچی هێشتاکە دەسەڵات بۆڕە بۆڕێتی هاوار دەکات‌و منەت دەکات بەسەر خەڵکیدا ئەمە مێگەلە نەک نیشتیمان! من نیشتیمانێکم بۆچییە دەستوقاچو چاوو دەم بەسترابێت، تەنها ئەوکاتانە کراوەبێت کە ڕاپێچمان دەکەن بۆ کێڵگەکانی کوشتار و مردن!
پارتی ئەو حیزبەیە کە بەدرێژایی مێژووی دروستبوونی لەسەر بنەماکانی سیخووری دروستبووە نەک شۆرشگێری، ئەم حیزبە خاوەنی سێ کارەساتی گەورەیە کەبەسەر ئەم خەڵکەی هێناوە و خۆیشی لێکردوون بە کەرەی شەربەت وەک ئەوەی هیچیش نەبووبێت ئاخر حیزبێک لە پێناوی هێشتنەوەی خۆیی‌و بنەماڵەکەیدا کەرامەتی میللەتێک تکبشکێرێت و ئابرووی ببرێت هەر بۆئەوەی تەمەنی درێژ ببێتەوە ئەبێت چاوەروانی چی لێبکرێت ئەمە کارەساتە یان سیاسەتکردن؟ ئەوە ئێمەیەن لەم هاوکێشەیە تێناگەین ئەوە ئێمەین هەمیشە بە دڵێکی پاکەوە دەرگای سەرکردایەتی و دەسەڵات‌و کلیلی ژیانمان ئەدەینە دەست ئەم حیزبە. بە پێچەوانەی یەکێتییەوە کە لەسەر بنەماکانی شۆرشگیڕی خۆیی دروستکرد بەڵام مەخابن ئەم حیزبە ئێستاکە کۆمەڵێک نەزان دەیبات بەرێوە، یەکێتی کابرایەکی شەرانی هێناوە بڕوانامەی دکتۆرایی پێداوە دەیەوێت بیکات بە پاریزگاری شاری سلێمانی دەیەوێت ئەم پیاوە پارێزگاری شاری سلێمانی بکات، بزووتنەوەی گۆرانیش بە قسەی یەکێتی نێشتیمانی بەعسییەکی هێناوە ئەویش دەیەوێت ئەم پیاوە بەعسییە بکات بەگەڵەگا بەسەر سلێمانیدا چونکە دەزانێت خەڵکی سلێمانی شەقی بەعسێکانیان خواردووە ئەو دەیەوێت جارێکی تر سلێمانی بەعسی ترس بکرێتەوە چونکە لە ڕەوانگەی ئەوانەوە بەعسێکان باشتری شەق وەشێنن. ئەگەر بڕوانییتە ئەم هاوکێشەیە لە نێوان ئەم دوو هێزەدا هەر دووکیان تەنها یەک ئامانج‌و یەک مەبەستیان هەیە کە چۆن دەسەڵات بگرنە دەست وەک لەوەی خۆشگوزاریکەن. من نازانم گۆران‌و یەکێتی کێشەیان لەسەر کەسەکان هەیە یان دەسەڵات یان خۆشگوزەرانی. بە بۆچوونی من ئەم دوو پیاوە مادەم سوورن لەسەر وەرگرتنی دەسەڵات لە شاری سلێمانیدا باوورناکەم یەکێکیان خزمەت بەم شارە بکەن تەنها لە ماڵوێرانی و بێ ئیشی‌و بێ کاریو هەتادوایی .
سۆپرمان ئەو فیلمە سینەماییە کە ئێمەی منداڵ پەنجا ساڵ لەمەوبەر لە سینەماکانی کوردستاندا بە پەرۆشەوە بۆیی چووین لەدوایی بینینی فیلمەکیش حەزمانکردووە هەریەکەمان ببینە سۆپرمان و جلی ئەو خێرخوازەمان پۆشیوە کەناوی سۆپرمانە. سۆپرمان کەسێکی ئاساییەو بەڵام هێزێکی هەیە کە باووری پێیەتی دەتوانێت لەسەربنەماکنی هزر کارەکانی جێبەجێکات، سۆپرمان ئەو هێزەیە کە هەموو ژیانی تەرخانکردووە بۆ بەختەوەرێکانی نیشتیمان، لە دڵەوە خەڵک‌و نیشتیمانەکەی خۆش دەوێت ئەو لەکاتی پێوستدا هەمیشە لەوێیە، سۆپرمان هەرکاتێک نیشتیمان کەوتە بە مەترسی دڕندەکانەوە ئەو لەوێیە، جوانترین شت لە فیلمی سۆپرماندا کە پێمان دەڵێت: ئەو ئامادەیە هەموو ئەو هێزەیی کەهەیەتی لە پێناوی مرۆڤایەتی‌و خۆشەویستەکەیدا داینێت، کاتێک ئەو کچەی کە سۆپرمان خۆشی دەوێت دەمرێت ئەو ناچار دەبێت لە پێناوی گەرانەوەی خۆشەویستەکەیدا هەموو هێزی دانێت تا جارێکی تر بە سیمای خۆشەویستەکەی شادبێتەوە وە ئەوەیشیکرد کە بینیمان لە فیلەکەدا گەردوونی گەرانەوە پێش مردنی لیوسی خۆشەویستی! کێ لەم زاراوە فەلەسەفییە تێدەگات؟ ئەوە کێیە پێمان دەڵێت ئـێمە بە درێژایی مێژوو سۆپرمانێکنا نەبیننیوە بە خۆوە؟ کەچی هەر هەموومان بەرگی سۆپرمان لە خۆ پۆشیوە! خۆمان بە سۆپرمانی ئەم خاکە دەزانیین کە تاپۆکەی لە گیرفانی داگیرکەراندایە! لە فیلمی ئاڤانتاردا تێدەگەین کە تەکنەلۆجیا چەند لە پێشکەوتندا بێت ناتوانێت باووروهێزی لە بننەهاتووی خەڵکی هەرس پێبێنێت، بەڵام ئێمە فێری ڕاکردن بووین خومان بە ڕاکردنەوە گرتووە تازە مەحاڵە بۆستینەوە برۆنسێک بگرین بڵێن: بۆ کۆێ دەچین؟ لەکام دەرگا ڕادەکەین‌و لەکام دەرگا ئەدەین؟ هەموو دەرگاکان یەک ڕەنگ‌و یەک قفڵ‌و یەک نەخشیان هەیە بۆ کوشتن بۆ سەرگەردانی کەواتە ڕامەکە هزرو باووری خۆت بکە بەدەرگای ڕزگاربوون نەک ڕاکردن!

