• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مەلابەختیار سەرگەرمى پیلان گێرانە !!

Friday, 30/01/2015, 12:00

2055 بینراوە





دواى ئەوەى مەلابەختیار لە رێگەى نامەیەكەوە ئامادەكارى بۆ كۆبوونەوەى سەركردایەتى یەكێتى كرد و لەلایەن كۆسرەت رەسوڵەوە بە نەخێر وەڵام درایەوە ، ئێستا چەند هەوڵێك لە ئارادایە كۆبوونەوەى سەكردایەتى سازبكرێت و ئەوانەشى ئامادە نابن لەبەلاغێكدا بە سەركردەى ناشەرعى لەقەڵەم بدرێن ، بیرۆكەى ئەم هەوڵەش مەلابەختیارى دەستەى كارگێرى لە پشتەوەیەوەو سورە لەسەر سازكردنى ئەو كۆبونەوەیە هەتا ئەگەر كۆدەنگیشى لەسەر نەبێت .
زانیاریەكان باس لەوە دەكەن كە (هێرۆ ئیبرایم ئەحمد) لەم بیرۆكەیە ناڕازیە و لەگەڵ ئەوەدایە نەرمى زیاتر بنوێنن و دەرفەتى زیاتر بە یەكتر بدەن، بەڵام مەلا بەختیار سوورە لەسەر ئەوەى لەچەند مانگى داهاتوودا كێشەكان یەكلابكرێنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە رێگەى نووسینگەى نهێنى مەكتەبى سیاسیەوە مەكتەبى رێكخستنى راسپاردوە كە بێ پرسى ئەوان كۆبوونەوە بۆ هیچ كەسێك رێك نەخرێت و مەكتەبى رێكخستنیش بە نوسراوێك هەموو مەڵبەندەكانى ئاگادار كردوە بێ پرسى ئەوان كۆبوونەوە ئەنجام نەدرێت و مەبەستى سەرەكیش لەم نوسراوە (كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵحن) .
هەر پەیوەست بەم بابەتەشەوە لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا مەلابەختیار لەگەڵ هەردوو فراكسیۆنى سەوز لە پارلەمان و ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە بارەگاى مەكتەبى سیاسى كۆبۆتەوە و بەروون و راشكاوى پێ ى راگەیاندوون كە ئەو واتا مەلابەختیار بەپێ ى پەیرەوى ناوخۆى یەكێتى مەرجەعى ئەوانە و پێویستە بۆ هەر لێدوان و بڕیارێكى پێشوەخت ئاگادارى بكەنەوە بە بێ ئەوەى ئاماژە بەمەكتەبى سیاسى یەكێتى بدات .
لەلایەكى ترەوە سەرەراى ئەو قەیرانە ئابوریەى هەرێمى كوردستانى گرتۆتەوە بەڵام بەخشینى ئیمتیازات و ئوتومبێل بە كادرانى نزیك لەباڵى هێرۆ ئیبرایم و مەلابەختیار بەردەوامە هەفتەى رابردوو چەند كادیرێك ئوتومبێل و لاپتۆپ و دەمانچەیان وەرگرتوە، بەڵنیش دراوە بە كارگێران و ئەندامانى مەڵبەندەكان كە هەموو داواكاریەكانیان بۆ جێ بەجێ دەكرێت وەك هاوكارى ماددى و دامەزراندن و گۆرینى ئوتومبێل ..هتد بەڵام بەمەرجێك ئەوانیش گوێ رایەڵى هەموو بریارێك بن كە لەلایەن ئەوانەوە دەردەچێت ، هەروەها پێویستە دەورى كاریگەر بگێرن لە ناو رێكخستنەكان و كوتلەكەى كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ێاڵح بەوە تۆمەتبار بكەن كە لە رێبازى مام جەلال لایانداوە و هۆكارى سەرەكى كێشەكانن.





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)