• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یاداشتێکی ناڕەزایی

Friday, 15/08/2014, 12:00

2175 بینراوە


کۆمەڵێک چالاکەوان



بەروار: ١٥ی ئابی ٢٠١٤
بۆ/ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار مەسعود بارزانی فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ڕێزدار دکتۆر یوسف مەحەمەد سدیق
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی دامەزرێنەری دەزگای ڕوداو
وەزیری کاروباری پێشمەرگەی کوردستان، ڕێزدار مستەفا سەید قادر
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، ڕێزدار خالید عەبدولڕەحمان ئەحمەد
وەزیری ناوخۆ، ڕێزدار عەبدولکریم سوڵتان عەبدولا
بەڕێزان ئەندامانی لیژنە پەیوەندارەکانی پەرلەمانی کوردستان


بابەت/ ڕاگرتن و سزادانی میدیا چەواشەکاریەکان
پاش سڵاوێکی گەرمی کوردایەتی و مەردایەتی،

بەڕێزان، لە بارودۆخی نەخوازراو و هەستیاری شەڕدا، ئەرکی ئەخلاقی دەزگاکانی میدیای حکومی و ئەهلی دەبێ پابەندی ئەو پرنسیپانە بن کە ئەمن و ئاسایشی نیشتیمان و هاوڵاتیان دەپارێزن و بەرگرییان لێ دەکەن. لەم ڕۆژگارە سەخت و پڕ مەترسیانەدا کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە چەکدارە نەتەوەییەکانی دیکەی وەك گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و شەڕڤانانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و لایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوپەڕی قارەمانێتی و خۆبەخشی و پاڵەوانێتیدا داستانی نیشتیمانی و نەتەوەیی تۆمار دەکەن لە پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان و بەرگری کردن لە خاکی پیرۆزمان، و لە کاتێکدا بە چەکی سووك و مامناوەند ڕۆڵەکانی کورد ڕووبەڕووی دوژمنێکی دڕندەی پڕچەکی قورسی وەك تێرۆریستانی داعش بوونەتەوە و لەبری ئێمە بەتایبەت و مرۆڤایەتی بە گشتی ژیانی پیرۆزی خۆیان خستۆتە نێو ئەگەرەکانی مان و شەهید بوون، و لە کاتێکدا ئێوەی بەڕێز ڕێگەتان داوە بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی حکومی و ئەهلی چ خۆماڵی بن یان بیانی بۆ ڕوماڵکردنی خەباتی دلێرانەی هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤانە دلێرەکانی کوردستانی گەورە، ئا لەم کاتە فرە هەستیار و خەتەرناکەدا، دەستەیەکی ناپاکی نێو دەزگایەك لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی بەناو سەربەخۆ پەیتا پەیتا و بە شێوەیەکی بەرنامەیی و بەمەبەست سەرقاڵی گواستنەوەی هەواڵی نا دروست و ورە ڕووخێنەر و هەواڵسازی درۆیە. کارە بێ ڕەقیبەکانی ئەم دەستە گومانلێکراوە هێندە خەتەرناك و ترسناکن کە