• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مێشکی ئەو کەسانەی کە خۆیان دەکوژن جیاوازە لە گەڵ خەڵکانی دیکە

Tuesday, 26/08/2014, 12:00

1788 بینراوە




لێکۆڵەران، تان وپۆی،مێشکی ٢٠ کەسیان لێک بڵاو کردۆتەوە وزانیویانە کە مێشکی ئەو کەسانەی کە خۆیان دەکوژن رێژەیەکی باڵای ئاوێتەی،، کیمیاییە،، کە دەبێتە هۆی ئاڵوگۆڕی رەفتارەکان. ئەو لێکۆڵەرانە لە بابەتێکدا لە گۆڤاری، بایلاجیکاڵ سایکالاجی، کە بڵاوکراوەیەکی تایبەتی رەوانناسی ژینگەییە نوسیویەتی کە هۆیەکانی دەورووبەر یا ژینگەیی کاریگەری لەسەر ئەو ئاڵوگۆڕانەدا هەیە.
ئەو لێکۆڵەرانە کە لە زانکۆکانی/ وێستڕن ئۆنتاریو ، و، ئۆتاوا / خەریکی لێکۆڵینەوەن لەم بوارەدا. تان وپۆی مێشکی ١٠ کەس کە خۆیان کوشتووە و١٠ کەسی دی کە بە مردنی خۆیان لەناکاو مردوون شی کردۆتەوە. ئەوان زانیان کە ،،، دی،ئەن،ئای،،،یەکی کە لەو تاقمەی خۆیان کوشتووە لە ژێر کاریگەری مادەیەکدا کە ناوی / متیلاسیون / ‌‌ه ئەو مادەیە لە رێکوپێک کردنی / سیللولەکانی/ مێشکدا کاریگەری هەیە.
متیلاسیون هەمان رووداوە کە پێش بە چالاکی / ژێنەکانی / ناخواستە لە سیللولەکان دەگرێ بۆ نمونە، ژێنێک کە بۆ دروستکردنی / پێست / پێویستە بۆ ئەو کارە چالاکیانە، نە بۆ دروستکردنی،تان وپۆی دڵ، رادەی متیلاسیونی مێشکی ئەو گرووپانەی کە خۆیان دەکوژن ١٠ هێندە زیاترە لەو گرووپانەی دیکە.
جان کریستاڵ، سەرنوسەری بڵاوکراوەی/ بایاجیکاڵ سایکالاجی / دەڵێ: بابەتگەلێکی تازە بە دەست هاتون کە نیشانی داوە هۆیەکانی / ژێنیتیک وژینگە / دەتوانێ ئاڵوگۆڕی درێژ خایەن لە مێشکدا پێک بێنێ. سەرەڕای ئەوانەش ئەو ئاڵوگۆڕانە دەتوانێ ژیانی مرۆوەکان بە جیددی بگۆڕێ. ئەو ئاڵوگۆڕانەی وەک زێدە بونی ئاڵۆزی لە پەیوەندی/ خەمۆکێ / بێ ویا نزیک لە خۆکوشتن بێ.
بی،بی،سی، .
چێوەراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی .
٢٦/٨/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)