سۆپرمان ئەو چمکە فەلسەفییە کە نیتچەی بیرمەند هەمیشە لە کتێبەکانیدا باسی دەکات ئەو پێمان دەڵێت: سۆپەرمان چی ڕۆلێکی لە ژیانی ئێمەدا هەیە، بەڵام ئێمەی خاوەنی سەرکردەیەکی نەخوێندەوارین بە درێژایی تەمەنی نازانێت نێچتە کێیە؟ ، ئەو خۆیی لە قوتابخانە فەلەسەفێکەی پێشمەرگەدا خوێندوویەتی و دەیکات بە منەت بەرسەرمانە کەئەو لە پێناوی ئێمەدا نەیتوانییوە خوێندن تەواوکات! بەڵام ئەو جگەی نەیتوانی بەڵکو یەکێک لە کورو کورەزاکانیشی خاوەنی بروانامە نیین! ئیتر پێویست ناکات منەتی پێشمەرگایەتی بە ئێمە بفرۆشێت!

ئەوە ئەمەریکێکان کە سۆپرمانن، ئەوە ئەوانن لەهەر شوێنێک مەترسی هەبوو بۆ سەر ئاسایشی وڵات ئەوان لەوێن، سەربازە ئەمەریکێکان سۆپرمانئاسا لە پێناوی خۆشگوزاری خەڵکی ئەمەریکادا بەگۆیی ئەم گێتیەدا بڵاوبوونەتەوە هەرکاتێک پێویست بکات ئەوان بە جلە ئاسنینێکانیانەوە لەوێن. کورد دەڵێت: چاوەڕێی خێری زنەین تا ڕزگارمانکات! دەشێت ئەم ئەم دوو چمکی فەلسەفییە لەیەک بچن لە ڕووی فەلسەفییەوە بەڵام ئەوەی لەیەک ناچن ئەوەیە کە ئێمە لە چاوەڕوانیداین هەروەکو لە چاوەڕوانی گۆدۆدا بین وایە کە نایات، بەڵام ئەمەریکێکان ئەوان هەمیشە لەوێن بەو واتاییەی کە خۆیان سۆپرمانن پێویست بە هاتنیان ناکات بەڵام ئێمە هیچکامان نەخێری زنە نە سۆپرمانیش نیین بەڵکو دەبێت لە چاوەڕوانیدا بین یان لە ڕاکردندابین! لەنێوان ڕاکردن و چاوەروانیدا هەرگیز بیرمان لە ڕێگایی سێیەم نەکردۆتەوە کە بەرگریکردنە لە خود ، مانەوە لە پێناوی ژیاندا نەک ڕاکردن نەک چاوەڕوانی. نیتچە کە باس لە سۆپرمان دەکات پێمان دەڵێت خەڵک دەبێت خۆی سۆپرمانی خۆیی بێت نەک چاوەرێ سۆپرمانکات ئەوە ئێمەین هەمیشە لە چاوەڕونیداین، لە چاوروانی ئەوین ئەمریکا ڕزگارمان کات، تورکیا بمانکات بە دەوڵەت، عرب مافمان باتێ، عێراق مادەی ١٤٠ جێبەجێکات تادوایی.

