• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دووبابەتی سەرپێیی لەسەر، رەفتار گەرایی، سەرکەردەی کورد

Saturday, 27/09/2014, 12:00

2303 بینراوە


یەکەم:
زانستی دەرونناسی لەسەرەتای دەستپێکی سەدەی بیستەم پێشکەوتنی زۆر مەزنی بە دەست هێناوە. ژیانی مۆدڕن وکۆمەڵگای پێشکەوتوو وێڕای زانست وزانکۆ وناوەندی لێکۆڵینەوەکان کارێکی وای کردووە کە مرۆڤ وگیانلەبەری دیکە بکەونە ژێر زەڕڕەبینی وردبینی وتوێژینەوە ولێکۆڵینەوەی دەرونناسی. رەفتارگەرایی بە شێکی گرینگە لە زانستی بەربڵاوی،،، دەرونناسی،،، یان دەکرێ بڵێن: لقی فێرگەیەکی بێ سنورە لە ئاست ئەو زانستە. رەفتار گەرایی لەسەر ئەو باوەڕیە کە بۆ ناسینی کەسایەتی کەسێکی/ زیندوو / پێویست ناکا مرۆڤ یا پسپۆڕی رەفتار گەراناس، حاڵەتەکانی دەروونی یا فکری ئەو کەسە لەسەر تای تەرازووی دەرونناسی دابنێی یا پێناسەی بکەی. تەنیا بۆ دەرخستن وناساندنی ئەو کەسە یا ئەو سەرکردەیە کردەوەکانی دەرەوەیی (زاهیری) ورەفتارەکانی دەرەوەیی ئەو کەسە دەبێ لە ژێر چاوەدێری ڕابگیرێ.(یەکێک لە کارەکانی رەفتار گەرایانەی مەسعود بارزانی ئەوەیە کە جارێک دەوڵەتی کوردی رادەگەیەنێ وپاشێن پاشگەز دەبێتەوە! ئەو لە بواری دەروونناسیدا بەو کەسایەتیانە دەلێن رەفتارگەراوو نەخۆش). بۆ جەلال تاڵەبانیش لەو بوارەدا لە روانگەیەدا دەکرێ بڵێن: کەسێک کە توانای رێگارۆشتنی نییە دەست لە سیاسەت هەڵناگرێ وبنە ماڵەکەی بە زۆر لە خەڵک قالب کەردوە! وەک مرۆوێکی نەخۆش ورەفتارگەرا لە تەواوی ژیانیدا دەبێ پێناسە بکرێ.
لە سەردەمی شێخ ئەحمەدی بارزان تا مەلا مستەفای بارزانی و تا مەسعود بارزانی هەر کار لەوانە کە خۆیان بە رزگارکاری کورد لە قالب داوە. بەشێوەیەک ژیانی سیاسی،، رەفتارگەرایان،، بەڕێوە بردووە. ئامریکاو ئورووپیەکان لەو بوارەدا سەرکەتوو بون. دەروونناسی ،، رەفتار گەرای ئەو دەسەڵاتە باش دەناسن. هەر کات قازانجی مەزنتریان وەچەنگ کەوێ بە فوویەک هەر دوکیان دەکوژێننەوە. سەرهەڵدانی مەلامستەفا لە ١٩٧٥ نمونەیەکی زیندووی مێژووییە.هەڵاتن چەکدارەکانی مەسعود بارزانی لە شەنگال نمونەیەکی دیکەیە. هاتنی داعش بۆ مەخموری نزیک هەولێرو پاڕانەوەی بەسعود بۆ زرگار بونیان لە چەنگ ئەو کوردکوژانی لە بیر ناچێتەوە.هێرشی هەوایی ئامریکا نەبوایە ئێستێ سەردەمێکی دیکەمان بە چاو دەدیت.
دووەم:
لەوەتی لە بیرمە سەرگەورەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر گوتوویانە: شەڕی چەکاریمان کردووە وخاوەنی هەزاران شەهیدین! ئەو شەڕەش چەندی بەرهەم هەبوە بڕۆن لە خاجە حافزی شیرازی پرسن.نۆ مانگی رەبەقە بەغدا پارە بۆ دەسەڵاتی مفتەخۆری هەولێرو سڵێمانی نانێرێ! ئەوان ڕەگی ئەو کارەیان گرتووە وازووش بەری نادەن. کەس ناپرسێ/ تانەر یەڵ دز/ وەزیری وزەی تورکەکانە یان هی کورد کە رۆژانە راپۆڕتی فرۆشی پاپۆڕە نەوتیەکانمان بۆ بڵاو دەکاتەوە! کەس ناڵێ پارەی ئەونەوتە بۆ دەبێ لە بانکەکانی تورکیە دەبێ رابگێرێ! بۆیەحیزبەکانی کەمپنشینیش تووشی قەیران بون مووچەی مانگانەیەن پێناگا! ئەو خەریکن بەدەستی بەتاڵ منداڵی بێ تاوانی کورد بە کوشت دەدەن. دەبنەوە بازەرگانی خوێن. رەفتار گەرایی ئەو شیوە چالاکییە پێمان دەڵێ: ئەو بەرپرسە حیزبیانەی رۆژهەڵاتیش نەخۆشن دەبێ بچنە لای دوکتوری شارەزای دەروونناسی.لەپاش شەهید بونی پێشەوا قازی موحەممەد، ودەست پێکی کۆنگەرەی دوو ئەو حیزبە هەتا کۆنگرەی ١٥ ئەو حیزبە چەند جار لێکترازاون و ئاشت بونەوە؟ من نازانم بڕۆن لەوخاجەحافزی شیرازی پرسن. نەتەوەیەک کە ئەو کەسانە پێیان وایە دەتوانن رزگاریان کەن قەت رووی ئازادی وسەربەخۆیی نابیینن. شەهید ئامانجێکە وێنەی ئاوێکی زولال ورەوان. ئەو شێوە حیزبانەش بە پێچەوانەی هەڵویستی شەهید ئاوێکن لێڵ وپڕ لە گومان.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)