لە ئەگەری لغاونەکردن و کۆنترۆل نەکردنیاندا، دەبنە ئەسپی تروادە بۆ لێدانی نەك تەنها تاکەکانی کۆمەڵگا خۆڕاگرەکەمان، بەڵکو بێزاری و ناڕەحەتی هاوپەیمانە ئەمریکی و ڕۆژئاواییەکانمان. هەروەها، لە ئەگەری دوورنەخستنەوە و سزانەدانی تاکەکانی ئەم دەستە گومانلێکراوەدا، ئەگەرەکانی دۆڕانی شەڕی تێرۆرزم و خۆشەکردنی هەڵگیرسانی شەرێکی وێرانکارانەی قورسی براکوژی گەشە دەسێنن و لە ئاکامدا هەموومان ناچار دەبین بە ئەژنۆ کاڵەگی پەشیمانی و سەرمەزاری بشکێنین.
لێرەدا، وەك ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، ئێمەی واژۆکارانی ئەم یاداشتە، ناچارین ناوی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنە بهێنین کە بە "ڕوداو" ناسراوە. لە کاتێکدا کە زۆربەی هاوڵاتیانی کوردستان و تەنانەت تێكڕای کوردانی دڵسۆزی نەتەوەکەمان سەردانەکەی فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان بە شاگەشکەیی و دلخۆشیەکی زۆرەوە لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە بینی و بە گەرمی پێشوازییان لێکرد و تەنانەت بڕێکی زۆریشمان ئامادە بووین چاوپۆشی لە کارەساتەکانی ڕابردووی پێش ئەم شەڕە نگریسەی تێرۆر بکەین و ئەو سەردانە مێژووییە بە دەستپێکی دروست بوونی قارەمانێکی نەتەوەیی لە کەسایەتی ڕێزدار مەسعود بارزانیدا بخوێنینەوە، مەخابن ئەو خەون و خوێندنەوەیەمان ڕێك پاش پانزە (١٥) کاژێر بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتە هەواڵێکی خەتەرناکی چەواشەکارانەی دەزگای ڕاگەیاندنی "ڕوداو"ەوە پووچەڵ کرایەوە بەوەی کە گوایە "پەکەکە و یەپەدە هێڕشێکی ئەمریکا و پێشمەرگە بۆ سەر داعش لە شنگال شکستپێدێنن!" مافی خۆمانە بپرسین: گەلۆ ئەم بانێك و دوو هەوایە لە پای چی؟
بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە درۆ و نادروست و هەڵبەستراوە، بەجیا لەوەی کە ڕووخاندنی ورەی خەڵکی بەدواوەیە، دەبێتە بەڵگە و هۆکارێکی سەرەکی نێوخۆ و لەلایەن نەیارانی پڕچەك کردنی هێزەکانی پێشمەرگەوە بەکاردەهێنرێن بۆ یارمەتی نەدانی ئەو هێزانەی کە لەبەر کەمی چەك و تەقەمەنی ناچاربوونە سەنگەرەکانی بەرگری وەك جەلەولا و شوێنەکانی دیکە بۆ داعش چوڵبکەن. بۆیە، تکاتان لێدەکەین کە خێرا و بەرپرسیارانە لەگەل ئەم دەستە گۆمانلێکراوە و هاوشێوەکانی مامەڵە بکەن و بەپێی یاساکانی هەرێم سزایان بدەن و سەرکەوتوو بن لە خزمەتی کورد و کوردستان.
بژی هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلا و پەیەدە،
نەمری و شکۆمەندی بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان و
مردن و سەرشۆڕی بۆ دۆژمنان و نۆکەرانیان.