خەڵکینە تابتوانن لە ماڵەکاندا چاڵی خۆپاریز لە بۆمب هەڵکەندن چونکە ئەو چاڵە بە درێژایی هەموو تەمەنتان دەتانپارێزی، ئێوە دەبێت لەوە بگەن کە دووژمن هەمیشە لە بەر دەرگاتاندایە، هەوڵبدەن زیاتر لە چەکێک لەگەڵ جباخانەیەک تەقەمەنی لە ماڵەکاندا بێت چونکە ڕاکردن نیشانەی مردنە، بۆ کوێ ڕائەکەیت نەگبەت کە چواردەورت بە دووژمن تەنرابێت، بۆ کوێ دەچیت سەرلێشێواو کە لەدەست دووژمنێک ڕادەکەیت خۆتدەکەیت بە دەرگای دووژمنێکی تردا، بۆ کوێ دەچیت ئەی سەرلێشواو کە تۆ ژیانت هەمیشە پڕبێت لە هەڵهاتن‌و کاولبوون، هەوڵبدە تێبگە تاکەی کۆچ دەکەیت؟ تاکەی هەڵدهێت؟ تاکەی سەربەدەرگای ماڵاندا دەکەیت؟ تێبگە کەئەم دەسەڵاتە وەک چۆن لە شەنگال و تەسلیمیانکردیت ئاوایش لە ١٩٩١دا تێیانقووچاند بەرگریان لە شەرف‌ناموسی تۆی نەکرد. لە هەڵەبجەدا بەهەما شت نەیان هێشت کەسێک پێش کیمیاباران دەرچێت، لە ساڵی ١٩٧٥ سەرکردەی مەزن وەک بەرزەکی بابا بۆ دەرچوو فوویکرد بە ئاشبەتاڵدا بە سەدان هەزار پێشمەرگەی ڕەوانی بیابانەکانی باشووری عێراق کران ، بڕوات بەم دەسەڵاتە نەبیت کاتێک دەڵێت دووژمن دوورە ئەوا ئەو کاتە دووژمن هەر زۆر نزیکە، داعشێک بتوانێت لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئەو هەموو ناوچەیە بگریت کە پارتی بۆ ماوەی ٢٣ ساڵ پاڵی لێدابۆووە قسەی زلی بۆ دەکردین ئیستاکە ناتوانێت بیگرێتەوە، بڕوا بەم دەسەڵاتە مەکەن تەنها ئەو کاتە بڕوایی پێکەن کە کوورەکانتان بۆ کێڵگەکانی شەری براکووژی ڕاپێچدەکات. ئەم دەسەڵاتە درۆزنە لەسەرگەردانی نەبێت هیچی تری پێێ نییە بۆ تۆ، لە ترومنەت نەبێت هیچی تری پێی نییە بۆ تۆ، من حوکمەتم نەبینیوە ئەو هەموو فیزو تڕە لێبدات بەسەر هاونیشتیمانی خۆیدا لە دەسەڵاتی کوردی نەبێت، نەگبەت لەوە تێبگە کە ئەم دەسەڵاتە هیچی پێی نییە بۆ تۆ لەسەرگەردانی نەبێت، بڕوای پێمەکە پێش ئەوەیی سەگەکانی داعشو‌و فانتمۆمەکانی داعش بگەنە لات کچەکانتان بفرۆشن چەک بدە دەست کچەکانتان تا بەرگری لەخۆیانبکەن، فێریانکەن چۆن تفەنگ بگرن، چۆن تفەنگ بکەن شانو بەرگری لە جەستەی خۆیان کەن نەک داعش بیانبات‌و بیانکات بە کۆیلە مەزادیانکات، ئاگاتان لەو هەموو عرەبە ئاوارانە بێت کەوانیش بۆخۆیان داعشێکی ترن ئاگاتن لێیان بێت ئەگینا ئەوانیش هیچیان لە وان کەمتر نییە، عرەب هەر عرەبە بە فەتوایەک هەموویان وەک داڵەکەر خۆرە کۆدەبنەوە پەلامارتان ئەدەن، ئاگاتان لەو عارەبانانە بێت کە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵ دەبیت هاوسێ ئەزیدێکانن بەڵام بە فەتوایەک دەستیانکرد بە قەتڵوعامی یەزیدێکان. کورد دەکوژرێت و ئەنفال دەکرێت کچەکانی بە بەرچوانی هەموو پیاوانی کوردەوە مەزاد دەکرێن کەچی ئەم دەسەڵاتە چۆن باووری بەوە نەبوو کە کچانی ئەنفالی گەرمیان لە میسر مەزاد کراون ئاوایش ئێستاکە بێ ئابروانە هیچ باکی نییە، ئەم دەسەڵاتە بێئابروومەندەو سەرلێشاوەوە بێ شەرمانە بە کوردی خۆی بە هاوڵاتی خۆی کە بەرچاوانی خۆییەوە ئەنفال دەکرێت دەکوژرێت مەزاد دەکرێت ناویان دەنێت: یەزیدی، شەبکی، کاکەکی ، مەیسحی، وابروات لە کۆتاییەکەدا پێمان دەڵێن سۆرانی و کرنماجی و بادینایی هیچ باکی نییە ئەم دەسەڵاتە ، ئەمە ئەنفالی کوردە ئەی نەگبەت بە بەرچاوانی هەموو ئەم جیهانەوە، ئەی نەگبەت تاکەی تێناگەیت تاکەی بڕوا بەم دەسەڵاتە درۆزنە بێئابرووە دەکەیت کەناوت دەنێت یەزیدی، کاکەیی، سۆرانی، بادینانی، کوردی سوری، تورکی، ئێرانی، کوردی ئەوروپی، کوردی زازاکی، کوردی نازانم چی!
داعش ترسێکی واخستۆتە دڵی ئاوارەکانی ناوچە دابرواوەکانەوە مەحاڵە جارێکی تر بگەرێنەوە زیدەی خۆیان، ئەم ویستی هەموو عەرەبە نەک تەنها داعش، ئەی سەر لێشێواو تۆ نەتوانیت گوندێک لە عرب پاککەیتەوە ئەی چۆن دەتوانیت شارێک لە ئەنفال ڕزگارکەیت؟ کێ بڕوا بە تۆدەکات کە شەرەفی کورد وا لە ژێر لوولەی تفەنگەکەی تۆدا کەخۆت ناوناوە دەسەڵات. ئەی دەسەڵات! دەسەڵات نیشتیمانەکەیان کردین بە سەربازگایەکی گەورەو کەچی سەربازەکانی یەک چەکیان پێنییە بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمان بەڵام هەرکاتێک بیاننەوێت وەک ئەوەی ماخۆلانیان بێت دەکەونە گیانی یەکتری دەکەونە سوکایەتی بە یەکتری تابۆیان بکرێت تاوانەکانی دەخەنە ئەستۆی یەکتری ئەم ئەویان تاوانبار دەکات ئەمیشیان ئەویان هەتا دوایی.

