• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆ ئەوانەی لە باشووری کوردستان نین ئەم راپۆرتە پێشکەشە: راپۆرتێک لە ناخەوە

Saturday, 11/10/2014, 12:00

2106 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست- هەولێر
دەمەوێت هەندێک باسی ئێرەتان بۆ بکەم، واتە کوردستانی باشوور، ئەو بەشە بچوکەی کە بەدەست دەسەڵاتی کوردییەوەیە (واتە پارتی و یەکێتیی و گۆڕان).
ئێرە لەناخەوە هەڵوەشاوە، هیچ شتێک نییە ناوی بەڕێوەبردن بێت، بتوانیت پێی بڵێیت ئەم کۆمەڵگایە حوکمەت و سیستەم بەڕیوەی دەبات، ماوەیەکی تر هەموو شتێک هەرەس دەهێنێت، سلێمانیی و هەولێر و دهۆک، هێندە ناشرین و زل بوون، هەموو تاوانێک تێیدا دەشاردرێتەوە. جێگەی خەم نییە، ئەم بەرپرسە چرچ و لۆچ و ناشرینانە بۆ خۆیان لە خۆشیدا دەژین و بیر لە بچوکترین گیروگرفتی وڵات و خەڵکەکە ناکەنەوە، ماوەی چەند ساڵێکی تر شار لە بێئاویدا چۆڵ دەبێت، ماوەیەکی زۆرە موچە نییە ئەوەی واشی کردوە جوڵە لەناو شاردا بوەستێت، ژمارەی ئۆتۆمۆبیلە، کە هێندە زۆر بووە، دەتوانم بڵێم لە ژمارەی زیندووەکان زۆرترن، هەموو شتێک ڕزیو و بۆگەن و ژەنگاویی، دەرونی خەڵکەکەشی ژەنگاوی کردووە، خەڵک وەک من و تۆ و عەمر و زەید گلەیی دەکەن، جوێن دەدەن... بێزارن، بەڵام کەس وورەی بەهێز نییە. هەموو خۆیان ئامادە کردووە بۆ هەڵهاتن، خۆیان ئامادەکردووە رابکەن و شارەکان بۆ ئەو عەرەبە ئاوارانە جێ بهێڵن، کە داعش هات، لە رێگای ئەوانەوە ببن بە خاوەنی کوردستان، هەموو خۆیان ئامادەکردووە بچنە سنور و مەرزەکان، کە فڕۆکەکان هاتن دەستبگرنەوە و سەمونیان بۆ فڕێ بدەن. ئێران و تورکیاش وەریان بگرن، ئەویش بە مەرجی ئەوەی پاسەوانەکانی سەر سنور دەست بۆ ناوگەڵی ژن و کچ و خوشکەنمان بەرن، ئەوسا یارمەتیان بدەن و بیانکەن بەودویدا، یان قومێک ئاو بە دەمیانەوە بکەن، هەموو ئەمانە ئاسایی بووە، چونکە لە رێگای دۆلارەوە پارتیی و یەکێتی گەلێکیان بێ حورمەت کردووە، تا بەهەموو شتێک رازی بێت، لەگەڵ هەر کەسێک قسە دەکەیت، پرسیارت لێدەکات کە چ ڕێگەیەک ئاسانە بۆ ئەوەی خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا و خۆی و ماڵ و منداڵی قوتار بکات، کەس شەرم نایگرێت، تا لەو کچە جوانانەی کۆبانییەوە فێری حورمەت و قوربانییدانی بێت پارێزگاریی لە خاک و ماڵی خۆیان بکەن. من ڕۆژانە خەڵک خاودەکەمەوە، خەڵک بێزارە کاتێک دەڵێی وەرە با کارێک بکەین، کەس ئامادە نییە، بانگەواز بۆ دروستبوونی ڕێخراوێک لەم کاتەدا پێویستییەکی مێژووییە، من پێم وایە دەتوانرێت بەر بەو نەهامەتییە بگیرێت، چونکە کوبانی جوڵەی خستۆتە ناو شەقامەوە، هەرچەندە دەسەڵات بەتایبەتی یەکێتیی بە قازانجی خۆی خەباتی قارەمانە ئەفسانەکانییەکانی کۆبانی بەکار دەهێنێت، ئەم حیزبانە بە گۆڕانیشەوە زۆر بێشەرمن، دەیانەوێت جوانی کوبانی بۆ خۆیان بدزن.

گۆڕانیش کە ئیستا بۆتە بەشێک لەم دەسەڵاتە، ئیتر خەڵکی ئەوانیشی بۆ تاقی بۆتەوە. ئیسلامییەکان دەمدرێژییەکەی جارانیان کەمکردۆتەوە، مەلا پیس و پۆخڵەکان ناتوانن وەکو جاران لە مزگەوتەکاندا دوعای میزی حوشتر و قسەی هیچ و پوچ بکەن، چونکە داعش کارێکی کردوە، ریسوایی بۆ کۆمەڵ و یەکگرتووش چنیوەتەوە.

هەموو کەسێک لێرە مۆبایلێک و ئایپادێکی بەدەستەوەیە، لە دوای دەروازەیەکدا دەگەڕێت خۆی قوتار بکات و هەواڵێکی خۆشی بداتێ. دەسەڵات لەماوەی ئەم ٢٣ساڵەدا هیوای بە گەنجان نەهێشتووە و شەکەتی کردوون، بەڵام دەسەڵات گۆڕی خۆشی هەڵکەندوە، بەوە نییە، ئەمڕۆ پاڵەوانی گۆڕەپانەکەن و بەئۆتۆمۆبێلە دەرعەکانیانەوە دێن و دەچن.  ئەوە نیشانەی ئەوەیە، هیچ نین.

لە کۆتاییدا شارەکانی باشوور هێندە چڵکنن، کاتێک دەچیتە دەرەوەی شار هەست دەکەیت لەناو شاردا ژەهرت هەڵدەمژیوە.
لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێم تکایە وورەتان بەرز بێت، هیواتان هەبێت، چونکە گەلەکەمان بە هەموو ناشرینییەکەوە هەر گەلی خۆمانن، ئێمەش بەشێکین لەوان بۆ خاتری کوردبونمان واز لە ماندووبوون و بێتاقەتی بهێنن، ئەم گەلە لەسەر لێواری مەرگە دەبێت قوتاری بکەین، من کە سەیری شەڕڤانانی یەپەکە دەکەم شەرم دەکەم.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)