واژۆکان:
1. سەعید کاکەیی، مامۆستای زانکۆ هاملتۆن، کەنەدا
2. دکتۆر فەخرەدین تاهیر، ماس-میدیا سوید
3. لەتیف فاتیح فەرەج، ڕۆژنامەنووس کەرکوك، کوردستان
4. دکتۆر ئەنوەر عوسمان مەحەمەد، مامۆستای زانکۆ سلێمانی، کوردستان
5. تارا ئەحمەد بەرزنجی، چالاکوانی مەدەنی ڤانکوڤەر، کەنەدا
6. سیروان سەعید، نووسەر - لەندەن، بریتانیا
7. چرۆ ئیسماعیل ڕەشان، پێشمەرگەی دێرین هاملتۆن، کەنەدا
8. برایم جەلال، نووسەر و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان - سلێمانی
9. ئاکۆ هەورامی، چالاکوانی سیاسی هۆلەندا
10. کاوە ڕۆستەم، فەرمانبەر زەڕایەن، کوردستان
11. کاروان عەزیز، کارمەند گەرمیان، کوردستان
12. باهۆز شوانی، چالاکوانی سیاسی کەرکوك
13. ڕەمەزان کەریم، چالاکوانی سیاسی هەولێر
14. فەرەیدون کاکەیی، چالاکوانی مەدەنی سلێمانی، کوردستان
15. دڵشاد عەبدولا، کارمەند شارەزور، کوردستان
16. کەنعان نوری، کارمەند کەلار
17. ئاراس سلێمانی، کارمەند سلێمانی
18. دکتۆر هێمن مەحمەد ئەحمەد، پزیشك سلێمانی
19. هێمن ئەحمەد عەبدولا، فەرمانبەر دەربەندیخان
20. دڵشاد عەلی، کارمەند سلێمانی
21. بێستون حەسەن خدر، کارمەند فینلەندا
22. ئارام عمر، خوێندکار قەڵادزێ
23. سەرچین ساڵح ڕۆبیتان، ڕۆژنامەنووس گەرمیان
24. جەزا ڕەحیم، ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ سلێمانی
25. سەروەر غەفور، کارمەند سلێمانی
26. هیوا سەید سەلیم، سیاسی - هەولێر
27. شاکار ئیبراهیم، دەرچووی زانکۆ سلێمانی
28. سەرکەوت ستار کەریم، مامۆستا پێباز
29. مەجید ئەحمەد عەلی، کارمەند سلێمانی
30. ئەڤین فایق کاکەیی، چالاکوانی ئافرەتان ئەمریکا
31. دکتۆر میران عیرفان، پزیشك سلێمانی
32. ئەبوبەکر سابیر، کارمەند ئەڵمانیا
33. کاوە نادر قادر، چالاکوانی سیاسی خەلیفان-سۆران
34. بەرهەم سلێمان ساڵح، مامۆستا هەولێر
35. لانیا دارا، چالاکوانی ژنان بریتانیا
36. ئەزمڕ ئەحمەد، مامۆستا سلێمانی
37. ئازاد مەلا نەبی، مامۆستا قەسرێ-چۆمان
38. حەسەن یاسین، نووسەر سلێمانی
39. سەرکار عەبدولا ڕەسول، کارمەند ڕانیە
40. حسین عەبدوڵا، مامۆستا کۆیە
41. عەدنان فەریق، بەڵێندەر کەرکوك
42. نیشتیمان شێخە شێخانی، چالاکوانی سیاسی سوید
43. حەسەن مستەفا، ڕۆژنامەنووس هەولێر
44. ڕیباز مستەفا، نووسەر و وەرگێڕ هەولێر
45. فریاد هیرانی، ڕۆژنامەنووس هەولێر
46. شوان سەید عەلی، چالاکوانی مەدەنی- ڕەواندز
47. ڕێبوار کاکەیی، ڕۆژنامەنووس هەولێر
48. باخەوان غەریب تۆفیق، پارێزەر سلێمانی
49. تەیب موعتەسەم، هونەرمەند ڕەواندز
50. شێرزاد حەمید ئەحمەد، مامۆستا سلێمانی
51. مریەم سەید حوسێن، چالاکوانی مەدەنی سوید
52. دانا مەحەمەد، مامۆستا سلێمانی
53. مەحەمەد سالار پاشا، پارێزەر و ڕۆژنامەنووس سلێمانی
54. ڕەنج مەجید ئەحمەد، خوێندکاری یاسا کەرکوك
55. عیماد عەلی، ڕۆژنامەنووس خانەقین
56. ساڵح مەحمود ڕەمەزان، ئەندازیار کەرکوك
57. ئەحمەد قازی کەریم، لێپرسراوی ڕایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی بزووتنەوەی گۆڕان شارەزوور
58. گۆران گەرمیانی، تەکنیکاری پزیشکی سوید
59. ئازاد مەحمود تۆفیق، کارمەند شاری کیل، ئەڵمانیا
60. شوان کاکەیی، خوێندکاری دکتۆرا بریتانیا
61. حسێن کاکەیی، کارمەندی سەربەخۆ فنلەندا
62. کارزان دوکانی، وەرگێر و خوێندکاری یاسا دوکان، سلێمانی
63. دەریا ڕەسوڵ، فەرمانبەر کۆیە