باشە ئەم دەسەڵاتە لە کارەساتی سروشتی ناترسێ کە باشور پڕ بووە لە خەڵک کە نایگرێت، ئەی ئەم دەسەڵاتە گرنتی چی بەم خەڵکە ئەدات ئەگەر هاتوو شارەکان ڕووبەرووی کارەساتی سروشتی بوونەوە؟ چۆن فریایی ئەم خەڵکە دەکەوێت چیان لێدەکات؟ ئەم دەسەڵاتە کە نەتوانێت گوندێک ڕزگار بکات ئەی چۆن گرنتی ئەدات شارێک ڕزگاربکات؟ ئەم دەسەڵاتە کەنەتوانێت دەردێک چارەسەرکات ئەی چۆن فریایی شارەیك دەکەوێت لە کارەسات لە نەگبەتی لە لافاو لە باران لە بەفر لە زەمین لەرزین تادوایی... چۆن دەتوانێت چۆن گرنتیت ئەدابەتۆ کە تۆ بە ئاسوودەی بژیت بە ئاسودەی لەگەڵ خێزانی خۆتدا شەوکەیتەوە. دەسەڵات یەک گەرەنتی بۆ خەڵک هێشتۆتەوە یان ئەوەتا ڕاکە یان ئەوەتا دەمت داخەو قسە مەکە!

حیزب ئێمەی لەبەرەکانی جەنگدا
بەسەر شەرەفی نیشتیمانەوە جهێشت
ئێمە لە شەرەف‌و نیشتیمانێک کە دۆراندنمان
ئیتر هیچی ترمان پێی نەبوو بۆ ووتن!


نامۆ سامان
بەر دەرگای ئەنفال


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)