• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

مستەفای حەسەنە گەورە


لە کەمپی ئاوارەکانی باریکە، پۆرتی کەناڵی "رووداو"م شکان

Wednesday, 15/10/2014, 12:00

3395 بینراوە


سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەگەل شاندێک لە گروپی 'کوبانی' بۆ کۆمەکی ئاوارەکان ، سەردانی ئاوارە تازە هاتوەکانی کوبانیمان کرد. خورادنی بەیانیمان بۆ ٤٠٠ ماڵ ئامادە کردبوو..
دوای گەڕانەوەی هەڤاڵانمان، بۆ زیاتر ئاگادار بوون لە ڕەوشی ئاوارەکان مامەوە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بزانم پێداویستی و کەم و کوڕیەکانیان چییە.
دواتر پەیتا پەیتا ئاوارەی تر دەهاتن و چەند کەناڵیکی ڕاگەیاندیش ئامادەی روماڵی بار و دۆخی ئاوارەکان بوون. خەڵکیش کۆمەک و یارمەتی دەگەیاندە شوێنی کۆکردنەوەی کەلوپەلەکان.
دواتر بۆ قسەباسی زیاتر لەگەڵ بەرپرسانی کەمپەکە..گفتۆگۆمان کرد، لەو کاتەدا تیمێکی کەناڵی ڕووداو (داعش)، ویستیان بێنە ژوورەوە بۆ وەرگرتنی قسەی بەرێز حاکم "هوشیار" بەریوەبەری ناحیەی عەربەت.
منیش ڕێگریم لێکردن و پێم ووتن، ئێوە چی دەکەن لێرە، ئێوە کەناڵی داعشن و
لەو نێوەدا دەمەقالێی توند دروست بوو لە نێوان من و ئەواندا.
یەکێکیان ووتی، تۆ کێیت تا ڕیگری لە ئێمە بکەیت
منیش وەڵامم دانەوە: من مستەفای حەسەنە گەورەم، لە سایتی کوردستانپۆست
ئێوە بۆتان  نییە بێنە ئەو ناوە.
هەڕەشەی تۆمارکردنی داوای یاساییان کردو، پەیتا، پەیتا هاورایان دەکرد. ئەم هەڕەشەی تۆ هیچ جیاوازی نییە، لە چەقۆلێدانەکەی هەولێر.
منیش پێم ووتن: ئێوە دەبێت لە خۆتان بپرسن بۆچی خەڵک بەر چەقۆتان دەدات، یاخود ڕیگریتان لێدەکات.
نەیانتوانی بینە ژوورەوە، ناچار حاکم هوشیار لێدوانێکی لە دەرەوە بۆ دان.
کاتی ئەوە هاتووە لەهەر شوینیک ئەم کەناڵە بینرا ئاوا بایکۆت و ڕیسوایان بکەن.-

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)