64. مەحەمەد خدر مەحمود، مامۆستای ئامادەیی سەنگەسەر
65. سەرکار سەروەت، خوێندکاری زانکۆ سلێمانی
66. زانا عوسمان، ڕۆژنامەنووس چوارقوڕنە-ڕانیە
67. دکتۆر سیروان عوسمان حەسەن، پزیشك سلێمانی
68. ئینتیزار گوێزانی، مامۆستا چۆمان
69. سەباح مەحەمەد، نووسەر قەڵادزێ، سلێمانی
70. فەرهاد فوئاد، مامۆستا سوید
71. دکتۆر سالار باسیرە، پسپۆری زانستە سیاسیەکان ئەڵمانیا
72. هێمن جەوهەر ئەحمەد، مامۆستا کەرکوك
73. وریا مەحمود هەڵەبجەیی، خوێندکاری دکتۆرا نیویۆرك
74. دلێر جاف، وەرگێڕ بریتانیا
75. هێمن کامیل، ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری ماستەر کەرکوك
76. غەمبار جەوهەر، یاریدەدەری پزیشك کەرکوك، کوردستان
77. مۆ گەرمیانی، پەرەپێدەری داتابەیس فلۆریدا، ئەمریکا
78. شاڵاو شێرزاد بەرزنجی، نەقیب کالیفۆرنیا، ئەمریکا
79. مەحەمەد عوسمان ئەحمەد، فەرمانبەر سلێمانی
80. ماکوان کەمال، خوێندکاری ماستەر فەرەنسا
81. دکتۆر زمناکۆ خەسرەو عەلی، پزیشك ئەمریکا
82. زانیار جەوهەر جەعفەر، نووسەر خانەقین
83. کامەران کوردی، چالاکوانی سیاسی ئەمریکا
84. هێمن نوری فەرەج، فەرمانبەر سلێمانی
85. ئەزمڕ ئەحمەد، مامۆستا سلێمانی
86. سەفین ڕەسول، مامۆستا ڕانیە
87. ئازاد لاس، مامۆستا سەرکەپکان
88. خەتاب عوسمان، کارمەند هەولێر
89. عەلی مەحەمەد ئیسماعیل، خوێندکار برمەنگهام، بریتانیا
90. ئاوات عوسمان مەحەمەد، خوێندکاری زانکۆ برمەنگهام، بریتانیا
91. ڕێباز عەزیز، خوێندکار بریتانیا
92. بەختیار شارەزوری، نووسەر سلێمانی
93. هەرێم ڕەشید، خوێندکاری زانکۆ سەید سادق
94. عەلی مەحەمەد، وەرزشکار لەندەن، بریتانیا
95. ڕەوەند عومەر جیهاد، خوێندکار بریتانیا
96. ئاکام نوعمان هەڵەبجەیی، پارێزەر سلێمانی
97. نالی ڕەحیم، خوێندکار سویسرا
98. گەرمیان عاسی، مامۆستا هەولێر
99. بارزان فەتحولا عەبدولا، کارمەند دەنمارك
100. باوەڕ سەباح عوسمان، پارێزەر تەق تەق
101. دارا مەلا نوری، ئەندازیار سلێمانی
102. سەربەست ئیسماعیل مەحەمەد، مامۆستا سلێمانی
103. هاوار غەریب عەزیز، خوێندکار لەبەشی نەوت سلێمانی
104. دیار عەزیز مستەفا، ڕۆژنامەنووس هەولێر
105. ئازاد جاف، چالاکوانی مەدەنی- دەنمارك
106. سەنگەر کەریم، ئەندازیار سلێمانی
107. ئارام عومەر، خوێندکار قەڵادزێ
108. فریاد مەحەمەد ئەمین حەسەن، فەرمانبەر پێنجوێن
109. سەرکەوت ئەحسین خدر، خوێندکاری زانکۆ هەولێر
110. عوسمان مەحەمەد، خوێندکار بریتانیا
111. دابان ئەحمەد، کارمەند بریتانیا
112. بادینان کاکەیی، ئەندازیار هاملتۆن، کەنەدا
113. بەرهەم نەسرەدین، پۆلیس سلێمانی
114. بڵند حسێن مەحەمەد، کارمەند سلێمانی
115. ئالان کوردۆ، کاتمەند ئوسترالیا
116. هەرێم حەسەن ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ ڕانیە
117. سەرتیپ عەلی، سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان سلێمانی
118. خەلیل عەبدوڵا ڕەشید، مامۆستا سلێمانی
119. بەشدار مەحەمەد ئەحمەد، گۆرانیبێژ هەولێر
120. گەشتی خدر، خوێندکار قەڵادزێ
121. فەرەیدون حەمەڕەشید، نووسەر سویسرا
122. بلیمەت ستار مستەفا، خوێندکاری زانکۆ هەولێر
123. حەسەن عەلی هەیاسی، کارمەند لەندەن-بریتانیا
124. ئیسماعیل ڕەسول مەحەمەد، مامۆستا حاجیاوا، ڕانیە
125. دکتۆر سیروان عوسمان حەسەن، پزیشك سلێمانی
126. سۆران حەسەن عەبدوڵا، کارمەند نەرویج

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)