• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەلاکەی دارەتوو لە داخی پارتی بوو بە داعش

Sunday, 01/02/2015, 12:00

2726 بینراوە





رەنگە زۆربەی خەڵكی کوردستان ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە مەلاکۆنەکەی دارەتووی هەولێر ، ئەوەی کە چووە ناو داعشەوە ،بینیبێت ، کە تێدا دەستی رائەوەشاند و بەڵێنی کەرکووك گرتنی ئەدا و نامەیەكیشی بۆ پارتی ویەکێتی ئەنارد ،، لە راستیدا پالنەری زۆر هەن کە وا لە مرۆڤ دەکەن توند رەوی یان توند وتیژی وەك رێچکەی ژیان بگرنە بەر ، بەڵام یەکێ لەو پاڵنەسەرەکیی وبەهێزانە ، ناعەدالەتی و نا دادپەروەری دەسەڵاتدار و دەست رۆیشتووە ،حوکمی سەقەت و دوور لە بەهای مرۆڤانە و گەندەڵی یە .توندوتیژی ئەو کردارە یە کە هێزێکی لە رادەبەدەر بەکار دەهێنێ بەرامبەر مرۆڤ و سروشت و تێكیان ئەداو ئەیان شێوێنێ ، لە سەردەمی نوێدا توندوتیژی بە شێوەیەیەکی دیاریکراوو پەیوەست بووە بە شەر و تاوانکاریەوە .توندوتیژی وەك کردار زۆر سودمەند بووە لە پێشکەوتنی دنیای نوێ بە بیر وتەکنەلۆجیاشەوە ، هەر بۆیە دۆزینەوەی جۆرەها شێوەی چەکی کوشندە بۆتە هۆی پەرەسەندن و بڵاوبونەوەو ئاسانکرای توندوتیژی بە هەموو جۆرەکانیەوە ،ئەوەشمان لە بیر نەچێ کە مرۆڤ بۆ ئەوەی بە تاوانێکی توندوتیژی بزانێ پێویستی بە راگەیاندنێکە ،کەواتە توندوتیژی ناکرێ لە راگەیاندن داماڵدرێ جیابکرێتەوە ،هەم بۆ رەواجدان بە توندوتیژی و هەم بێدەنگ بوون لێی . زۆر لە بیر مەند و فەیلەسوفەکان باسی توندوتیژیان کردوە ، هەر یەك لە چەمکێکەوە بۆچون وتیروانینی خۆی خستۆتە روو ،بەڵام هەندێکیان زۆر بە مەزنی چەمکی توندوتیژیان تاوتێکردوە ، هەر چەند توندووتیژی جۆری زۆرەو هەمەلایەنەیە بەڵام دواجار ئەتوانرێ هەموو شێوەکانی لە ژێر ناونیشانی توندوتیژی کۆبکرێتەوە . یەکێ لەو بیرمەندانە فرۆیدە کە بە بۆچونی ئەو مرۆڤ بونەوەرێکی توندوتیژە بە سورشتی ، بە هۆی ئەوەی کە تێژیە لە ویست وئارەزوی زگماکی ،هەر بۆیە ئەو هەڵسوکەوتانە دەکات کە حەز وویستەکانی تێر دەکەن و ئارامی پێ ئەبەخشن .چەندین بیرمەندی تریش لەم بوارەدا بۆچون وتێروانینی خۆیان وەدەرخستوە .لەوانە مارکس و هۆبز وماکس فیبەرو جاکلین رۆس و زۆری تریش . ئەوەی ئەم توندووتیژیەی داعش جیادەکاتەوە ،ئەوەیە کە ئەم پاکێتە کۆمپانیایەکە ئەمەریکا ئامادەی کردوە ، چونکە ئەیەوێ چەند خالێکی دیاریکراوو بەدەست بهێنێ وەك هەموو جار کە بەدەستی هێناوە ،دیارە کەس نییە لەگەڵ ئەو رایە نەبێ کە قورئان هەردەم قوتابخانەیەك بووە ، بەردەوام کەسانی تیرۆریست و خوێن رێژ وتوندرەوی پەروەردە کردوەو پەروەردە ئەکات ، هەر بۆیە سی ئای ئەی فێرگەیەکی ئامادەکراوی هەبوە تا توندرەوی گەورەی بۆ دروست بکات وئەمیش بەبیانوی لە ناوبردنیان دەیان شار و هەزاران کەس بکات بەقوربانی بۆ گەرم کردنی بازارەکانی شەرو چەك فرۆشتن و دۆشینی پەشێوی ناوخۆی ووڵاتەکانیان . بەڵام ئەو مەلایەی دارەتوو یان دەیان کوردی تر کە چونەتە ناو باندە تیرۆرستیەکەی داعشەوە ، لەگەڵ ئەوەی گۆش کرابوون بە ووتە پر رقاوی و ئایەتە هاندەرەکانی کوشت وکوشتاری ناو قورئان ،،، ناعەدالیەتی و نادات پەرەوری و جەور و زوڵمی پارتی ویەکێتی گەورەترین و بەهێزترین پاڵنەریان بووە وبەردەوامیش دەبنە هۆی دروست بوونی لەم جۆرە مەلایانە کە بە کاری تیرۆرستی وتوندوتیژی بەرامبەر بێ تاوانان و نیشتمان ئەیانەوێ فاتورەی ئەو زوڵم زۆرەی پارتی ویەکێتی بدەنەوەو کە ماوەی دەیان ساڵە تاڵاوی ژیان دەکەنە قورگی ئەو میلەتەوە ، کەواتە هەر چەند ئەو جۆرە کەسانە لە مرۆڤ بوون دەکەون ولە هەستی پاکی دائەماڵدرێن ودەبن بە جانەوەر ومێشکیان دائەخرێ ،، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێ وەك قوربانیەكی دەستی نادات پەروەری پارتی ویەکێتی ئەژمارد بکرێن .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)